هاوڵاتیانی ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل، داوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن له سنورهكهیاندا، كه ته‌رمی ده‌یان هاوڵاتی سه‌رده‌می حوكمڕانی داعشی تێدایه و به‌پێویستیشی ده‌زانن، چیتر مافی كه‌سوكاری قوربانییان نه‌فه‌وتێت.
داواكارییه‌كه‌ی خه‌ڵكی حه‌مام عه‌لیل (به‌دوری 30كم له باشوری نه‌ینه‌وا)، له خۆپیشاندانێكی هاوڵاتیاندا هات كه 22ی ئاب له نێو ناحیه‌كه‌دا به‌رێوه‌چوو، تا داواكانیان بگات به حكومه‌ته‌كانی ناوخۆیی موسڵ و فیدراڵی به‌غدا.
عه‌بدولكه‌ریم حه‌ردان، هاوڵاتی دانیشتوی حه‌مام عه‌لیل ده‌ڵێت كاندیدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌منی 10 رۆژ به‌ر له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌كه، به‌ڵێنی لێبوردنیان پێدراوه له‌لایه‌ن داعشه‌وه، به‌ڵام دواتر له سێداره‌دراون.
"به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه له سێداره‌دراون، له‌نێو ئه‌وانه‌دا كوڕی من و براكه‌م و كه‌سوكاری هه‌یه كه ژماره‌یان زیاتر له 62 كه‌سه"، ئه‌و ده‌ڵێت له‌وكاته‌وه كه‌سوكاری قوربانییان هیچ مافێكیان پێنه‌دراوه و ته‌رمه‌كانیش دهرنههێنراونهتهوه.
رێكخراوی داعش، له حوزه‌یرانی 2014دا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر پارێزگای نهینهودا و هه‌زاران سه‌دان هاوڵاتی به تۆمه‌تی جیاواز له نێویاندا پێكهاته ئایینه‌كانی وه‌ك ئێزیدی، كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌وانه‌ی پابه‌ندی رێكار و رێنماییه‌كانیان نه‌بون روبه‌ڕوی توندوتیژی و كوشتن بونه‌وه.
عیزه‌دین عه‌مار، چالاكوانی مه‌ده‌نی له نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی نه‌ینه‌وا و به دیاریكراو له گه‌یاره داعش ده‌ستیكرد به ده‌ستگیركردنی سه‌دان پیاو و منداڵ تا له‌به‌رده‌م كۆلێژی كشتوكاڵدا گولـله‌بارانی كردن، به‌هۆی راپه‌ڕینی خه‌ڵكه‌وه دژی رێكخراوه‌كه".
به‌وته‌ی ئه‌و چالاكوانه، له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا ته‌رمی 250 تا 300 هاوڵاتی هه‌یه، تائێستا هیچ لایه‌نێكی حكومی كارینهكردوه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه و ناسینه‌وه‌ی قوربانییه‌كان، تا له گۆڕێكی تردا و به مه‌راسیمێك شایسته‌ی قوربانییه‌كان بێت بهخاكبسپێدرێنهوه.
پارێزگای نه‌ینه‌وا، زیاتر له دوو ساڵه له‌ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه، له‌وكاته‌شه‌وه ته‌نیا هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی قه‌زای شنگال ده‌ستیپێكردووه، كه زیاتر له 80 گۆڕ ده‌بن.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجان له ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل ده‌ڵێت داعش كۆمه‌ڵكوژی كردوه به‌ر له كۆتاییهاتنی له سنوره‌كه‌دا، له ناوچه‌ی حود سه‌دان كه‌سی له ژن و پیاو كوشتووه و هه‌ر له‌وێ، خراونه‌ته نێو گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵه‌وه.
جگه له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، هێشتا سه‌دان هاوڵاتی له نه‌ینه‌وا و عیراق به گشتی، وه‌ك بێسه‌روشوێن ماونه‌ته‌وه دوای ده‌ستگیركردنیان له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی داعش.
خه‌ڵه‌ف جبوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سه‌دان مه‌ده‌نی له‌سێداره‌دراون و داعش ته‌رمه‌كانیانی شێواندووه، پارچه‌پارچه‌ی كردون".
ئه‌و ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند داوایانكردووه له حكومه‌ته‌كانی فیدراڵی و خۆجێیی نه‌ینه‌وا تا كاربكه‌ن بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه و جێبه‌جێكردنی داواكاری كه‌سوكاری قوربانیان، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك نه‌دراونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا پێویسته گۆڕه‌كان هه‌ڵبدرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان بناسرێنه‌وه و بگوازرێنه‌وه بۆ شوێنێكی تر.