بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بریندارێكی تری تەقینەوەكانی كەركوك گیانیلەدەستدا، بەوەش ژمارەی كوژراوەكان بۆ دوو كەس بەرزبۆوە، لەگەڵ برینداربونی حەوتی تر.
شەوی یەكشەممە 8ی ئەیلول، سێ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌کله‌دوای یه‌ک له سێ ناوچه‌ی جیاوازی که‌رکوک رویاندا و به هۆیانه‌وه نۆ كەس برینداربون، لەو ژمارەیەش دواتر دوانیان گیانیانلەدەستدا.
كەریم وەلی، بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك، بە (كەركوك ناو)ی وت "حەوت بریندارەكە لەژێر چاودێری تەندروستیدان و دۆخیان جێگیرە، جگە لە گیانلەدەستدانی دوو كەس لە شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە".
عه‌مید ئافراسیاو کامیل، وته‌بێژی پۆلیسی که‌رکوک شەوی رابردوو، بە (كەركوك ناو)ی وت "ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م له رێگه‌ی بۆمبێکی چێندراوه‌وه بووه له گه‌ڕه‌کی 1ی حوزه‌یران و ته‌قینه‌وه‌ی دوه‌میش له گه‌ڕه‌کی خه‌زرا بووه، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌م بۆمبێک بووه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه".
ئەو تەقینەوانە بە یەكەم تەقینەوەی خوێناوی دادەنرێت لە دوای تەقینەوەكانی 30ی ئایاری رابردوو، ئەوكات بەهۆی پێنج ته‌قینه‌وه له شه‌قامه جیاوازه‌كانی شاری كه‌ركوك سێ كه‌س كوژران و 22ی تر برینداربون، له‌نێویاندا ژنان و كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌بون.
تەقینەوەكانی شەوی رابروو هاوكات بوو لەگەڵ دەستپێكردنی مەراسیمەكانی عاشورا لە پارێزگاكانی عیراق.