هێزه ئه‌منیه‌كانی نه‌ینه‌وا، ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌ند قاسهیهكدا كه به‌ڵگه‌نامه و قاڵبی دروستكردنی ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی تێدا بوو، ئه‌وه‌ش دوای پێنج ساڵ له دیارنه‌مانی.
دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی هاتوچۆی نه‌ینه‌وا، له هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی سه‌ر به پۆلیس هات له 2ی ئاب له ناوچه جیاوازه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ، پاڵپشت به زانیاری هه‌واڵگری.
لیواروكن حه‌مه‌د نامس جبوری، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه هێزه‌كانیان توانیویانه سێ كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، به تۆمه‌تی دزینی چوار قاسه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ له سه‌رده‌می حوكمڕانی داعش.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس، ئه‌و چوار قاسه‌یه له دوكانی یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كاندا له ناوچه‌ی خه‌زرا له به‌ری چه‌پی موسڵ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
له نێو قاسهكاندا قاڵبی دروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل (ژماره سفر تا 9) هه‌بووه، له‌گه‌ڵ قاڵبی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی بیناسازی و كشتوكاڵی، جگه له ژماره‌یه‌كی زۆر فسفۆڕ و سیدی ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كانی هاتوچۆی نه‌ینه‌وا.
داعش له حوزه‌یرانی 2017دا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر موسڵ و زۆرینه‌ی به‌ڵگه‌نامه و پێداویستی فه‌رمانگه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه حكومییه‌كانی تاڵانكرد.
سه‌فوان ئه‌حمه‌د، له یه‌كه‌ی نه‌هێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل سه‌ر به پۆلیسی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و چوار قاسه‌یه‌ی دۆزرایه‌وه، مۆر و تابلۆی ئه‌سڵی و جوانی ئۆتۆمبێل (ژماره یه‌ك تا 9) له‌گه‌ڵ قاڵبی دروستكردنی بالۆ، تابلۆی ئۆتۆمبێلی حكومی و لاپ‌تۆپ و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تری هاتوچۆی تێدابووه".
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی هاتوچۆی نه‌ینه‌وا، له سه‌رده‌می داعشه‌وه دیارنه‌ماوه و له دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵه‌وه له ته‌مموزی 2017دا، هێزه ئه‌منیه‌كاندا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
سه‌فوان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت هه‌وڵ و كاره‌كانی هه‌واڵگری هۆكار بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و پێداویستییانه، به دیاریكراوی شوێنی شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان دیاریكرا، له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ كه‌سه‌ی تۆمه‌تباربون به دزینی.
به‌وته‌ی لێپرسراوه‌ی پۆلیس، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیركراون و قاسهكانیش له‌رێی كه‌سانی شاره‌زاوه كراونه‌ته‌وه.