هاوپەیمانی چوار حزبەكەی شنگال كێشەی تێكەوت، بەهۆی كشانەوەی یەكێك لە حزبەكانی نێو هاوپەیمانێتییەكە، ئەوەش دوای تەنیا یەك مانگ دێت لە راگەیاندنی ئەو هاوپەیمانێتییە.
8ی ئاب، چوار حزبی سیاسی له قه‌زای شنگال، هاوپه‌یمانییه‌كیان راگه‌یاند و بڕیاریاندا له پێشه‌نگی كاره‌كانیاندا هه‌وڵی پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی نوێ و هێزی یه‌كگرتویی سه‌ربازی بدەن، دواتریش لیستی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو دروستده‌كه‌ن.
سه‌عید بتوش، سه‌رۆکی رێکخراوی پێشکه‌وتنی ئێزیدی كە لە هاوپەیمانییەكە كشاونەتەوە، به (که‌رکوک ناو)ی وت "پێش دوو رۆژ بڕیارماندا له هاوپه‌یمانییەكە بكشێینەوە، ئەوەش له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک که نامانه‌وێت باسی بکه‌ین، چونکه ئه‌مه شتێکی تایبه‌ته به ناوخۆی پارته‌که‌مان".
ئەو چوار حزبە بزوتنەوەی ئێزیدی له‌پێناو چاكسازی و پێشكەوتن بەسەرۆكایەتی حەجی كندور سه‌مۆ، پارتی ئێزیدی دیموكراتی به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر شه‌شۆ، پارتی پێشكەوتنی ئێزیدی بەسەرۆكایەتی سەعید بتوش، پارتی ئازادی و دیموكراتی ئێزیدی بە سەرۆكایەتی عومه‌ر ساڵح ئیبراهیم.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، سه‌رۆکی پارتی ئێزیدی دیموکراتیی و بەشدار لەو هاوپەیمانێتییە، به (که‌رکوک ناو)ی وت "زۆرمان پێ‌ناخۆش بوو پارتی پێشکه‌وتنی ئێزیدی له هاوپه‌یمانییه‌که کشایه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه کاریگه‌ری نه‌رێنی هەیە، چونکه حزبێکی گرنگە، به‌ڵام هاوپه‌یمانییه‌که ماوه و کۆتایی نه‌هاتووە، هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین به‌هێزتری بكەن".
پێ‌ناخۆش بوو پارتی پێشکه‌وتنی ئێزیدی له هاوپه‌یمانییه‌که کشایه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه کاریگه‌ری نه‌رێنی هەیە، چونکه حزبێکی گرنگە
وتیشی "حزبى پێشکه‌وتنی ئێزیدی ده‌ڵێن ئێمه له‌به‌ر بڕیاره‌که‌ی کۆمسیونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق کشاینه‌وه که بڕیار دراوه هه‌رکه‌سێک له شوێنی خۆی ده‌نگ بدات، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر ده‌نگه‌کانی ئێمه ده‌کات و چانسی ئێمه زۆر که‌مه و کورسی به‌ده‌ستناهێنین بۆیە كشاوینەتەوە"، حەیدەر شەشۆ لەبارەی بڕیاری كشانەوەی حزبی پێشكەوتنی ئێزیدی وایوت.
هەروەها جەختیكردەوە "بەڵام پێش هاوپەیمانییەكە ئەو بڕیارەی كۆمسیۆن هەبوو، واته قسه‌کانی ئه‌وان بێ بنه‌مان و لەژێر فشاری هه‌ندێک لایه‌ن ئه‌و بڕیاره‌یانداوه"، بەبێ ناوهێنانی ئەو لایەنە.
بڕیاربوو ئەو هاوپەیمانییە له سێ خاڵدا كاربكات، یه‌كه‌میان دروستكردنی ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ قه‌زای شنگال و ناحیه‌ی قه‌حتانییه، لەگەڵ پێكهێنانی هێزێكی سه‌ربازی كه سه‌دا 50ی له‌و سه‌ربازانه پێكدێت، ئێستا به‌رگری له شنگال ده‌كه‌ن و نیوه‌ی دیكه‌ی هێزه‌كه‌ش بۆ هاوڵاتیانی تری قه‌زاكه‌یه.
خاڵی كۆتایی رێككه‌وتنی هاوپه‌یمانێتیه‌كه دروستكردنی لیستێكی هاوبه‌ش بوو بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بڕیاره له 1ی نیسانی 2020دا ئه‌نجامبدرێت و چه‌ند مانگێكه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ پرۆسه‌كه ده‌ستپێكردووه.
حەیدەر شەشۆ وتی "له ئێستادا هه‌موو پارته‌کان فشاریان لەسه‌ره، به‌ڵام نابێت کاریگه‌ری لەسه‌ر هاوپه‌یمانیه‌که بکات، چونکه ئێمه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و گه‌یاندنی ده‌نگی ئێزیدییه‌کان ئه‌و کاره‌مان کردووه".
ئەو سێ حزبەی تر كە لە هاوپەیمانییەكەدا ماون، بریارە پێكەوە بەردەوامبن و له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ناوى هاوپه‌یمانییەكە لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن تۆماربكەن.