په‌روه‌رده‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، خوێندنی ئه‌مساڵ به چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له نێویاندا كه‌می مامۆستا و ناوه‌نده‌كانی فێربوون، جگه له دابیننه‌كردنی پێداویستییه‌كانی تری پرۆسه‌ی خوێندن.
به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق، بڕیاره 30ی ئه‌یلول، پرۆسه‌ی خوێندن له ته‌واوی وڵات‌دا ده‌ستپێبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه هێشتا زۆرێك له ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، به‌ده‌ست وێرانه‌یی كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه ده‌ناڵێنن.
قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، شه‌ڕی داعش زیانی زۆری پێگه‌یاندووه و هێشتاش زۆرینه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، دوای نزیكه‌ی پێنج ساڵ له ئاواره‌یی.
سه‌عید محه‌مه‌د عه‌لی، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی ته‌له‌عفه‌ر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كاركراوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 166 خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی و 59 خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی، تا به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ده‌وامیان تێدابكرێت، له‌و خوێندنگهیانهشدا 63 هه‌زار خوێندكاری سه‌ره‌تایی ده‌خوێنن له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 20 هه‌زار خوێندكاری قۆناغه‌كانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی".
به‌رله‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بكه‌وێته ده‌ستی داعش، 297 خوێندنگه له سنوره‌كه‌دا هه‌بون، له‌وانه 222 سه‌ره‌تایی، له‌گه‌ڵ 75 ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی په‌روه‌رده.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ته‌له‌عفه‌ر، له پلانی خوێندنی ئه‌مساڵیدا پشت به یه‌كخستنی خوێندنگه‌كان ده‌به‌ستێت، تا روبه‌ڕوی كێشه‌كانی كه‌می كادیری په‌روه‌رده‌یی ببێته‌وه، به تایبه‌ت خوێندنگه سه‌ره‌تاییه‌كان كه بڕیاره بكرێنه تێكه‌ڵ، هه‌رچه‌نده پێشتر زۆرینه‌یان كوڕان و كچان به جیا بون.
"كچه‌كه‌م چۆته خوێندنگه‌یه‌كی تێكه‌ڵاو، كه پڕه له خوێندكار، ئه‌وه‌ش وه‌ك بژارده‌یه‌ك نییه له‌به‌رده‌مماندا تا هه‌ڵیبژێرین به‌ڵكو ئه‌مری واقیعه" مه‌حمود عه‌لی، هاوڵاتی دانیشتوی ته‌له‌عفه‌ر بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ئه‌و هاوڵاتییه وتی "ساڵی رابردوو خوێندنگه‌كان پڕبون له خوێندكار، ئه‌وه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئاستی خوێندن و فێربون هه‌بوو، له‌مساڵیشدا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، بۆیه كه‌سوكاری خوێندكاره‌كان ده‌ترسن هه‌مان دیمه‌نی ساڵی رابردوو دوباره ببێته‌وه".
ته‌له‌عفه‌ر، گه‌وره‌ترین قه‌زایه له عیراق، 23 گه‌ڕه‌ك و 30 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له خۆده‌گرێت، كاتێك له حوزه‌یرانی 2014دا قه‌زاكه كه‌وته ده‌ستی داعش، ده‌وروبه‌ری 225 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بون، كه هێشتا نیوه‌یان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌هۆی وێرانكاری و نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه.
له‌گه‌ڵ به وێرانه‌یی مانه‌وه‌ی خوێندنگه حكومییه‌كاندا، چه‌ندین خوێندنگه و باخچه‌ی منداڵانی ئه‌هلی به ته‌له‌عفه‌ر كراونه‌ته‌وه، له كاتێكدا شه‌ش باخچه‌ی منداڵانی حكومی پێنج ساڵه ده‌رگاكانیان داخراوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی لێپرسراوانی ناوخۆیی ته‌له‌عفه‌ر، 10 خوێندنگه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وت، ئه‌وانیتر به‌شێك له باڵه‌خانه‌كانیان زیانی به‌ركه‌وتووه.
لیوای 53ی حه‌شدی شه‌عبی له سنوری ته‌له‌عفه‌ر، مانگی رابردوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، 19 خوێندنگه له سه‌نته‌ری قه‌زاكه دوباره نۆژه‌ن و بنیاتنراونه‌ته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
تەلەعفەر بە دوری 70كم دەكەوێتە خۆرئاوای موسڵ، دانیشتوانەكەی لە زۆرینه‌ی توركمانی شیعه‌مه‌زهه‌ب و عەرەب پێكهاتون، لە ئابی 2017 له‌لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كانه‌وه له‌ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.