عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق بڕیاریدا به پێكهێنانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، ئه‌وه‌ش به به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
به‌پێی نوسراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، كه واژۆی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ره و 15ی ئه‌یلول ده‌رچووه، پاڵپشت به فه‌رمانێكی دیوانی بڕیاردراوه به پێكهێنانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق.
له پێكهێنانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌دا، عادل عه‌بدولمه‌هدی خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا، ده‌بێته جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان.
وه‌ك له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، فه‌رمانده‌ییه‌كه پێكدێت له نوێنه‌رانی هێزه جیاوازه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری، ناوخۆ، پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی.
ناسر هەرکی، ئەندامی لیژنه‌ی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق بە (کەرکوک ناو)ی وت "سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی عیراق ڕەزامەندی دەربڕی بە دروستکردنی ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەش بۆ ڕوبەڕبونەوەی داعش، دیارە ئەو ژوورە هاوبەشە سەربازییە سەرجەم ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە داعش جموجۆڵی تێدا هەیە بە ناوچە جێناکۆکەکانیشەوە".
به‌وته‌ی هه‌ركی، سەرۆک وەزیران دەیەوێت سەرجەم پێکهاتەکانی عیراق رۆڵیان هەبێت بۆ "لە ناوبردنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش".
سه‌رباری تێپه‌ڕینی نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی كۆتایی داعش له عیراق، به‌ڵام هێشتا له چه‌ندین ناوچه‌ی جێناكۆك به‌وته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان جموجۆڵیان هه‌یه.
جەمال ئیمینكی، سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به (كه‌ركوك ناو)ی وت تائێستا هیچ نوسراوێكی فه‌رمییان پێنه‌گه‌یشتووه له‌وباره‌یه‌وه.
پێشتر و له ته‌مموزی ئه‌مساڵیشدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، رێككه‌وتون له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كانی نێوانیان، ئه‌وه‌ش له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، كه له هه‌ندێك ناوچه ده‌گاته 40كم.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی لاوه‌كی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رگری عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بڕیاری پێكهێنانه‌وه‌ی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشه‌كان پەیوەندی نییە بەو لیژنانەی دروست بووە بە لیژنە فەرعییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێریشه‌وه لە ناوچەكانی جێناكۆك".
وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و هێزی پێشمه‌رگه، پێشتر چه‌ند لیژنه‌یه‌كی بچوككراوه‌یان پێكهێنا بۆ به‌دواداچونی مه‌یدانی هاوبه‌ش، به ئامانجی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه و مه‌ترسیی پاشماوه‌ی داعش له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه لاوه‌كییه‌كان رونیكرده‌وه كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، ده‌سته‌یه‌كی باڵایه له نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا و باره‌گاكه‌ی له به‌غدا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له پێناو هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه چه‌كداره‌كاندا.
هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردودا چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان له ناوچه‌كانی جێناكۆكدا هه‌بووه و پێشتر له شه‌ڕی دژ به داعش، به هه‌ماهه‌نگی یه‌كتری روبه‌روی ئه‌و رێكخراوه بونه‌وه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌دوای ساڵی 2014 و هێرشه‌كانی داعشه‌وه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جێناكۆك جێگیربون، تا كشانه‌وه‌یان له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی گه‌ڕانه‌وه، له ئه‌نجامی ناكۆكییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه.