ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراقی، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی ئه‌منی و به‌ڕێوه‌بردنی زۆرینه‌ی بازگه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به هاوبه‌شی، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای رۆژێك دێت له ناڕه‌زایی و پشێوییه‌كانی به‌شێك له خه‌ڵك به تایبه‌ت له پێكهاته‌ی شه‌به‌ك.
ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی ئاب راگه‌یه‌ندرا، پاش گفتوگۆی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كاندا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خه‌ڵكانی ناڕازی، كه رۆژی پێشتر به‌شێك له رێگا سه‌ره‌كییه‌كانیان به‌ره‌و شاری موسڵ داخست، دژی بڕیاری كشانه‌وه‌ی لیوایه‌كی حه‌شد.
فاڵح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌ی هێزه عیراقییه‌كان و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا گه‌یشته موسڵ، دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رێككه‌وتنه‌كه‌ی راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه، دۆسیه‌ی ئه‌منی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و بازگه‌كان به هاوبه‌شی به‌رێوه‌ده‌برێن له‌لایه‌ن لیوای 30ی حه‌شد و سوپا و پۆلیس، به مه‌رجێك له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا بن.
لیوای 30ی حه‌شدی شه‌عبی، زۆرینه‌یان له پێكهاته‌ی شه‌به‌ك-ن و نزیكه‌ی دوو ساڵه، بازگه‌كان و دۆسیه‌ی ئه‌منی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌شتی نه‌ینه‌وایان به ده‌سته‌وه‌یه.
نومان زوبه‌یعی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نه‌ینه‌وا له په‌یامێكدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن بۆ به‌رێوه‌بردنی بازگه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پۆلیس و حه‌شد، ئه‌وه‌ش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌واندا.
ناڕه‌زاییه‌كان كاتێك سه‌ریهه‌ڵدا، بڕیاری كشانه‌وه‌ی لیوای 30ی حه‌شدی شه‌به‌ك سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ده‌رچوو، وه‌ك به‌شێك له فه‌رمانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بۆ راده‌ستكردنی بازگه‌كانی حه‌شد و رێكخستنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی سوپادا.
دژی ئه‌و بڕیاره، دوێنێ دوشه‌ممه 5ی ئاب، ده‌یان هاوڵاتی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، دوای داخستنی هه‌ردوو رێگای سه‌ره‌كی هاتوچۆ كۆكجلی – موسڵ و هه‌ولێر – موسڵ، خێوه‌تیان تا پاشه‌كشێی حه‌شد هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی له نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان چونه‌ته شوێنی خه‌ڵكی ناڕازی له كۆكجهلی و ده‌مه‌قاڵی له نێوانیاندا دروستبووه، بۆیه به زه‌بری هێز پاشه‌كشێ به خۆپشانده‌ران كراوه و دواتر جارێكی‌تر هه‌ردوو كۆبونه‌ته‌وه".
"نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كاندا كۆبونه‌وه و دواتر رێككه‌وتنه‌كه به خه‌ڵك راگه‌یه‌ندرا كه ئه‌ویش به‌هاوبه‌شی به‌رێوه‌بردنی بازگه سه‌ره‌كییه‌كان و مانه‌وه‌ی بازگه‌كانی تری نێو ناوچه‌كانه به ده‌ستی لیوای 30ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه" به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی دوای رێككه‌وتنه‌كه داوای له خۆپیشانده‌ران كراوه خێوه‌ته‌كانیان لابده‌ن و رێگا داخراوه‌كان بكه‌نه‌وه.
خۆپیشانده‌رانی ناڕازی، دوێنێ دوشه‌ممه جگه له داخستنی رێگاكانی هاتوچۆ، ئاگریان كرده‌وه و به به‌رد هێرشیانكرده سه‌ر سوپا كاتێك ده‌یویست بازگه‌كان بگرێته‌ده‌ست، ئه‌وه‌ش به‌پێی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له سه‌روبه‌ندی بارگرژییهكاندا بڵاوبۆوه.