ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی، ئاشكرایدەكات كە ئەوان بە مەرجی پێداچونەوە بە لیستی دەنگدەراندا لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانن كە بڕیارە لە نیسانی داهاتوو ئەنجامبدرێت، بەپێچەوانەوە جەختیكردەوە "ئەگەر بەر لە هەڵبژاردن ئەوە رونەدات ئەوا خەڵكی كەركوك قسەیەكی تریان دەبێت".
ئەو وتەیەی ساڵحی، ئەمڕۆ شەممە 17ی ئاب لە لێدوانێكی تایبەتدا هات بۆ (كەركوك ناو)، دوابەدوای كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لە پارێزگای كەركوك.
سەرۆكی بەرەی توركمانی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و یاساكە كە مانگی رابردوو لە پەرلەمانی عیراق پەسەندكرا، وتی "ئێمه جه‌ختمان له‌وه کردەوە که ده‌بێت هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک هاوشێوه‌ى پارێزگاکانى دیکه‌ى عیراق ئه‌نجامبدرێـت، بەڵام پێداچونهوە به لیستى ده‌نگده‌ران بکرێت، ئه‌گه‌ر به‌ر له هه‌ڵبژاردن پێداچونەوە بكرێت، ئه‌وه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام ئەگه‌ر هاتوو پێداچونه‌وه نەكرا ئه‌وه دانیشتووانى که‌رکوک قسه‌یه‌کى دیکه‌یان ده‌بێت".
زیاتر وتی "ئێمه مه‌رجى ئه‌وه‌مان هەیە که ده‌بێت کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان په‌یوه‌ست بێت به پێداچونه‌وه بە لیستى ده‌نگده‌ران و چاوه‌ڕوانى کۆمیسیۆن و حكومەتی عیراق دەكەین".
ده‌بێت کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان په‌یوه‌ست بێت به پێداچونه‌وه بە لیستى ده‌نگده‌ران
لەگەڵ ئامادەیی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق جگە لە سێ پارێزگاكەی هەرێم، حكومەتی عیراقیش بڕیاریداوە لە نیسانی 2020 هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت و بۆ یەكەمجار دوای ساڵی 2005 كەركوكیش دەگرێتەوە.
بەپێی یاساكە، هەڵبژاردن لە كەركوك بەمەرجی پێداچونەوە بە لیستی دەنگدەراندا دەبێت.
ساڵحی وتی "لە یاساکه رازى نه‌بوین له‌به‌رئه‌وه‌ى خاڵى زۆرمان هه‌بوو که ده‌بێت به‌ده‌ستیبهێنین و چاره‌سه‌ربکرێت، به‌ڵام ئیراده‌ى کوتله سیاسییەکان وایکرد رازى بین و لە گرنگترین خاڵی پێداچونەوەی بە لیستی دەنگدەران بەر لە هەڵبژاردن".
ئەو خاڵە جێی ناكۆكی كوتلەكانی پەرلەمانە و كوردیش دژایەتی دەكات، بەهۆی ئەوەی بەپێی رێككەوتنی پێشوەختەی لاینەكان نەبووە و سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لەكاتی دەنگداندا بۆ یاساكەی زیاد كردووە.