وه‌زیری ناوخۆی عیراق، بڕیاریدا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زیاتر له 13 هه‌زار ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، دوای فه‌سڵكردن و راگرتنی گرێبه‌ستی كاركردن له‌دوای هێرشه‌كانی داعشه‌وه.
یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ی ئاب به سه‌ردانێك گه‌یشته شاری موسڵ، بۆ تاوتوێی چه‌ندین دۆسیه‌ی تایبه‌ت به هێزه ئه‌منییه‌كان و مه‌له‌فی ئه‌منی.
یاسری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 13 هه‌زار و 252 كارمه‌ند و ئه‌فسه‌ری پۆلیسی ئاشكراكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌دواداچونیان كردووه بۆ كه‌رته‌كانی تری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له نێویاندا كاره‌كانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری و كاروباری كارتی نیشتمانی.
ئه‌و كارمهدانهی ده‌گه‌رێندرێنه‌وه، دوابه‌دوای پشوه‌كانی جه‌ژنی قوربان، رێكاره‌كانی دهستبهكاربونهوهیان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
حه‌سه‌ن لهێبی، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا دوای كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ركار له هێزه ئه‌منیه‌كان و پۆلیس پێشتر گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه یان فه‌سڵكراون، دوای جه‌ژن رێكاره‌كانی ده‌ستبه‌كاربونه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن".
پێشتر و بۆ چه‌ندیجار كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان، به گردبونه‌وه و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی، داوایانكرد بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ركار، دوای دورخستنه‌وه‌یان به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش له حوزه‌یرانی 2014دا، به تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می له ئه‌ركه‌كانیان و هه‌ڵاتن له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وی ئه‌و رێكخراوه‌دا.
به‌وته‌ی جێگری پارێزگار، پێشتر 24 هه‌زار پۆلیس له نه‌ینه‌وا هه‌بون، به‌ڵام له ئێستادا ته‌نیا 17 هه‌زار هه‌یه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ئه‌و 13 هه‌زار كه‌سه‌ش به زویی ده‌ستبه‌كارببنه‌وه.
لهێبی باسی له‌وه‌شكرد وه‌زیری ناوخۆ، له سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌دواداچونی كردووه بۆ چه‌ندین دۆسیه‌ی تر، له‌وانه باشكردنی بارودۆخی فه‌رمانگه‌كانی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه، له‌گه‌ڵ پێویستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندن و پركردنه‌وه‌ی میلاكی فه‌رمانگه‌كان.