به‌ری راستی موسڵ به‌ده‌ست قه‌یرانی كاره‌باوه ده‌ناڵێنێت، هه‌رچه‌ند زۆر كه‌متر له به‌ری چه‌پی شاره‌كه كاره‌بای نیشتمانی هه‌یه به‌ڵام مۆلیده ئه‌هلییه‌كانیش پابه‌ندی به‌رنامه‌ی كاركردنیان نابن، له‌كاتێكدا پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته سه‌روو 45 پله‌ی سیلیزی.
به‌شه كاره‌بای پارێزگای نه‌ینه‌وا تا حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ 75 مێگاوات بووه، به‌ڵام دواتر كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 400 مێگاوات له ته‌مموزدا، ئه‌وه‌ش به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی كاره‌با و بۆ قه‌ره‌بوی ناوچه‌كانی باشوری عیراق، به‌پێی زیاد له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو).
كه‌می كاره‌با له به‌ری راست
عه‌بدولعه‌زیز ئیسماعیل، دانیشتوی ناوچه‌ی ساعه له به‌ری راستی موسڵ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌ندێكجار له یه‌ك رۆژدا 11 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی ده‌بڕێت، له به‌رانبه‌ردا ئه‌و كاتژمێرانه‌ی كاره‌با هه‌یه جێگیر نیه".
ئه‌و هاوڵاتییه داوای له ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا و حكومه‌تی عیراقی كرد، په‌له بكه‌ن له چاره‌سه‌ری بارودۆخی كاره‌با له موسڵ، تا مه‌ینه‌تی و كێشه‌كانی سه‌ر خه‌ڵك كه‌مبكه‌نه‌وه.
موسڵ كه به‌پێی كه‌شناسی پله‌ی گه‌رما تێیدا ده‌گاته سه‌روو 45 پله، جگه له بێ كاره‌بایی، قه‌یرانی ئاوی خواردنه‌وه و چه‌ندین كێشه‌ی تری هه‌یه.
"بارودۆخی كاره‌بای نیشتمانی زۆر خراپه له ناوچه‌ی زه‌نجیلی به‌ری راست" ئه‌بو مریه‌م، دانیشتوی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یه و ده‌ڵێت له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك و ناوچه، بڕانی كاره‌با ده‌گاته 16 كاتژمێر له رۆژێكدا.
به‌وته‌ی ئه‌و هاوڵاتییه بۆ (كه‌ركوك ناو)، ناوچه‌كانی خۆرئاوای موسڵ له‌وانه تهمموز، ره‌فاعی، ئیقتسادیین، عرێبی، ئیسڵاح زراعی، مشیرفه، حاویه كه‌نیسه، زه‌نجیلی، شیفا، سه‌حه و سه‌وره به‌ده‌ست خراپی كاره‌باوه ده‌ناڵێنن و ده‌وروبه‌ری هه‌شت كاتژمێر كاره‌بایان هه‌یه.
كاره‌بای به‌ری چه‌پ دوو هێنده زیاتره
به‌ری چه‌پی موسڵ، وه‌ك چۆن له شه‌ڕدا زیانی كه‌متری به‌ركه‌وت به‌راورد به به‌ری راست، له ئێستاشدا له پێدانی كاره‌بادا بارودۆخی باشتره له چاو خۆرئاوای شاره‌كه.
ئه‌نه‌س عوبێدی، هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی شاری موسڵه و ده‌ڵێت پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له به‌ری چه‌پ باشه، ئه‌وه‌ش به‌راورد به خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی تر كه چه‌ند ساڵێكه ناجێگر و له قه‌یراندایه.
"له به‌ری چه‌پ رۆژانه 20 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێته هاوڵاتیان" ئه‌نه‌س ئه‌وه‌شی به (كه‌ركوك ناو) وت "پاره‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانیش بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ده‌گاته شه‌ش هه‌زار دینار هه‌رچه‌نده به‌شێكیان به‌وه‌وه پابه‌ند نابین و داوای زیاتر ده‌كه‌ن، كه ده‌گاته 9 هه‌زار دینار".
ئه‌نه‌س داوای له حكومه‌تی خۆجێیی نه‌ینه‌وا كرد چاودێری توند بخاته سه‌ر كاركردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له هه‌موو ناوچه‌كانی موسڵ تا هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك نه‌ده‌ن.
