فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، بڕیاریدا به كشانه‌وه‌ی سوپا له ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه به‌هۆی به‌كارهێنانی هێزه‌وه دژی خۆپیشانده‌ران، ئه‌وه‌ش دوای هه‌ڵكشانی ئاماری قوربانیان دێت بۆ زیاتر له شه‌ش هه‌زار كوژرا و بریندار.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، لیژنه‌یه‌كی پێكهێنراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی سوپا.
پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه دوای ئه‌وه‌هات، سوپای عیراقی شه‌وی رابردوو له ناوچه‌ی سه‌در له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا، "توندوتیژی له راده‌به‌ده‌ر"ی به‌كارهێناوه دژی خۆپیشانده‌ران و "پێشێلی فه‌رمانه‌كانی" كردوه له پێكداداندا.
تائێستا 104 كه‌س كوژراون له نێویاندا هه‌شت كارمه‌ندی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی تری شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عه‌بدولمه‌هدی بڕیاریداوه به كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی سوپا له ناوچه‌ی سه‌در، تا پۆلیسی فیدراڵی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ جێگه‌یان بگرنه‌وه، ئه‌وه‌ش به هۆی روداوه‌كانی شه‌وی رابردووه‌وه كه "هێزی له رابهدهر" به‌كارهێنراوه دژی خۆپیشانده‌ران.
هه‌روه‌ها داواشی له ته‌واوی هێزه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كان كردووه، پابه‌ندبن به رێساكانی پێكدادانی تایبه‌ت به پاراستنی خۆپیشانده‌ران و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گێره‌شێوێنی.
شه‌وی رابردوو، 6ی تشرینی یه‌كه‌م له ناوچه‌ی سه‌در له به‌غدای پایته‌خت، روبه‌ڕوبونه‌وه و بارگرژی له نێوانیان خۆپیشانده‌رانی ناڕازی و هێزه‌كانی سوپادا رویدا، به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان كه میدیای عیراقی و جیهانی بڵاویكردۆته‌وه، لانیكه‌م 15 هاوڵاتی كوژراون.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراقیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان گه‌یشتۆته 104 كه‌س له نێویاندا هه‌شت كارمه‌ندی ئه‌منی، له‌گه‌ڵ شه‌ش هه‌زار و 107 بریندار له مه‌ده‌نی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.
به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان دوابه‌دوای زنجیره بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی هات وه‌ك به ده‌مه‌وه‌چونی ناڕه‌زایی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، كه له‌سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌مه‌وه له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام.