هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك، ته‌رمی كچ و دایكێكیان له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا دۆزییه‌وه له گه‌ڕه‌كی واستی، كه ژنه‌كه به ره‌گه‌ز روسییه و له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی عیراقی‌دا هاوسه‌رگیری ئه‌نجامداوه.
شه‌وی رابردوو 14ی ئاب له گه‌ڕه‌كی واستی شاری كه‌ركوك، دانیشتوانی ناوچه‌ی سكه‌ك-ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان له بڵاوبونه‌وه‌ی بۆنێكی ناخۆش ئاگادارده‌كه‌نه‌وه و دوای به‌دواداچونی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌داله، دوو ته‌رم له‌نێو یه‌كێك له ماڵه‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه.
محه‌مەد ئیبراهیم، دانیشتوی گەڕەكی واستی به (كه‌ركوك ناو)ی‌وت "به‌هۆی بۆنی ته‌رمه‌وه ئێمه پۆلیسمان ئاگاداركرده‌وه".
دوای گه‌یشتنی پۆلیس به شوێنی روداوه‌كه‌وه، ته‌رمی هه‌ریه‌ك له كچێ نوفا ئەلینا فلادیمیروڤـ ته‌مه‌ن 68 ساڵ (به‌ره‌گه‌ز روسی) و كچه‌كه‌ی به‌ناوی نادیه عه‌بدولكازم ته‌مه‌ن 40 ساڵ له نێو ماڵه‌كه‌دا هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێده‌چێت ئه‌و دوو هاوڵاتییه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر مردبن، به‌وپێیه‌ی ته‌رمه‌كان بۆنیان كردبوو".
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی لایه‌نی ئه‌منی، ئه‌و دوو ته‌رمه كچ و دایك بون، دایكی كچه‌كه به ره‌گه‌ز روسییه و نیشته‌جێی ئه‌و گه‌ڕه‌كه بون.
كچه‌كه له‌نێو ژورێكی داخراوی خانوه‌كه‌دا ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه كه به‌سترابۆوه
"كچه‌كه باری ده‌رونی ته‌واو نه‌بووه و له‌نێو ژورێكی داخراوی ئاسندا ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، كه دایكه‌كه به‌ستویه‌تیه‌وه، ته‌رمی دایكه‌كه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ژوره‌كه‌ی خانووه‌كه‌دا بووه" سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئه‌وه‌شی وت كه ئه‌و كچه ده‌رچوی كۆلێژی پزیشكی بووه.
هه‌ر له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا و به‌وته‌ی دراوسێیه‌كانی ئه‌و خێزانه، وه‌ك سه‌رچاوه‌كه باسیكرد، دایكه‌كه له روسیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی عیراقی كردووه به‌ناوی عه‌بدولكازم و دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عیراق، ئه‌وان جگه له نادیه، دوو كچی دیكه‌یان هه‌بووه و له‌ئێستادا هاوسه‌رگیرییان كردووه، یه‌كێكیان له به‌غدا و ئه‌ویتریان له باشوری عیراقه.
ئه‌و دایك و كچه، چه‌ندین ساڵه له‌شاری كه‌ركوك نیشته‌جێن و به ته‌نیا ده‌ژین، دوای كۆچی دوایی هاوسه‌ری ژنه‌كه.
محه‌مه‌د ئیبراهیم، دراوسێی ئه‌و خێزانه‌كه وتی "كچه‌كه به‌هۆی تێكچونی باری ده‌رونییه‌وه له‌لایه‌ن دایكیه‌وه له‌نێو ژورێكی ماڵه‌كه‌یاندا دانرابوو، تا رێگه‌ی چونه ده‌ره‌وه‌ی لێبگیرێت".
به‌وته‌ی ئه‌و هاوڵاتییه پێشتر ژنه‌كه زیاد له جارێك سكاڵای دژی به‌شێك له خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه تۆماركردووه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی تانه‌وته‌شه‌ریان له كچه‌كه‌ی داوه.
تائێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كچ و دایكه‌ی ئاشكرانه‌كردووه و ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و دوو ته‌رمه گه‌یشتونه‌ته هۆبه‌ی پزیشكی دادوه‌ری و له‌به‌رئه‌وه‌ی له كه‌ركوك پزیشكی تایبه‌ت به پشكنینی ته‌رمه‌كان نیه، بۆیه ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون".