هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، 12 هاوڵاتییان له نێو كه‌مپی ئاواره‌كان و ناوچه جیاوازه‌كانی ناوشار ده‌ستگیركرد، ئه‌وه‌ش زۆرینه‌یان به تۆمه‌تی تیرۆر،كه له نێویاندا دوو ژن و منداڵێك هه‌ن.
به‌پێی زانیاریی هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، له نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا، 10 كه‌سیان داواكراون و له كاتی جیاوازدا، له ناو ئاواره‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپدا دۆزراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو كه‌مپی ئاواره‌كانی له‌یلان له باشوری خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان هاتنه نێو كه‌مپه‌كه‌وه و چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد، له‌وانه دوو ئافره‌ت له گه‌ڵ كوڕه‌كانیاندا كه ته‌مه‌نیان 12 و 17 ساڵ بوو".
ده‌ستگیركراوه‌كان؛ به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر داواكراو بون له‌لایه‌ن دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه له قه‌زای داقوق و ناحیه‌ی عه‌باسی.
فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركراون، له‌نێو كه‌مپی ئاواره‌كان و ناوشاردا بون، پاڵپشت به زانیاری وردی هه‌واڵگری دۆزراونه‌ته‌وه.
جگه له‌و دوو ژنه و منداڵه‌كانیان، شه‌ش كه‌سی تر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حه‌ربییه‌دا ناویان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 25 بۆ 42 ساڵیدایه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی نێو كه‌مپ بۆ (كه‌ركوك ناو)، زۆربه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان خه‌ڵكی ناحیه‌ی عه‌باسی بون، له‌كه‌مپه‌كاندا تێكه‌ڵی خه‌ڵك بون و كه‌س نه‌یزانیووه سه‌ر به رێكخراوی داعش بن، چونكه هه‌ڵسوكه‌وتیان زۆر ئاسایی بوه و گومانیان لێنه‌كراوه.
"بەداخەوە ئێمە لە گوند و ناوچەکانی خۆمان لە ترس و دڕندەیی تیرۆریستانی داعش هەڵهاتین و نه‌مانزانی لێرە جارێکی‌تر داعشه‌كان تێكه‌ڵمان ده‌بنه‌وه، بۆیه هیوادارین ئه‌و جۆره هه‌ڵمه‌ته ئه‌منییانه به‌رده‌وامی هه‌بێت تا كه‌مپه‌كان له مه‌ترسی داعش پاكبكرێنه‌وه" سه‌رچاوه‌كه وای وت.
كه‌مپه‌كانی سنوری ناحیه‌ی له‌یلان، له 2014وه تا 2017، هه‌زاران خێزانی ناوچه‌كانی حه‌ویجه و پارێزگاكانی تری تێدا نیشته‌جێ بووه، كه هه‌رچه‌نده حوكمڕانی داعش له ناوچه‌كانیاندا كۆتایی هاتووه، به‌ڵام هێشتا به‌شێكیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌ناوشاری كه‌ركوك، هێزه‌كانی نه‌هێشتنی تاوان؛ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه كه ده‌ستیان هه‌بووه له دزی و چه‌ندین تاوانی دیكه‌دا، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی كه‌ركوك.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا كه 28ی ئاب بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه و جگه له دزینی ئینته‌رنێت له چه‌ندین كۆمپانیا و هه‌ژماری بانكی له‌رێی هاككردنه‌وه، په‌یج و ئه‌وكاونتی ساخته‌یان دروستكردووه به‌ناوی كۆمپانیاكانه‌وه، تا به فێڵ كارتی ئینته‌رنێت بفرۆشن به خه‌ڵك.