ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نوسی "رفێنراوانی" كه‌ركوك، دوای ورورژاندنی ئه‌و دۆسیه‌یه له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه، كه به‌وته‌ی راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك له‌و دۆسیه‌یه‌دا وه‌ڵامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم توشی شۆكی كردون.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و راكان سه‌عید جبوری، دوای كۆبونه‌وه و تاوتوێكردنی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به كه‌ركوك، باسیان له چاره‌نوسی ده‌ستگیركراوان و بێسه‌روشوێنان كرد.
ئه‌رشه‌د ساڵحی له كۆنگره‌كه‌دا وتی "دەبێت ڕون ببێتەوە ئەوانەی ونكراون و ڕفێنراون هۆكار چی بووە؟".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌رقاڵی ده‌ركردنی یاسایه‌كن له‌باره‌ی رفێنراوان و بێسه‌روشوێنانه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هاوكاری رێكخراوه نێوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان، "یاساكه هیچ لایەنێكی دیاریكراوی تێدا بەئامانج ناگرین و دەزانین ئەم پرۆژە یاسایە بەئاسانی پەسەند ناكرێت، بەڵام هەوڵی تەواوی بۆدەدەین".
ساڵحی داواشی له لێپرسراوانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ته‌واوی ده‌ستگیركراوانی كه‌ركوكی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه بگه‌نه‌وه، هه‌مان دۆسیه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تریش تاوتوێده‌كه‌ن.
لە 20ی تەمموزی ئەمساڵ، گردبونەوەى سیاسى عەرەبى لە کەرکوک، ناوی 1000 بێسەروشوێنی رادەستی راكان سەعید پارێزگاری كەركوك كرد و هەردوو ئاسایشی یەكێتیی و پارتیان تۆمەتباركرد بە دەستگیركردن و زیندانیكردنی رۆڵەكانیان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی راكان جبوری و دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێناندا، ره‌تیكردۆته‌وه هیچ ده‌ستگیركراوێكی عه‌ره‌بی كه‌ركوكی لای ئه‌وان بێت.
راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وتی "ئێمە توشی شۆك بوین كاتێك گوێمان لەبەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بوو، .. ئەو وەڵامە خزمەتی دۆسیەكە ناكات، دەبێت ئەوان بەبەرپرسیارێتی یاسایییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە بكەن نەك كۆمەڵگا بوروژێنن".
به‌وته‌ی پارێزگار، لەئێستادا هەوڵێكی عیراقی فراوان هەیە بۆ چارەسەركردنی كەیسی ونبووان.
"ئێمە ناتوانین نكۆڵی لەو هەوڵەی جارانی پێشمەرگە بكەین كە توانییان ئەمنی هاوڵاتیان بپارێزن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێشێلكاری مرۆیی هەبوە و كردویانە و كەسانی بێ تاوانیشیان ڕفاندووە".
جبوری ده‌ڵێت رێككه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوان و ئازادكردنیان، ئه‌وانه‌یشی كه‌یسه‌كانیان تاوانی لەسەرە دادگایی بكرێن، وتیشی "فشارێكی زۆری جەماوەریمان لەسەرە بۆ ئازادكردنیان، چونكە نازانن بۆچی ڕۆڵەكانیان دەستگیركراوە یان ونكراوە".
له به‌شێكی تری كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و پارێزگاری كه‌ركوك، باسیان له دۆسیه‌ی ئاواره ناوخۆییه‌كان كرد، كه به بڕیاری حكومه‌تی عیراق ده‌نێردرێنه‌وه و له هه‌فته‌كانی رابردوشدا، ده‌یان خێزانی كه‌ركوكی له موسڵه‌وه ره‌وانه‌ی پارێزگاكه كرانه‌وه.
راكان جبوری وتی "ئەوانەی هێنراونەتەوە ئاوارەی خۆمانن ولەكەمپەكان نیشتەجێ ده‌كرێن، نەك بچنە نێو شار‌و دەوروبەری، هەروەها وردەكاری ئەمنییان بۆ دەكرێت و ئەوانەی داواكراون دەستگیردەكرێن".