له ناوشاری كه‌ركوك، چوار رفێنراوی بیانی ئازادكران و پێنجی دیكه‌ش ئازادكران، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی هێزه ئه‌منییه‌كاندا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ی ئه‌یلول بڵاوكراوه‌ته‌وه، چوار هاوڵاتی به ره‌گه‌ز به‌نگلادیشی له گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه ئازادكراون.
فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت پاڵپشت به زانیاری ورد، له خانویه‌كی گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوه توانیویانه دوو هاوڵاتی بیانی به ره‌گه‌ز به‌نگلایشی بدۆزنه‌وه، كه له ده‌ست رفێنه‌ره‌كانیان هه‌ڵاتبون و خۆیان حه‌شاردابوو.
دوابه‌دوای ئازادكردنی ئه‌و دوو رفێنراوه، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان ده‌ستپێكردووه و له ماڵێكدا، تۆمه‌تبارێكی رفاندنی هاوڵاتیانیان ده‌ستگیركردووه، كه ئه‌ویش به ره‌گه‌ز به‌نگلادیشی بووه، له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌كی تری عیراقی داواكراودا.
حه‌ربیه باسی له‌وه‌شكردووه له هه‌مان دۆسیه‌دا، له خانویه‌كی ناوچه‌ی شۆراو له كه‌ركوك، زیندانێك دۆزراوه‌ته‌وه و دوو رفێنراوی به‌نگلایشی تێدا بووه، ئه‌وانیش ئازادكراون و راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی نه‌هێشتنی تاوان كراون.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانیان به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه و گه‌یشتن به ئه‌ندامانی تری ئه‌و گروپه‌ی تۆمه‌تبارن به رفاندنی خه‌ڵك.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوش، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به سه‌رپه‌رشتی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناحیه‌ی پردێ (ئاڵتون كۆپری)، چوار هاوڵاتی به‌نگلادیشی ده‌ستگیركراون به تۆمه‌تی به‌زاندنی سنوری عیراق به‌بێ ره‌زامه‌ندی فه‌رمی.