چیتر كاكەییەكانی نەینەوا ناچارنین ریگایەكی 60كم ببڕن

نه‌ینه‌وا، 2019، كاكه‌ییه‌كان مه‌زاره‌ خاپوركراوه‌كانیان نیاتده‌نێنه‌وه‌ فۆتۆ: تایبه‌ت به‌ كه‌ركوك ناو

عه‌مار عه‌زیز - نه‌ینه‌وا

دوای نزیكەی دوو ساڵ، دواجار وەزارەتی پێشمەرگە رەزامەندی نیشاندا بە كردنەوەی رێگای نێوان گوندە كاكەییەكانی دەشتی نەینەوا و قەزای حەمدانییە كە 22كم دەبێت. پێشتر رێگاكە بەهۆی داخستنییەوە 60كم بوو، ئەوەش بارگرانی زۆری بۆ كاكەییەكان دروستكردبوو.

داخستنی ئەو رێگایە لە دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017، بووە هۆی ناڕەزایی كاكەییەكان و بەردەوام داوای كردنەوەیان دەكرد، تا دوو مانگ لەمەوبەر سوپای عیراق ناڕەزاییەكانی بەهەند وەرگرت و لای خۆیەوە رێگاكەی كردەوە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە كردنەوەی رێگاكەیان بۆ پێنجشەممەی رابردوو 12ی ئەیلول دواخست.

غازی خه‌لیل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای حه‌مدانیه‌ به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێستا كاكەییەكان ئەگەر بیانەوێت بێنە حەمدانییە تەنیا 22كم دەبڕن، پێشتر زۆر نیگەران بون و رێگاكە دووهێندە دورتر بوو، ئەوەش بەهۆی ململانێ سەربازیی و سیاسییەكانەوە".

"ده‌یان جار به‌ نوسراوی فه‌رمی داوامان له‌ هه‌ردوو لایه‌ن (پێشمەرگە و سوپا) كرد، رێگاكه‌ بكه‌نه‌وه، تا‌ دواینجار سكاڵامان تۆماركرد"، غازی وایوت.

ده‌یان جار به‌ نوسراوی فه‌رمی داوامان له‌ هه‌ردوو لایه‌ن (پێشمەرگە و سوپا) كرد، رێگاكه‌ بكه‌نه‌وه، تا‌ دواینجار سكاڵامان تۆماركرد

هەوڵەكان بووەهۆی ئەوەی دوو مانگ لەمەوبەر سوپای عیراق لای خۆیەوە رێگاكەی كردەوە، بەڵام سودی نەبوو، چونكە پێشمەرگە لە سەنگەرەكانی خۆیەوە رێگاكەی نەكردەوە تا كۆتایی هەفتەی رابردوو.

غازی وتی "له‌مه‌ودوا هاوڵاتیان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌توانن هاتۆچو بكه‌ن، بەتایبەت خوێندكاران، مامۆستایان و فەرمانبەران كە رۆژانە هاتوچۆیان دەكرد".

كاكه‌ییه‌كان له‌ نه‌ینه‌وا، ده‌كه‌ونه‌ قه‌ره‌قوش-ی سه‌نته‌ری قه‌زای حه‌مدانیه‌ له‌ باشوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ و گونده‌كانی زه‌نگڵ، مه‌جیدیه‌، توله‌به‌ند، وه‌رده‌ك، گه‌زه‌كان و كه‌به‌رلی.

rega

نه‌ینه‌وا، 2019، رێگایه‌كی هاتوچۆی گونده‌ كاكه‌ییه‌كان له‌ وه‌رزی زستاندا فۆتۆ: تایبه‌ت به‌ كه‌ركوك ناو

پێشتر عه‌لا خه‌زعه‌لی، خوێندكاری قۆناغی چواری په‌رستیارییه‌ له‌ زانكۆ و هه‌موو رۆژێك چه‌ند كاتژمێرێك به‌ ڕێگاوه‌ ده‌بوو تا له‌ گوندی وه‌رده‌كه‌وه‌ ده‌گەیشتە‌ ناوه‌ندی حه‌مدانییه‌، بە (كەركوك ناو)ی وت "ناچاربوین به ‌رێگای میحوه‌ری خازردا هاتوچۆ بكه‌ین تا ده‌گه‌یشتینە‌ موسڵ، به‌وه‌ش دوو كاتژمێر و نیومان پێده‌چوو، مانگانه‌ 100 هه‌زار دینارمان دەدایە‌ كرێ، رۆژانی بارانیش نەدەچوین بۆ ده‌وام".

لەگەڵ كردنەوەی رێگاكە، بڕیارە چه‌ند بازگه‌یه‌كی هاوبه‌ش له ‌نێوان سوپای عیراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابنرێت بۆ ئەوەی تەواوی رێگا‌كه‌ له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نی پاك بكرێتەوە. بۆ ئەوەش ئیدارەی قەزای حەمدانییە داوا لە هاوڵاتیان دەكەن چەند رۆژێك پەلەنەكەن و هاتوچۆ بەو رێگایەدا نەكەن تا پاكدەكرێتەوە.

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT