دوو ساڵ دوای وێرانكارییه‌كانی داعش، خه‌ڵكی موسڵ جوڵه‌یان خسته‌وه بازاڕ؛ به كڕینی جلوبه‌رگی نوێ و ئاماده‌كردنی خوانی جه‌ژنێكی نوێ، ئومێد بۆ ئاوه‌دانی شاره‌كه و سارێژی برینه‌كانی رابردوو ده‌خوازن.
ئه‌بو محه‌مه‌د، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی شورته‌یه له به‌ری چه‌پی موسڵ و چوار منداڵی هه‌یه، بۆیه له بازاڕه پڕ جموجۆڵهكهی شاردا سه‌رقاڵی كڕینی جلوبه‌رگی نوێ بوو، "ده‌مه‌وێت دڵخۆشی له جه‌ژن و بۆنه‌كاندا له‌سه‌ر روخساری منداڵه‌كانم ببینم".
"من له بازاڕی ده‌واسه جلی جه‌ژنم كڕی، یه‌كه‌م بۆ دڵخۆشی منداڵه‌كانم و هه‌روه‌ها توانیم به‌شداربم له هاندانی جوڵه‌ی زیاتر و دوباره به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی بازاڕ" ئه‌بو محه‌مه‌د بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
شاری موسڵ و پارێزگای نه‌ینه‌وا، له ئابی 2017دا له‌ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكرانه‌وه، دوای چه‌ند ساڵێك له وێرانكاری و توندوتیژی و شه‌ڕ.
جونا جه‌میل، خه‌ڵكی خزرهجه له موسڵی كۆن و وه‌ك له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا بۆته نه‌ریت، كولیچه‌ی بۆ جه‌ژن ئاماده‌كردووه، ئه‌و ده‌ڵێت "دروستكردنی كولیچه بۆته نه‌ریتێكی میللی لای خه‌ڵك و به‌ر له جه‌ژن ده‌بێت كولیچه به گوێز، خورما، كونجی، لوقم و هێل ئاماده‌بكرێت، ئه‌وه‌ش له‌شێوه‌ی جیاواز، تا به‌یانی جه‌ژن له سه‌ر سفره دابنرێت".
ئه‌و ژنه موسڵاوییه، له‌گه‌ڵ دراوسێیهكهیدا، پێكه‌وه هاوكاری یه‌كتری بون له دروستكردنی كولیچه، "ناتوانین پێشوازی له جه‌ژن بكه‌ین به‌بێ دروستكردنی كولیچه، كاتێك منداڵ بوین خۆشی جه‌ژنمان ده‌به‌ست به‌و جۆره شیرینییانهوه" جونا واده‌ڵێت.
سفره‌ی عیراقییه‌كان له جه‌ژندا جیاوازه، له موسڵ نه‌ریته‌كه به‌وشێوه‌یه كولیچه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی به‌یانیانی جه‌ژنه، له نێو كورد و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆرترین كه‌س له‌بری نانی به‌یانی برنج و شله‌ی فاسۆلیا و قه‌یسی لێده‌نێن، له به‌شێكی شاره‌كانی تری عیراق به‌یانیانی جه‌ژن مه‌رجه په‌نیر و قه‌یماغ و كاهی ئاماده‌بێت.
سه‌لوان ئه‌یاد، به‌ده‌م كڕینی جلوبه‌رگی نوێه‌وه له بازاڕ بۆ جه‌ژن، ئومێدی ئه‌وه‌ی خواست بۆنه‌كانی جه‌ژن ببێته هۆكارێك تا ئیداره‌ی ناوخۆیی موسڵ دوباره شار ئاوه‌دان بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت پرده‌كان بخاته‌وه‌گه‌ڕ، تا خه‌ڵك بتوانن له‌نێو هه‌ردوو به‌ره‌ی راست و چه‌پ هاتوچۆ بكه‌ن.
"به‌شێك له خه‌ڵكی موسڵ به‌هۆی قورسی په‌ڕینه‌وه له نێوان هه‌ردوو به‌ری شاره‌كه‌دا نه‌یانتوانی بچنه بازاڕه‌كان وبازاڕ بكه‌ن" به‌وته‌ی سه‌لوان.
دوای دوو ساڵ له نه‌مانی داعش، هێشتا روبه‌رێكی به‌رفراوان له موسڵ وێرانه‌یه و زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، جگه له به‌رده‌وامی ئاواره‌یی سه‌دان خێزان كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له شاره‌كه هه‌ڵاتن.
"سه‌ردانی بازاڕی جه‌دیده كرد له به‌ری راستی موسڵ، جلوبه‌رگم كڕی و نرخه‌كان زۆر هه‌رزان و باش بون، له‌گه‌ڵ توانای ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ده‌گونجێت كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه له بارودۆخێكی خراپی داراییدان" ئه‌یوب مه‌جید وای وت.
ئه‌یوب گه‌نجێكی دانیشتوی شاری موسڵه و ده‌ڵێت شار له باشیدایه و جوڵه‌ی خه‌ڵك بۆ بازاڕ و ئاماده‌كاری جه‌ژن، جه‌ختكردنه‌وه‌یه له سارێژبونی ورده‌ورده‌ی ئه‌و برینه‌ی شه‌ڕ دروستی كرد، ئه‌یوب وتی "ساڵانی داهاتوو بارودۆخه‌كه باشتر ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێی پاڵپشتی حكومی ده‌كه‌ین بۆ موسڵ و خه‌ڵك و نه‌ینه‌وا به گشتی".