له 167 پرۆژه‌ی پارێزگای كه‌ركوك، كاركردن زۆر به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چن یان راوه‌ستاون؛ له نێویاندا فڕۆكه‌خانه و نه‌خۆشخانه هه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆكاری جیاوازی دارایی و ئه‌منی.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌ر به ده‌سته‌ی نه‌زاهه، ئه‌مڕۆ 1ی ئه‌یلول له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی به‌دواداچونه مه‌یدانییه‌كنا ده‌ركه‌وتووه له ده‌یان پرۆژه‌ی كه‌ركوكدا سستی هه‌یه، كه بودجه‌كانیان ده‌گاته سه‌دان ملیار دینار.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ی نه‌زاهه‌دا هاتووه، ئه‌و 167 پرۆژه‌یه كه تێچوه‌كانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه ته‌رخانكراوه یان وه‌به‌رهێنانن، هۆكاری سستی و راوه‌ستانیان دارایی و ئه‌منییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین پێشێلكاری ئیداری و داراییان تێدایه، به‌بێ چاودێری و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی.
پرۆژه‌ی نه‌خشه‌دانان و جێبه‌جێكردنی تۆڕه‌كانی چاره‌سه‌ری ئاوی باران و ئاوه‌ڕۆ به تێچوی زیاتر له 136 ملیار دینار، یه‌كێكه له پرۆژه سسته‌كان، له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی 400 قه‌ره‌وێڵه‌یی له سه‌نته‌ری شار به تێچوی 45 ملیۆن دۆلار و پرۆژه‌یه‌كی تر له تازه‌خورماتوو كه بودجه‌كه‌ی ده‌گیاتر 34 ملیار دینار.
له پرۆژه سسته‌كانی وه‌به‌رهێنان، شاری كه‌ركوك مۆدێرن ستی به تێچوی زیاتر له 45 ملیۆن دۆلار و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوك به تێچوی 93 ملیۆن و 500 مليۆن دۆلار كه رێژه‌ی جێبه‌جێكردنی ته‌نیا سه‌دا 1ـه.
لەكۆتایی 2017، حكومەتی عیراق جارێكی تر بڕیاری بە مەدەنیكردنەوەی فڕۆكەخانە كه‌ركوكی دەركرد و دەستكرا بە نۆژەنكرنەوە و فراوانكردنی، به‌ڵام هێشتا ته‌واونه‌كراوه.
پرۆژه سسته‌كانی وه‌به‌رهێنان له بواری نیشته‌جێبوندا له كه‌ركوك، تێچوه‌كانیان 370 ملیۆن دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، پێشتر و له كانونی یه‌كه‌می 2018دا، راپۆرتێكی له‌باره‌ی سستی كاره‌كانی 197 پرۆژه‌ی پارێزگای كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه، كه به‌شێكیان رێژه‌ی جێبه‌جێكردنی له‌سه‌دا سفر بوو.
به‌پێی پلانه‌كانی ئیداره‌ی كه‌ركوك، كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌یان تێبینی له‌سه‌ری هه‌یه، بڕیاره له‌مساڵدا بودجه بۆ زیاتر له 400 پرۆژه ته‌رخانبكرێت و به‌شێكیان له‌و پرۆژانه‌یه كاركردن پێشتر تێیاندا وه‌ستا.
بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای كه‌ركوك ده‌گاته 450 ملیار دینار، جگه له 51 ملیار دیناری پاره‌ی پترۆدۆلار.