هه‌موو دوو شه‌و جارێك، لهمیعهی ته‌مه‌ن 63 ساڵ به دیار ماتۆڕ (موزه‌خه)ی ئاوه‌كه‌وه تا به‌ره‌به‌یان ده‌بێته ئێشكگر، نه‌بادا میراوهكه ئاوی گه‌ڕه‌ك به‌ربداته‌وه و نه‌توانن تانكی سه‌ربانی ماڵه‌كه‌یان پڕبكه‌ن.
ماڵه‌كه‌ی له‌میعه محه‌مه‌د ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی سۆنه‌گۆلی شاری كه‌ركوك، له 48 كاتژمێردا ته‌نیا یه‌كجار ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌یان بۆ به‌رده‌درێته‌وه، ئه‌و كاته‌ش ده‌كه‌وێته دوای كاتژمێر 1:30 خوله‌كی به‌یانی.
"تا به‌ره‌به‌یان به دیار ماتۆڕی ئاوەكەوە دادەنیشم، تا كاتێك خەڵكی تانكییەكانیان پڕ دەبێت و ئاوی بۆریەكە دەگرنەوە، ئەوكات ئاو دەگاته ماڵی ئێمە، ئەوەش بە ئاسانی نا، بەڵكو چەندین خولەك بە پەمپ ئاوەكە ڕادەكێشین".
بە شارەكەی من هەموو كەس و دنیا دەوڵەمەند بوون و بون به ملیۆنێر به‌ڵام ئێمەی هەژار ئاوی خواردنەوەمان نییە
له‌میعه زۆر دڵی پڕ و توڕه بوو له‌و بارودۆخه؛ "توخوا من لەو تەمەنەدا ماوم ئەمە حاڵی و ژیانی من بێت، بە شارەكەی من هەموو كەس و دنیا دەوڵەمەند بوون و بون به ملیۆنێر به‌ڵام ئێمەی هەژار ئاوی خواردنەوەمان نیە"، له‌میعه دواعایشی له‌وانه كرد كه به‌بڕوای ئه‌و به‌رپرسن له خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵك و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری.
له شاری كه‌ركوك، ئاوی پاك به‌پێی خشته‌یه‌ك و رۆژ نارۆژێك ده‌درێت به‌هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی ناچاركردووه به تایبه‌ت له وه‌رزی گه‌رمادا ئاو بكڕێت.
ئەحمەد محێدێن له گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌ق داده‌نیشێت، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت یه‌كێكه له ناوچهههره خراپه‌كان بۆ ئاوی خواردنه‌وه و به 10 رۆژجارێك، ته‌نیا دوو كاتژمێر ئاوی پاكیان له بۆرییه‌وه بۆ به‌رده‌درێته‌وه.
"من سێ ڕۆژجارێك تانكەرێك ئاو دەكڕم بە بڕی 25 هەزار دینار، ئەوەندە بێزارم دەمەوێت خانوەكەم بفرۆشم و بڕۆم، بەڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئەم گەڕەكە كێشەی كەمی ئاوی هه‌یه كه‌س خانووی تێدا ناكڕێت" ئه‌حمه‌د بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
كه‌ركوكیش هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی پارێزگاكانی تری عیراق، ساڵانه له وه‌رزی هاویندا روبه‌روی گرفتی كه‌مئاوی ده‌بنه‌وه، له‌كاتێكدا زستانیش له زۆرینه‌ی ناوچه‌كان لافاو زیان به خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێت.
"ئه‌مساڵ دنیا ئاو بردی ئیتر چۆن دەبێت ئەم شارە ئاوی خواردنەوەی نەبێت؟"، ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت "لەم گەرمایە ئاخر كەی ژیان ده‌كرێت؟ له‌كاتێكدا نەتوانین ئامێری فێنككەرەوەی وەك موبەریدەیهكش ئیش پێبكەین بەهۆی نەبوونی ئاوەوە".
كه‌می و نه‌بونی ئاو له كه‌ركوك، له‌كاتێكدایه پێدانی كاره‌بای نیشتمانیش به‌پێی پێویست نیه و وه‌ك خه‌ڵك ده‌ڵێن، له هه‌ردوو باره‌كه‌دا خه‌ڵك زیانمه‌ندی یه‌كه‌من و ده‌بێت پاره‌ی زیاتر بده‌ن به مۆلیده‌ی ئه‌هلی و به تانكه‌ریش ئاو بكڕن.
هەرێم مەحمود، شۆفێری تراكتۆره و به تانكه‌ر ئاوی پاك به ماڵان ده‌فرۆشێت، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "رۆژی وەها هەیە نزیكەی 25 تانكەر ئاو دەفرۆشم، زۆرترین ئەو گەڕەكانەی ئاو دەكڕین ئەوانه‌ن لە دوای پڕۆسەی ئازادییه‌وه (دوای 2003) دروست بوون".
