ته‌نیا له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا، ده‌یان خێزانی ناوچه‌كانی باشوری نه‌ینه‌وا زێدی خۆیان به‌جێهێشتووه و دوباره ئاواره بوونه‌ته‌وه، به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرشه چه‌كدارییه‌كاندا، به تایبه‌ت له شه‌واندا.
شاری موسڵ و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا، هێشتا روداوی جیاوازی ئه‌منییان تێدا تۆمارده‌كرێت له‌وانه هێرشی چه‌كداریی و ته‌قینه‌وه، له‌كاتێكدا زیاتر له دوو ساڵه كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌و سنوره‌دا هێنراوه.
مه‌حمود ره‌عد جبوری، دانیشتوی ناحیه‌ی شۆرهیه له باشوری موسڵ و ده‌ڵێت؛ هێرشه چه‌كدارییه‌كان و به ئامانجگرتنی مه‌ده‌نی له سنوره‌كه‌دا زیاتر بون و به‌هۆیه‌وه، سه‌قامگیری خه‌ڵك له مه‌ترسیدایه و ناتوانن له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه.
"زۆرێك له دانیشتوانی ئه‌و سنوره (به پیاو و ژن و منداڵه‌وه)، ژیانیان له‌ده‌ستداوه به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه، خه‌ڵك ناتوانن پارێزگاری له ژیانیان بكه‌ن به‌هۆی نه‌بونی چه‌كه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا له پێشتردا و له هه‌ڵمه‌تی پشكنینی هێزه ئه‌منیه‌كاندا".
به‌وته‌ی ئه‌و هاوڵاتییه رێگه‌ی هاتوچۆی نێوان قه‌زاكانی ته‌له‌عفه‌ر، حه‌زه‌ر و موسڵ، به مه‌ترسیدارترین داده‌نرێت له دوای خۆرئاوابونه‌وه، "هاوڵاتیان خۆیان له چونه ده‌ره‌وه به‌دورده‌گرن له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كرێنه ئامانج له‌لایه‌ن گروپه چه‌كدارییه‌كانه‌وه كه هه‌موو شه‌وێك ده‌رده‌كه‌ون و بونه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌قامگیری" مه‌حمود جبوری وای وت.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی به‌رده‌وامه‌كانی (كه‌ركوك ناو) بۆ دۆسیه‌ی ئاواره‌كان و ئاماری لێپرسراوان، رۆژانه زیاتر له 10 خێزان له ناوچه‌كانی خۆیانه‌وه دوباره ئاواره‌ی كه‌مپ و پارێزگا ئارامه‌كانی تری عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "15 خێزان ئاوارهبونهتهوه له گوندی ته‌ل ته‌یبه سه‌ر به ناحیه‌ی شۆره‌ی باشوری موسڵ، شروق و عه‌ین له میحوه‌ری خۆرئاوای نه‌ینه‌وا".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی لێدوانی نیه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، ده‌ڵێت "چه‌كدارانی داعش هێرشی مه‌ترسیدار ده‌كه‌نه سه‌ر مه‌ده‌نی له گونده‌كانی باشور و خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، ئه‌و هێرشانه‌ش ته‌نیا به شه‌وان ئه‌نجامده‌ده‌رێت و زۆرجار زیانی گیانی و مادده‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه هه‌ر ئه‌و هێرشانه‌یه وایكردووه به‌شێك له خێزانه‌كان ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان بن و یان له ترسی مه‌رگ به‌ره‌و ناوه‌ندی شار هه‌ڵبێن.
به‌رده‌وامی هێرشه‌كان له‌كاتێكدایه، له هه‌فته‌كانی رابردودا ته‌واوی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانی عیراق، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان به‌ناوی ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن ده‌ستپێكرد، كه قۆناغێكی كه‌وته نه‌ینه‌وا و به‌وته‌ی ئه‌وان؛ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا سنوره‌كه له مه‌ترسی پاككرایه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو)، هۆكاری زیادبونی هێرشه چه‌كدارییه‌كان، كه‌می هێزه ئه‌منییه‌كانه له‌و سنورانه‌دا، "چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه ئه‌منییه به دوباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌منی ده‌كراوه و گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ خه‌ڵكی ئه‌و سنوره تا له هێزه ئه‌منیه‌كاندا بن و لایه‌نی هه‌واڵگریش له‌و ناوچانه‌دا چالاك بكرێنه‌وه".
له نیسانی ئه‌مساڵدا نه‌جم جبوری، فه‌رمانده‌ی پێشوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوبه‌شه‌كان له نه‌ینه‌وا بڕیارێكی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقی ئاشكراكرد بۆ پڕچه‌ككردنی به‌شێك له خه‌ڵكی 50 گوندی پارێزگاكه، تا رێ له هێرش و جموجۆڵه‌كانی داعش بگرن.
هه‌رچه‌ند پێشتر و زیاد له جارێك له‌زاری لێپرسراوان و فه‌رمانده باڵا سه‌ربازییه‌كانی عیراقه‌وه جه‌ختكراوه‌ته‌وه له پێدانی چه‌ك به خه‌ڵكی گونده‌كان تا پارێزگاری له سنوره‌كه‌یان بكه‌ن به‌ڵام تائێستا ئه‌و هه‌نگاوانه به كرداری جێبه‌جێنه‌كراون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هێرشه چه‌كدارییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و له زۆر شوێندا، كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی عه‌شایه‌ری ده‌كه‌نه ئامانج، چونكه به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان؛ ده‌وروبه‌ری هه‌زار و 600كم له نه‌ینه‌وا كه‌رتی سه‌ربازی پێویستی تێدانیه تا پارێزگاری ته‌واوی لێبكرێت.
ره‌شید ده‌روێش، لێپرسراوی گشتی کەمپەکانی حەسەن شام و خازر پێشتر بە (کەرکوک ناو)ی وت "پێش روداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نه‌ینه‌وا رۆژانه چوار بۆ پێنج خێزان له زێدی خۆیانه‌وه دوباره ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی سنوری هه‌ولێر ده‌بونه‌وه، .. ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌رزبۆته‌وه بۆ 10 خێزان له رۆژێكدا".
به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا، 748 كه‌س دوباره له نه‌ینه‌واوه ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان بونه‌ته‌وه، به‌وه‌ش كۆی گشتی ئاواره ناوخۆییه‌كانی عیراق له هه‌رێم گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 793 هه‌زار كه‌س.
به‌ڵام خالد جار، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شۆره به (كه‌ركوك ناو)ی وت "خه‌ڵك به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منیه‌وه ئاوارهنهبون و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام هه‌یه له نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ش وایكردوه سه‌قامگیری بێته‌دی".
ته‌نیا له ساڵی 2018دا، زیاتر له 28 هه‌زار كه‌س كه‌س ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان بونه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ش خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا بون، به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان.
ساڵح جبوری، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گه‌یاره به (كه‌ركوك ناو)ی ت "بارودۆخی ئه‌منی له سنوره‌كه‌ی ئێمه‌دا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه عیراقییه‌كاندایه و ژیان له ناوه‌ندی ناحیه‌كه و ده‌وروبه‌ری ئاساییه".
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014وه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و دواتر شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بوون كه ده‌كاته نزیكه‌ی سه‌دا 15ی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات، له‌و ژماره‌یه‌ش تائێستا زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه.