مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له هه‌وڵدایه بۆ گواستنه‌وه‌ی میلاكی مامۆستایانی خوێندنی كوردی له حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی، ئه‌وه‌ش له‌رێی سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه.
ئه‌و داواكارییه‌ی یه‌كێتی، 22ی ئاب له‌رێی لیژنه‌یه‌كی باڵای په‌روه‌رده‌ی سه‌ر به مه‌لبه‌ند، راده‌ستی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق كراوه.
حەسیبە عەبدوڵا، ئەندامی لیژنه‌كه بۆ به‌غدا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "لیژنه‌كه بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی خوێندنی كوردی سەردانی شاری بەغدای كردووە و لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆبوینەوە، گرنگترین بابەتیش گواستنەوەی میلاكی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردییە بۆ سەر حكومەتی ناوەند".
به‌وته‌ی حه‌سیبه، هۆكاری ئه‌و داواكارییه ئه‌وه‌یه "مامۆستان و فەرمانبەرانی خوێندی كوردی لە كەركوك مافخوراون".
هەشت هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی كوردی لە كەركوك راژەكانیان لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بەڵام به‌هۆی دواكەوتنی موچە و پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوته‌وه له ساڵی رابردودا زیاد له جارێك داوایانكرد راژه‌كانیان بگوازرێته‌وه سه‌ر به‌غدا.
"سەرۆك كۆمار بەوردی ئاگاداری كێشە و گرفتەكانی بەردەم خوێندنی كوردییە لە كەركوك، ئه‌وه‌شی پێوتین كه مافی خۆتانە موچەتان سەر بە حكومەتی ناوەند بێت، چونكە خزمەت بەو شارە دەكەن كە موچەی سەر بە حكومەتی عیراقە".
حه‌سیبه عه‌بدوڵا ده‌ڵێت سه‌رۆك كۆمار به‌ڵێنیداوه كاربكات بۆ گواستنه‌وه‌ی میلاكی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی خوێندنی كوردی، بۆ ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ یاداشت و داواكارییه‌كانیان ده‌داته سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق.
ساڵی رابردودا، دوابه‌دوای چه‌ندین گردبونه‌وه و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی خوێندنی كوردی له كه‌ركوك بۆ گواستنه‌وه‌ی راژه‌كانیان له هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا، وه‌زاره‌تی پەروەردەی عیراق داواكاریییەكانی رەتكرده‌وه.
خوێندنی كوردی، له گردبونه‌وه و ناڕه‌زاییه‌كاندا، جگه له گواستنه‌وه‌ی میلاك، داوای شایسته‌ی خۆیان ده‌كرد له پاره‌ی پترۆدۆلار و دامه‌زراندن.