كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵی خه‌ڵكی موسڵ، له‌سه‌ر پردی كۆنی شاره‌كه‌وه "خۆی هه‌ڵده‌داته" نێو روباری دیجله‌وه و گیان له‌ده‌ستده‌دات، ئه‌وه‌ش به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ (كه‌ركوك ناو).
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی "تژمێر 1ی به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه 18ی ئاب، ئه‌و كچه‌كه له‌سه‌ر پردی عه‌تیق خۆی هه‌ڵداوه‌ته‌وه نێو روباری دیجله، ده‌ستبه‌جێ له ئاوه‌كه‌دا نقوم بووه".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی موسڵ ده‌ڵێت سه‌رباری هه‌وڵی كارمه‌ندانی پۆلیس و هه‌ندێك له گه‌نجانی كه مه‌له‌وانییان زانیووه، به‌ڵام نه‌توانراوه ئه‌و كچه له خنكان رزگاربكرێت.
"له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و رووداوه‌دا، دوو كه‌س ده‌ستگیركراون كه ماتۆڕسكیلیان پێ بووه و گومانده‌كرێت تێوه‌گلابن له خنكانی ئه‌و كچه‌دا" ئه‌وه‌ش به‌پێی سه‌رچاوه‌كه.
روداوه‌كانی "خۆكوشتن" له عیراق، چه‌ند مانگێكه بۆته جێی مشتومڕی لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان و له دوایین كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤیش له په‌رله‌مان، تاوتوێی چۆنیه‌تی كه‌مكردنه‌وه و بنه‌بڕی ئه‌و حاڵه‌تانه كراوه.
به‌پێی به‌لاغی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌و لیژنه‌یه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، كه 23ی ئایاری ئه‌مساڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه، له نزیكه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 149 روداوی خۆكوشتن تۆماركراون، له 2018دا ئه‌و ژماره‌یه به ته‌واوی ساڵه‌كه گه‌یشتۆته 319 حاڵه‌ت و له 2017یشدا ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا 185 حاڵه‌ت بوه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ.
هه‌ر له‌و به‌لاغه‌دا ئاماژه به ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق كراوه بۆ روداوه‌كانی خۆكوشتن له عیراق، به‌بێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، كه له نزیكه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 199 حاڵه‌ت تۆماركراوه، ئه‌و ژماره‌یه بۆ ته‌واوی ساڵی 2018 گه‌یشتۆته 519 حاڵه‌ت، له 2017دا 449 حاڵه‌ت و له 2016یشدا 383 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆماركراوه.