ناوه‌ندی ناحیه‌ی سلێمانبه‌گ و ده‌یانی گوندی ئه‌و سنوره، هێشتا زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له ئاواره‌ییدا ده‌ژین، به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری و مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
ئه‌و ناحیه‌ی له قەزای دوزخورماتوو سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، دوای سێ ساڵ له كۆنتڕۆڵكردنهوهیی و له سه‌ره‌تای 2018دا، هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی كرده‌وه، به‌ڵام هێشتا ئاواره‌كان متمانه‌یان نیه تا خێوه‌ته‌كانی ئاواره‌یی بهجێبهێڵن.
ئه‌حمه‌د دلهیان، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ئاواره‌ی قه‌زای كفری بووه و هێشتا ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه نیه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی له سلێمانبه‌گ، "له‌به‌ر خراپی باری ئه‌منی و به تایبه‌ت ترسمان له داعش هه‌یه و ئینجا حه‌شدی شه‌عبی" ئه‌و هاوڵاتییه بۆ (كه‌ركوك ناو) واده‌ڵێت.
پێشتر لێپرسراوانی ئەمنی و بە تایبەت حەشدی شەعبی، رێگرییان ده‌كرد له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلێمانبه‌گ، ئه‌وه‌ش به پاساوی ناسەقامگیری باری ئەمنی و پێویستی ئەنجامدانی وردبینی بۆ ئاواره‌كان.
ئه‌حمه‌د، له ئاواره‌ییدا ئه‌وه‌نده‌ی تر بارودۆخی ئابوری خراپ بووه، باوكی 9 منداڵه و هه‌موویانی له‌به‌ر خوێندن ده‌ركردووه، چونكه له خانوی كرێدایه و وه‌ك ئه‌و وتی، بژێویی و كاریشی نییه.
ئه‌وه ئاماده‌یه بۆ گه‌رانه‌وه، به مه‌رجێك، "ئه‌گه‌ر زێدی خۆم ئارام بێت".
زۆرینه‌ی دانیشتوانی سنوری سلێمانبه‌گ و 55 گوندی ده‌وروبه‌ری، ئاواره‌ی قه‌زای كفری له پارێزگای دیاله و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بون.
تاڵب محه‌مه‌د مستەفا، بەڕێوه‌بەری ناحیەی سلێمانبەگ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "لە 2014وه سلێمانبه‌گ و گونده‌كانی دانیشتوانه‌كه‌ی له عه‌ره‌بی سونه ئاواره‌ن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، چونكه سنوره‌كه ئارام نیه و كه‌سیش نییه بیانپارێزێت".
داعش لە ناوەڕاستی 2014دا، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ گەمارۆی توندی خستە سەر سلێمان بەگ، تا لە مانگەكانی كۆتایی هەمان ساڵدا كۆنتڕۆڵكرایەوە، بەهۆی بارگرژیی و پێكدادانەكانیشەوە هەزاران خێزان ئاوارە بوون.
له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی سلێمانبه‌گ 24 هه‌زار خێزان و له نزیكه‌ی 14 گوندی سنورهكهشدا 18 هه‌زار خێزان هێشتا ئاواره‌ن، به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌كه.
تاڵب محه‌مه‌د ده‌ڵێت بارودۆخی ئاواره‌كان له كفری و ده‌وروبه‌ری خراپه، هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان هاوكارییان ناكه‌ن، له‌كاتێكدا خانوه‌كانیان له زێدی خۆشیاندا روخاون و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
دانیشتوانە ئاوارەكەی ناحیەی سلێمانبەگ، لەعەرەبو توركمانی سونە پێكهاتوون، تا سه‌ره‌تای ساڵی 2018 ناحیەكەیان ته‌نیا هێزەكانی حەشدی شەعبی تێدا جێگیركرا و وەك ناوچەی سەربازی داخراو، هیچ هاوڵاتیەكی تێدا نیشته‌جی نه‌بوو.