ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی وانه‌بێژ، گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا دژی رێكاره‌كانی دامه‌زراندن له كه‌ركوك و پێیانوایه سته‌میان لێده‌كرێت، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ گومانی ده‌ستتێوه‌ردان و بازرگانیكردن به‌و پرۆسه‌یه‌وه، هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده "ته‌حه‌دا" ده‌كات واسیته هه‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، سێشه‌ممه 27ی ئاب پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ی ئاب، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی وانه‌بێژ به نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌دا گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا و داوایانكرد، وه‌ك به‌ڵێنیان پێدراوه سه‌دا 50ی دامه‌زراندنه‌كه بۆ ئه‌وان بێت.
سعود جاسم، به‌شداربوی گردبونه‌وه به هه‌ڵگرتنی دروشمی "كوا مافه‌كانمان" به‌پێویستی ده‌زانی نیوه‌ی دامه‌زراندنیان به‌ربكه‌وێت، به‌وپێیه‌ی له نێویاندا مامۆستا هه‌یه هه‌شت ساڵه وانه‌بێژه، بۆ (كه‌ركوك ناو) وتیشی "رێژەیەكی زۆر كەمی مامۆستا دیاریكراوە بۆ ئێمه و زۆرینەی دامەزراندنەكە بابەتی شۆفێری و كارگوزار و پاسەوانییه، ئه‌مه‌ش لای ئێمه قبوڵكراو نییه".
دامه‌زراندنه‌كه‌ی كه‌ركوك، به‌بڕی رێكاره‌كانی په‌روه‌رده بڕیاره سه‌دا 50ی بۆ وانه‌بێژ بێت، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیان، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ر چوار به‌شی خوێندنی عه‌ره‌بی، كوردی، توركمانی و سریانی.
عەواد عەلی، ماوه‌ی سێ ساڵه وانه‌بێژه و له ناڕهزاییهتیهكهدا به‌شداربوو، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی خۆی بۆ (كه‌ركوك ناو) له‌به‌رئه‌وه‌یه مافه‌كانیان پێ‌نادرێت، ئه‌و پرسی "ئەم پلە وەزیفیانە چۆن دابەشكراوە؟ من دڵنیام لەسەر بەشبەشێنەی حزبییە" داواشیكرد په‌روه‌رده رونكردنه‌وه‌یان پێبدات.
واده‌ی پێشكه‌شكردنی فۆڕم بۆ دامه‌زراندن، بۆ 20 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا، زیاتر له 16 هه‌زار فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی په‌روه‌رده.
عەبد عەلی توعمە، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی كه‌ركوك دوای ناڕه‌زایی مامۆستایانی ناڕازی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی سه‌دا 50ی دامه‌زراندن بۆ وانه‌بێژانه و بۆ هه‌ر ساڵێكی خزمه‌ت، سه‌ك خاڵیان بۆ هه‌ژمارده‌كرێت.
له دیاریكردنی ناوی دامهزراواندا به‌پێی رێكاره‌كان، ده‌بێت كار به خاڵ بكرێت، ئه‌و خاڵانه‌ش له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك داده‌نرێن كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌بڕوانامه، ساڵانی خزمه‌ت، باری خێزانی، منداڵ و كه‌سوكاری قوربانیان، دواتر خاڵه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه و خاوه‌نی زۆرترین خاڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده ره‌تیكرده‌وه هیچ واسیته و دهستتێوهردانێك له پرۆسه‌ی دامهزراندنهكهدا هه‌بێت؛ "من تەحەدایان دەكەم یەك دۆسیەی لەو جۆرە بسەلمێنن".
عه‌بد عه‌لی توعمه وتی "ئێمە دەزانین ئەوانەی تۆمەت بۆ ئێمە دەبەستن مەبەستیان چییە، ئەوان لەئێستاوە لافی هەڵبژاردن لێدەدەن و دەیانەوێ بەو شێوازە دەنگ كۆبكەنەوە، ئێمە وەڵامیان دەدەینەوە و پیێیاندەڵێن وەسفی عاسی ئەگەر بەڵگەی لەلایە بابیداتە دادگا و نەزاهە"، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكایی یاساییشی كرد.
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده دوای ئه‌وه‌هات وەسفی عاسی، سەرۆكی بەرەی عەرەبی لە كەركوك، ئیدارەی پارێزگاكەی تۆمەتباركرد بە كڕین و فرۆشتن بە دامەزراندنی هاوڵاتیانی كەركوك و جەختیكرده‌وه "دوو هەزار و 800 دەرفەتی دامەزراندن بۆ پەروەردە فرۆشراوە و نرخی هەر دامەرزاندنێك گەیشتۆتە 12 هەزار دۆلار".
عه‌بد عه‌لی رونیكرده‌وه ئه‌وان لیژنه‌یان بۆ پرۆسه‌ی دامه‌زراندن پێكهێناوه له پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، سه‌باره‌ت به دانانی بڕگه‌ی دیاریكردنی نه‌ته‌وه له فۆڕمهكاندا، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده وتی "له‌و هه‌نگاوه‌دا مەبەستمانە هاوسەنگی نێوان نەتەوەكان ڕابگرین"، ره‌تیشیكرده‌وه به‌شی هیچ یه‌كه‌یه‌كی ئیداری له دامه‌زراندنه‌كه جیاكرابێته‌وه.
له ساڵی 2013وه، په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك ده‌رچوانی كۆلێژ و په‌یمانگاكانی دانه‌مه‌زراندووه، له ئێستاشدا هه‌زاران چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن و ده‌یانجار ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه، ئه‌وه‌ش له هه‌موو به‌شه‌كانی خوێندنی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی و سریانی.