كاری دەیان فەرمانگەی كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك راگیراوە، ئەوەش بەهۆی پچڕاندنی ئینتەرنێت بە بریاری حكومەت، بەشێوەیەك لە ماوەی زیاتر لە 100 كاتژمێری رابردوشدا تەنیا دوو كاتژمێر هێڵی ئینتەرنێت كراوەتەوە ئەوەش لە بەرەبەیاندا و بۆ دابەشكردنی موچە.
حكومەتی عیراق بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە و لە درەنگانێكی شەوی 2ی تشرینی یەكەمەوە تەواوی هێڵەكانی ئینتەرنێتی لە پارێزگاكانی عیراق، كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك بڕی.
بەهۆیەوە كاری تەواوی ئەو فەرمانگانەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆن لە كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك راگیراون، ئەوەش بەپێی سەرچاوەیەك لە ئیدارەی كەركوك.
سەرچاوەكە بە (كەركوك ناو)ی وت "كاری فەرمانگەی هاتوچۆ، پاسپۆرت، رەگەزنامە و باری شارستانی، نشینگە، كارتی زانیاریی و كارتی نیشتیمانی و ژمارەیەك فەرمانگەی تر راگیراون".
فەرمانگەكان بەگشتی دەوامیان هەیە و تەنیا ئەو مامەڵانە تەواودەكەن كە پێویستیان بە هێڵی ئینتەرنێت نییە، یان بەر لە پچڕاندنی ئینتەرنێت هاوڵاتیان فۆرمەكانیان پڕكردۆتەوە.
بچڕاندنی هێڵی ئینتەرنێت، دوای دەستپێكردنی خۆپیشاندانی ناڕهزایی هاوڵاتیانی عیراق هات، كە له سهرهتای ئهم مانگهوه له بهغدا دهستیپێكرد، ههرزوو چهند پارێزگایهكی تری گرتهوه و بههۆی سهرههڵدانی ئاڵۆزیشهوه لانیكەم 1000 كەس كوژران.
لهگهڵ فراوانبونی ناڕهزاییهكاندا، به بڕیاری حكومهتی ناوهندی عیراق، هێڵهكانی ئینتهرنێت له چهندین پارێزگای عیراقدا راگیران.
لە كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك، تەنیا بەرەبەیانی شەممە لەسەر یەكشەممە و بۆ ماوەی دوو كاتژمێر 3 بۆ 5 هێڵی ئینتەرنێت گەڕێنراوەتەوە، ئەوەش بەپێی ئیدارەی كەركوك بۆ راكیشانی فۆرمی موچەی ئەو فەرمانبەرانە بووە كە بە كی كارت موچەیان پێدەدرێت.
هاوكات هەر لەو ناوچانە سیستمی بەشێك لە بانكەكان وەستاوە.