ته‌رمی شه‌ش گامێشه‌وان به سه‌ربڕدراوی دۆزرانه‌وه، ئه‌وه‌ش له دوو روداوی جیاوازدا له ناحیه‌یه‌كی كه‌ركوك، به‌وته‌ی دوو سه‌رچاوه بۆ (كه‌ركوك ناو).
له روداوه‌ی یه‌كه‌مدا، شه‌وی 7 له‌سه‌ر 8ی تشرینی یه‌كه‌م له گوندی كۆمبتلهر، پێنج شوانكاری گامێش سه‌ربڕدراون، دوای هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار بۆ ئه‌و سنووره.
عه‌مید ئه‌فراسیاو كامیل، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت له‌و روداوه‌دا؛ پێنج گامێشه‌وان سه‌ربڕدراون له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه.
گوندی كۆمبتلهر، كه شوێنی روداوهكهیهوه، دانیشتوانی توركمانن و ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی یایچی -12كم له خۆرئاوای پارێزگای كه‌ركوك-.
فەلاح خەلیل، بەڕێوەبەری ناحیەی یایچی به (کەرکوک ناو)ی وت "ئه‌و پێنج گه‌نجه له عه‌شیره‌تی کەعبی بون، پیشەیان بەخێوکردنی گامێشە و لە پشتی کارگەی ئەزبێزی گوندەکە سەربڕدراون، داتر چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون".
كه‌سوكاری گامێشهوانهكان له شاری كه‌ركوك نیشته‌جێن، بۆیه ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه كراوه‌ته‌وه و له‌وێ به‌خاكسپێردراون.
به‌وته‌ی خه‌لیل له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر روداوه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
شه‌وی شه‌ممه 5ی تشرینی یه‌كه‌م، هه‌ر له سنوری ناحیه‌ی یایچی، گامێشهوانێكی تر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه كوژراوه و سه‌ربڕدراوه، به‌وته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، سه‌ری كوژراوه‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌نیا جه‌سته‌ی هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی یایچی ئه‌و گه‌نجانه‌ی بونه‌ته قوربانی؛ بۆ به‌خێوكردنی گامێش هه‌ر جاره و ده‌چنه ناوچه‌یه‌ك كه ئاو و قامیشی لێبێت.