زانكۆی موسڵ، له پلانیدایه 10 هه‌زار خوێندكار بۆ ساڵی نوێی خوێندن وه‌ربگرێت، له‌كاتێكدایه هێشتا به‌ده‌ست وێرانه‌یی شه‌ڕه‌وه ده‌ناڵێنێت و پێویستی به ساڵێك هه‌یه، تا له‌رێی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه كۆتایی به سیمای سه‌رده‌می داعش بهێنێت.
له كاتی حوكمڕانی داعش، زانكۆی موسڵ و به‌شه جیاوازه‌كانی وه‌ك مۆڵگه و باره‌گای ئه‌و رێكخراوه به‌كارده‌هێنران، به‌وپێیه‌ی خوێندنی تێدا راگیرا، ئه‌وه‌ش وایكرد له شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا زیانی زۆری به‌ربكه‌وێت.
قوسه‌ی ئه‌حمه‌دی، سه‌رۆكی زانكۆی موسڵ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "حه‌ره‌می زانكۆ زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه دوای شاری كۆن، چونكه رێژه‌ی زیانه‌كان له موسڵی كۆن سه‌دا 83 و له حه‌ره‌كی زانكۆش سه‌دا 70ـیه".
موسڵی كۆن، كه دوایین ناوچه‌ی داعش بووله به‌ری راستی شاره‌كه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه، به‌هۆی شه‌ڕی سه‌خت و بۆردومانه‌وه زۆرینه‌ی شهپام و خانوه‌كانی خاپور بون.
"13 ناوچه‌ی زانكۆ كه كۆمه‌ڵێك باڵه‌خانه و تاقیگه و ناوه‌ندی له خۆده‌گرت به ته‌واوی وێران بون، جگه له‌وه‌ی زانكۆ 217 ئۆتۆمبێلی جۆراجۆری هه‌بوو به‌ر له 2014دا و هه‌موویان به‌هۆی تیرۆر و شه‌ڕه‌وه له‌ده‌ستچون".
سه‌رۆكی زانكۆی موسڵ وتیشی "رێژه‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر كاره‌بای زانكۆ كه‌وتووه گه‌یشتۆته سه‌دا 75، كه‌رتی ئاویش سه‌دا 45 زیانی لێكه‌وت".
شاری موسڵ له نێویاندا زانكۆ، له حوزه‌یرانی 2014دا كه‌وتنه ده‌ستی داعش و له ته‌مموزی 2017دا، دوای شه‌ڕێكی چه‌ند مانگی كۆنتڕۆڵكرانه‌وه.
قوسه‌ی ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت زانكۆی موسڵ پێویستی به یه‌ك ساڵی ته‌واو هه‌یه تا سه‌رده‌می داعش به‌جێبهێڵێت.
به‌پێی رێنمایی و رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراق، له وه‌رگرتنی خوێندكار و ده‌رچوانی ئاماده‌ییه‌كاندا پشت به كۆنمره‌ی خوێندكار و كێبڕكێی نمره ده‌به‌ستێت بۆ كۆلێژه جیاوازه‌كان، زانكۆی موسڵیش به‌وته‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی، پلانی هه‌یه له‌وچوارچێوه‌یه‌دا هه‌زار خوێندكار بۆ خوێندنی 2019 – 2020 وه‌ربگرێت.
"زانكۆ به‌رده‌وامه له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه، 44 پرۆژه هه‌یه له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNDP، هه‌شت پرۆژه له‌رێی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه، شه‌ش پرۆژه له‌رێی سندوقی خوێندنی باڵا و سێ پرۆژه‌ی فراگوزارییه مرۆییه‌كان، كه به‌شێكیان جێبه‌جێكراون و به‌شێكیان كاری تێداده‌كرێت".
سه‌رۆكی زانكۆی موسڵ ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێنج ناوه‌ند كراونه‌ته‌وه بۆ رێنوێنی كردنی ده‌رچوانی ئاماده‌یی، تا بتوانن به‌پێی سیسته‌كه په‌یڕه‌وكراوه‌كان خۆیان تۆماربكه‌ن و ئه‌و به‌ش و كۆلێژانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌ڵیبژێرن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتی مامۆستایانی تایبه‌ت به‌و بواره‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌بڕوای قوسه‌ی ئه‌حمه‌د، زانكۆی موسڵ "ده‌بێته باشترین زانكۆ له‌سه‌ر ئاستی عیراق له جێبه‌جێكردنی سیسته‌می وه‌رگرتنی خوێندكاران‌دا به‌پێی ئه‌و ئاماده‌كاریی و رێكارانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر".