له هه‌شت مانگی ئه‌مساڵدا له كه‌ركوك، زیاتر له 60 حاڵه‌تی "خۆكوشتن" تۆماركراون، ئه‌وه‌ش به‌لای كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر و جێی مه‌ترسییه.
دوایین روداوی "خۆكوشتن" له كه‌ركوك، هه‌ینی 6ی ئه‌یلول بوو، كاتێك گه‌نجێكی 20 ساڵ به ناوی محه‌مه‌د سه‌ركه‌وت فیشه‌كی به خۆیه‌وه نا و دوای گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركوك بۆ (كه‌ركوك ناو) "ئه‌و گه‌نجه به‌هۆی فیشهكهكهوه به سه‌ختی برینداربوو، بۆیه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا و تائێستاش لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی خۆكوشتنی به‌رده‌وامه".
هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی "خۆكوشتن"، به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ، سه‌ره‌كیترینیان بێ كارییه و وایكردووه روبه‌ڕوی گرفتی ده‌رونی ببنه‌وه، له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌ی دیارده و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وه‌ك به‌شودانی له ته‌مه‌نێكی بچوك.
سه‌جاد جومعه، به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌پێی ئەو ئامارانەی ئێمە کۆمانکردۆتەوە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 9 حاڵەتی خۆکوشتن هه‌بووه، لە سەرەتای ئه‌مساڵیشه‌وه تا كۆتایی مانگی ئاب گه‌یشته 60 حاڵه‌ت له كه‌ركوك".
"ئه‌م ژماره‌یه بۆ كه‌ركوك و به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان یه‌كجار زۆره".
هۆکارهكانی خۆكوشتن له كه‌ركوك زیاتر خراپی باری دارایی، بێ‌کاری و دەرونییه
لێپرسراوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت ئامارێكی ورد و یه‌كگرتوو نیه له‌سه‌ر ئاماره‌كانی خۆكوشتن، كاتێك روداوێكی له ته‌ندروستی وه‌رده‌گرن به ته‌واوی یهكلایینهبۆتهوه "خۆكوشتنه یان كوژراوه، ته‌نیا شێوازی كوشتنه‌كه‌ی باسده‌كه‌ن و دواتر ده‌بێت دادگا یه‌كلاییبكاته‌وه".
به‌پێی ئامارێكی پێشوی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق كه ئازاری ئه‌مساڵ بڵاویكرده‌وه، پارێزگاری كه‌ركوك له‌روداوه‌كانی "خۆكوشتن"ـدا له‌رێزبه‌ندی سێیهمدابوو، دوای هه‌ردوو پارێزگای كه‌ربه‌لا و به‌سره.
سه‌جاد جومعه وتی "ئێمه تۆڕێكمان پێكهێناوه بۆ رێگری له حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن، به ئه‌ندامێتی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و توێژه‌ران، له‌رێی كۆمه‌ڵێك خول و سیمینار و به‌رنامه‌ی میدیاییه‌وه، تا چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه و ئه‌و روداوانه بنه‌بڕ بكرێن یاخود كه‌مبكرێنه‌وه".
"ئافرەتان بەرزترین رێژەی خۆکوشتنیان تۆمار کردوە، هۆکارهكانی ئه‌و روداوانه‌ش خراپی باری دارایی، بێ‌کاری و دەرونییه، به‌داخه‌وه حكومه‌تیش هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نیه بۆ رێگری له‌و حاڵه‌ته" به‌وته‌ی جومعه.
روداوه‌كانی "خۆكوشتن" له عیراق، چه‌ند مانگێكه بۆته جێی مشتومڕی لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان و له دوایین كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤیش له په‌رله‌مان، تاوتوێی چۆنیه‌تی كه‌مكردنه‌وه و بنه‌بڕی ئه‌و حاڵه‌تانه كراوه.
به‌پێی به‌لاغی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌و لیژنه‌یه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، كه 23ی ئایاری ئه‌مساڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه و پشتی به‌ستووه به ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له نزیكه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 199 حاڵه‌ت تۆماركراوه، ئه‌و ژماره‌یه بۆ ته‌واوی ساڵی 2018 گه‌یشتۆته 519 حاڵه‌ت، له 2017دا 449 حاڵه‌ت و له 2016یشدا 383 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆماركراوه.