وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و ئیداره‌ی خۆجێیی نه‌ینه‌وا، رێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وت له چه‌ندین ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكه، دوای وه‌ستانی ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ چه‌ند ساڵێك به‌هۆی شه‌ڕه‌وه.
پارێزگای نه‌ینه‌وا، هاوشێوه‌ی به‌شێك له ناوچه‌كانی تری عیراق ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و له هێرشه‌كانی داعش بۆ سنوره‌كه، زیانی زۆر به‌ر ئه‌و كه‌رته كه‌وت و له ئێستادا حكومه‌ت هه‌وڵی جارێكی‌تر بوژانه‌وه‌ی ده‌دات.
نه‌شوان محه‌مه‌د نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاشكراكردنی نه‌وتی له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ده‌ڵێت له نه‌ینه‌وا، چه‌ندین كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌یه كه پێكهاته و وزه‌ی جۆراجۆری تێدایه له غاز و نه‌وتی ره‌ش.
نوری به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كێڵگه‌كانی قه‌سب، جوان، عه‌لان و ساسان له نه‌ینه‌وا له پێشه‌نگی كارهكانماندایه بۆ ئاشكراكردنی بیری نه‌وتی تێیدا، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی نه‌وتی له كێڵگه‌كانی نه‌جمه و گه‌یاره".
جگه له گه‌یاره، چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی تری نه‌وتی گه‌وره له نه‌ینه‌وا هه‌یه له‌وانه؛ عه‌ین زاله، به‌تمه، سه‌فیه كه له سه‌رده‌می حوكمڕانی داعش وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌و رێكخراوه سودی لێوه‌رده‌گرت و له كاتی هێرشی هێزه عیراقییهكانیشدا، ئه‌و رێكخراوه ئاگری له به‌شێكیان به‌ردا به تایبه‌ت گه‌یاره.
"كاركردن له كێڵگه تازه‌كانی نه‌وتدا له نه‌ینه‌وا ده‌بێته هۆی هه‌ستانه‌وه‌ی واقیعی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری و ئابوری له پارێزگاكه، جگه له ره‌خساندنی هه‌لیكار بۆ گه‌نجانی بێكار" به‌وته‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت.
نه‌شوان محه‌مه‌د نوری ده‌ڵێت ناسه‌قامگیری بارودۆخی ئه‌منی له نه‌ینه‌وا، كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشكراكردن و چاودێری كێڵگه نه‌وتییه‌كان، بۆیه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی ئیداره‌ی پارێزگاكه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌دات.
هه‌روه‌ها وتی "كۆمپانیا بیانییه‌كان له هه‌موو كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا كاریان نه‌كردووه، ته‌نیا له كیڵگه‌كانی نه‌جمه و گه‌یاره هه‌بون، بۆیه پلانه‌كه وایه به هه‌وڵی نیشتمانی كاربكرێت بۆ گه‌شه‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان ئیداره‌دانی".
ئه‌و بیره نه‌وتییانه‌ی له نه‌ینه‌وا كاری هه‌ڵكه‌ندنیان تێدا ده‌كرێت، له‌وانه زه‌حله قوڵییه‌كه‌ی گه‌یشتۆته دوو هه‌زار مه‌تر، به‌ڵام وه‌زاره‌تی نه‌وت له پلانیدایه بیری نه‌وتی به قوڵی پێنج هه‌زار مه‌تر هه‌ڵبكه‌نێت، تا بڕی زیاتری نه‌وتی خاو به‌ده‌ستبهێنێت.
مه‌نسور مه‌رعید، پارێزگاری نه‌ینه‌وا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای سه‌ردانی وه‌فدی وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ پارێزگاكه پلانی وه‌زاره‌تی بۆ ئاشكراكردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان به هه‌نگاوێكی گه‌وره وه‌سفكرد، وتیشی "بارودۆخه‌كه ئێستا گونجاوه تا سودوه‌ربگرین له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و كاره‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد له رابردودا، به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه، خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا بێبه‌ش بون له ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له بواری نه‌وتدا.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق بۆ ئابی ئه‌مساڵ، له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی گه‌یاره‌وه له نه‌ینه‌وا، زیاتر له 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه، به به‌های زیاتر له 30 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار.
نه‌شوان محه‌مه‌د ده‌ڵێت كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌یاره، دوو تریلیۆن لیتر نه‌وتی تێدایه، له‌گه‌ڵ ده‌یان ملیار پێ چوارگۆشه له غاز.