سزای سه‌رپێچی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان
خاوه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی موسڵ، روبه‌روی سزای توند ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر پابه‌ندی به‌رنامه‌ی كاركردنیان نه‌بن، ئه‌وه‌ش بهوتیه قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی موسڵ.
زوهێر ئه‌عره‌جی جه‌ختیكردۆته‌وه له زیندانیكردن هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر پێشێلی به‌رنامه‌ی كاركردنی بێت، ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی پۆلیسی نه‌ینه‌وا.
قایمقامی موسڵ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌شێك له خاوه‌نی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان پابه‌ندی به‌رنامه‌كان نابن (وه‌ك نرخی ئه‌مپێر كه مانگانه لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند دایده‌نێت، كاتژمێره‌كانی كارپێكردنی مۆلیده و بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له مۆلیده‌كانه‌وه)، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی زیاتر بۆ خه‌ڵك دروستكردووه".
له ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، سیروان محه‌مه‌د جێگری یه‌كه‌می پارێزگار سه‌رپه‌رشتی كاری مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌كات، هه‌ر ئه‌ویش هێزه ئه‌منییه‌كانی راسپاردوه به ره‌وانه‌كردنی ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن بۆ دادگا.
وه‌ك ئه‌عره‌جی وتی "هه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ناوچه‌ی كاری خۆی خاوه‌نی مۆلیده كه پێشێلكاری كردبێت ده‌داته دادگا تا روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه بكرێنه‌وه".
هۆكاری جیاوازی كاره‌با له هه‌ردوو به‌شی موسڵ
ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای نه‌ینه‌وا، دانده‌نێت به خراپی بارودۆخی كاره‌با له موسڵ و هۆكاری جیاوازی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له‌ناوچه‌كانی شاره‌كه، به تایبه‌ت شاری كۆن، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ قه‌باره‌ی زیانه‌كانی شه‌ڕ.
شه‌ڕی داعش وێرانكاری زۆری له به‌ری راستی موسڵ دروستكرد، به‌وته‌ی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د، زۆربه‌ی كێبڵ و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با و ستونه‌كان خراپ بون.
به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌با به (كه‌ركوك ناو)ی وت "فه‌رمانبه‌رانی كاره‌با سه‌ركه‌وتووبون له گه‌ڕانه‌وه‌ی كاره‌با بۆ بازاڕی باب سه‌رای، كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین بازاڕه بازرگانییه‌كان، دوای چاككردنی ئه‌و زیانه زۆره‌ی به‌ری كه‌وتبوو، ئه‌وه‌ش هانی دوباره به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و جوڵه‌ی بازرگانی ده‌دات".
هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا به به‌رده‌وامی كاركردن بۆ باشكردنی بارودۆخی كاره‌با و گره‌نتی دابه‌شكردنی كاره‌با به‌یه‌كسانی له‌نێوان هه‌ردوو به‌ری راست و چه‌پی شاره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تردا.
كه‌ی كاره‌بای نه‌ینه‌وا زیادده‌كات؟
حسێن هه‌نین، راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به پلانێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با كرد، به ئامانجی باشكردنی بارودۆخی كاره‌بای نیشتمانی له نه‌ینه‌وا.
هه‌نین، له په‌راوێزی سه‌ردانیكردنی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له به‌نداوی موسڵ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نه‌ینه‌وا تا هاوینی 2020 ده‌بێته خاوه‌نی هه‌زار و 500 مێگاوات له وزه‌ی كاره‌با، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌كانه ده‌كات كه پارێزگاكه به‌هۆی بێ كاره‌باییه‌وه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن".
جگه له نه‌ینه‌وا، له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عیراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، ساڵانه به تایبه‌ت له وه‌رزه‌كانی هاوین و زستاندا قه‌یرانی كاره‌بای نیشتمانی سه‌رهه‌ڵده‌دات.
خالد غه‌زای، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای باكور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌منزیكانه توانای وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاتر ده‌كرێت، بۆ (كه‌ركوك ناو) رونیكرده‌وه "كاركردن به‌رده‌وامه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌كانی لاوه‌كی و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه، ئه‌وه‌ش له كۆتاییدا ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ری پچڕانی به‌رده‌وام و درێژخایه‌نی كاره‌با كه كێشه‌ی بۆ خه‌ڵك دروستكردووه".