ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌نجامبدات له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری وه‌رگرتنی پاره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك له هاوڵاتیان و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تر.
له نوسراوێكدا دهستنوسدا به واژۆی 14 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بۆ سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌ن، داواكراوه له نزیكترین كاتدا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن رێكبخرێت، بۆ تاوتوێی لابردنی پاره‌ی خۆڵ و خاشاك له‌سه‌ر خه‌ڵك.
جەمال مەولود، سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و نوسراوه به ده‌ستی من گه‌یشتووه و واژۆی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی له‌سه‌ره له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، كه داواكارن كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن بكرێت تا قسه‌بكرێت له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی بڕیاری وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه له هاوڵاتیان".
سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌ن، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكاری ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌ربڕیووه، "ئه‌و داواكارییەمان پێ‌باش بوو، بۆیه بڕیارمانداوه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو (3ی ئه‌یلول) كۆبونه‌وه بكه‌ین و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ش ده‌كه‌ینه به‌رنامه‌ی كاری كۆبونهوهكهوه تا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت" به‌وته‌ی جه‌مال مه‌ولود.
ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، مانگانه و له‌گه‌ڵ پاره‌ی مۆلیده‌ی ئه‌هلیدا، له‌رێی مۆلیده‌كانه‌وه هه‌ر خێزانێك سێ هه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گرێت به‌ناوی پاككردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكه‌وه.
ساهرە سەیفەدین، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی واژۆی كردوه بۆ كۆبونه‌وه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "باسمان له‌وه‌كردووه بۆچی ئه‌و پاره‌یه له خه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت، له‌كاتێكدا خۆڵ و خاشاك وه‌ك خۆیه‌تی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، بۆیه به‌پێویستمانزانی ئه‌و پاره‌یه له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌ڵبگیرێت".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه دانیشتنه‌كانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە پەكیكەوتووە، به‌هۆی بایكۆتی پارتیه‌وه، تائێستاش چه‌ندین هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه شكستیهێناوه، كه دوو ساڵه ده‌یه‌وێت له‌رێی ئه‌نجومه‌نه‌وه پارێزگاری نوی بۆ كه‌ركوك دابنێت.
رەملە حەمید، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ده‌ڵێت ئه‌وان وه‌ك ئه‌ركێكی خاوه‌ن داوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نیان كرووه و ده‌یانه‌وێت واده‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌كه دیاریبكرێت، چونكه ئه‌و پرسه‌ش به‌لای ئه‌وانه‌وه جێی بایه‌خه و "پێویستناكات ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كۆده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر شانی خه‌ڵك بێت".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له 41 كورسی پێكهاتووه و بۆ هه‌ر كۆبونه‌ویه‌ك پێویستی به په‌نجا كۆ یه‌ك هه‌یه، لیستی برایه‌تی خاوه‌نی 21 كورسی، كوتله‌ی توركمانی نۆ ئه‌ندام و شەش ئەندامی پێكهاتەی عەرەب پێكهاتوون.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه نزیكه‌ی دوو ساڵه له هه‌وڵی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ندایه، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای 21 مانگ له مشت‌ومڕ و ناكۆكی، 11ی ته‌مموزی 2019 بڕیاریاندا به كاندیدكردنی ته‌یب جه‌بار بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، وه‌ك كاندیدی هاوبه‌شی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌ڵام هێشتا كۆده‌نگی و رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كاندا نه‌كردووه تا له ئه‌نجومه‌نه‌وه هه‌ڵبژێردرێت.