له سنوری قه‌زای دوزخورماتوو، به‌كارهێنان و بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت و ته‌نیا له سێ مانگدا 100 كه‌س ده‌ستگیركراون، كه چه‌ند هێنده زیاتره له ساڵی رابردوو.
به‌پێی ئامارێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی دوزخورماتوو، له سێ مانگی ئه‌مساڵدا، 100 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون، ئه‌وه‌ش بۆته جێی نیگه‌رانی ئیداره و خه‌ڵكی قه‌زاكه.
نەعمان سابت، فەرمانده له هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "100 كه‌س ده‌ستگیركراون له دۆسیه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و پلانی باشمان داناوه تا ته‌واوی تۆمه‌تبارانی بازرگانی به‌و مادده‌یه‌وه ده‌ستگیربكرێن".
"هاوڵاتیه‌كی زۆر له‌مشاره‌دا ئالوده و بازرگانی به‌و مادده‌یه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده بۆسه و هه‌ڵمه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام بۆته دیارده و بنه‌بڕ نه‌كراوه".
فه‌رمانده‌كه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ده‌ڵێت به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی ئه‌وان؛ زۆربه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ده‌ره‌وه ده‌برێنه ناوخۆیی عیراق، ئه‌وه‌ش به قاچاخ و له‌و رووه‌شه‌وه قه‌زای دوزخورماتوو پشكی شێری به‌ركه‌وتووه، به‌وته‌ی تهعمان سابت.
پێشتریش (كه‌ركوك ناو) له زاری لێپرسراوانی ئه‌منی و ئیداری دوزخورماتووه‌وه بڵاویكرده‌وه، له ته‌واوی 2018دا و به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، زیاتر له 100 كه‌س ده‌ستگیركراون.
ئومێد تەیب، چالاكوانی مه‌ده‌نی له دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێویسته حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و بارودۆخه بدۆزنه‌وه، چونكه مادده‌ی هۆشبه‌ر به تایبه‌ت له نێو گه‌نجاندا به ته‌واوی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه".
ئه‌و چالاكوانه هۆشداری دا ئه‌گه‌ر به‌ده‌م دۆسیه‌كه‌وه نه‌چن و چاره‌سه‌ر نه‌دۆزرێته‌وه، "ئه‌وان داهاتوی گه‌نجانی ئه‌م شاره به‌ره‌و چاره‌نوسێكی نادیار و له‌ناوچون ده‌ڕوات".
به‌وته‌ی ئومێد جگه له هه‌وڵی حكومه‌ت، پێویسته رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانیش چالاكییه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه له‌رێی كۆڕ و كۆبونه‌وه‌وه، تا هۆشیاری زیاتر له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بڵاوبكه‌نه‌وه.
قه‌زای دوزخورماتوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق سنوری هه‌یه و به یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌وه‌ش به هۆكار ده‌زانرێت بۆ كۆنتڕۆڵنه‌كردنی ته‌واوه‌تی ماده هۆشبه‌ره‌كان.
كه‌مال هیدایه‌ت، پسۆڕی دەرونناسی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، وتی "ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزرێته‌وه و بنه‌بڕ نه‌كرێت ئه‌وكات روداوه‌كانی خۆكوشتن و دزی زیادده‌كه‌ن و چه‌ندین خێزانیش به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌بات، جگه له‌ناوچونی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان".
ساڵی رابردوو، ئیداره‌ی دوزخورماتوو له‌رێی مزگه‌وت و حوسێنییه‌كان و وتاری ئایینیه‌وه، هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و رێگری كرد له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری مادده هۆشبه‌ره‌كان،
عه‌لی حوسێنی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دوزخورماتوو ئه‌وكات به (كه‌ركوك ناو)ی وت "خه‌ڵكێكی زۆر له ناوچه‌كه ئالوده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بون و بازرگانی پێوه‌ده‌كه‌ن،.. ئه‌گه‌ر ئه‌م دیارده‌یه بنه‌بڕ نه‌كرێت ئه‌وا كاره‌ساتی مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه و ماڵوێرانی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت".
مه‌ترسی مادده هۆشبه‌ره‌كان ته‌نیا له دوزخورماتوو نیه، له پارێزگای كه‌ركوكیش به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، بازرگانیكردن و مامه‌ڵه‌كردن به‌و مادده‌یه‌وه به "خێرایی بڵاوده‌بنه‌وه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن، كافتریا و چایخانه‌كانی كه‌ركوك" وه‌ك شوێنی بڵاوبونه‌وه‌ی باسده‌كرێت.