له نزیك چواڕیانی شوان، هه‌رێم له بیرێكی ئیرتیوازی تانكه‌ره‌كه‌ی به 15 هه‌زار دینار له ئاوی پاك پڕده‌كات، ئه‌و وتی "له هاوینی ئه‌مساڵدا زۆرترین تانكەره ئاومان فرۆشتووه، ماڵ هه‌یه نه‌نانه‌ت ئاو نییه جلوبه‌رگیشی پێ بشۆن نه‌ك بۆ خواردنه‌وه".
ئێستا تاكە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی كەركوك لە پڕۆژەی کەیوان یەک-ەوەیە، ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی 1983 دروستکراوە و تەنیا توانای دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی بۆ 850 هەزارکەس هەیە، لەکاتێکدا ئێستا رێژەی دانیشتوانی کەرکوک زیاترە لە ملیۆن و نیوێك.
جیهان ئیبراهیم، جێگری بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی دابەشكردنی ئاوی كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت "هیچ گەڕەكێكی كەركوك نیە كێشەی ئاوی خواردنەوەی نەبێت، چەند گەڕهكێك هەیە نزمن و ئاوی خواردنەوەیان زوو پێدەگات، چەندین گەڕەكی تریش هەیە بەرزن زۆر بەزەحمەت ئاوی خواردنەوەیان پێدەگات".
هۆكاری به‌رده‌وامی كێشه‌ی كه‌مئاوی به بڕوای جیهان، "به په‌له‌ی یه‌كه‌م حكومه‌ت و به پله‌ی دوه‌میش هه‌ر حكومه‌ته، چونكه چەندین ساڵە لە كەركوك یەك وێستگەی ئاو هه‌یه و هه‌رچه‌نده پلان داڕێژراوە بۆ دروستكردنی دوو ویسَتگەی تر، بەڵام هیچ بوجەیەكی بۆ دیارینه‌كراوه".
لە بودجەی ئەمساڵی پارێزگای كەركوك، بڕی 200 ملیار دینار بۆ فەرمانگەی ئاوی کەرکوک تەرخانكراوە و لە پێشینەی كارەكانی ئەو فەرمانگەیەش تەواوكردنی پڕۆژەی ئاوی کەیوان دووە لەو پارێزگایە. ئەو پڕۆژەیە دەبێتە دووەم سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ شارەکە.
جێگری بەڕێوبەری فەرمانگەی دابەشكردنی ئاو وتی "هه‌ندێك كۆڵان به شه‌وان سه‌یری بكه‌یت خه‌ریكه ئاو ده‌یبات، گه‌ڕه‌ك و كۆڵانی تریش هه‌یه په‌رداخێك ئاویان نییه بیخۆنه‌وه".
هۆكاری به‌رده‌وامی كێشه‌ی كه‌مئاوی به په‌له‌ی یه‌كه‌م حكومه‌ت و به پله‌ی دوه‌میش هه‌ر حكومه‌ته
جیهان ئیبراهیم باسی له هه‌ڵكه‌ندی چه‌ندین بیری ئیتیوازی كرد، به‌ڵام نه‌بۆته چاره‌سه‌ر و كێشه‌ی كه‌مئاوی به‌رده‌وامی هه‌یه، به تایبه‌ت كه شاره به‌ره‌و فراوانی ده‌چێت، بۆیه كه‌ركوك پێویستی به دروستكردنی چه‌ند وێستگه‌یه‌كی تری دابه‌شكردنی ئاو هه‌یه.
پرۆژه‌ی ئاوی یه‌كگرتوی كه‌ركوك (كه‌ی وه‌نی دوو)، نزیكه‌ی سه‌دا 90ی كاره‌كانی جێبه‌جێكراوه به‌پێی دوایین زانیاری ئیداره‌ی پارێزگاكه، هه‌رچه‌ند پێشتر به‌هۆی نه‌بونی شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانه‌وه كاركردن تێیدا وه‌ستا، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ته‌موزی ئه‌مساڵ ره‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه و ته‌واو كردنی پرۆژه‌كه.
ئه‌و پرۆژه‌یه پێویستی به 14 ملیار دینار هه‌یه، تا له ماوه‌ی شه‌ش بۆ حه‌وت مانگی كاره‌كانی دیكه‌ی ته‌واو بكرێت و دواتر له توانایدایه 14 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو له‌خۆبگرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی خه‌مڵاندنی ئیداره‌ی كه‌ركوك واده‌كات، له‌بری رۆژ نا رۆژێك یان چه‌ند رۆژێك جارێك ئاوی به‌رده‌وام به هاوڵاتیان بدرێت.