كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆتایی به پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌هێنێت له كه‌ركوك، له كاتێكدایه ته‌نیا سه‌دا 68ی ده‌نگده‌رانی پارێزگاكه بونه‌ته خاوه‌نی كارتی بایۆمه‌تری.
به‌پێی یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، كۆمسیۆن تا 15ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی وه‌ك دوامۆڵه‌ت دیاریكرد بۆ ده‌نگده‌ران و ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك، بۆ ئه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری به‌ده‌ستبهێنن.
قەیس محه‌مەد خورشید، بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له 15ی ئه‌م مانگه‌دا (سێشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌م) واده‌كه‌ی كۆمسیۆن كۆتاییدێت و تائێستا سه‌دا 68ی ده‌نگده‌ران تۆماره‌كانیان نوێكردۆته‌وه".
داواشیكرد هاوڵاتیان به زوترین كات بگه‌نه ناوه‌نده‌كانی كۆمسیۆن تا تۆماره‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه.
كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان، جگه له په‌نجه‌مۆر، وێنه‌ی هاوڵاتیانی ده‌نگده‌ری له‌سه‌ر هه‌یه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، ته‌نیا به‌و كارته خه‌ڵك ده‌توانێت به‌شداری بكات ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی به‌رز له خه‌ڵك وه‌ریانگرت.
به‌پێی یاسای هه‌مواركراوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان؛ له هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا رێژه‌ی دابه‌شكردنی كارتی بایۆمه‌تری نه‌گاته سه‌دا 75، ئه‌وا پشت به كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدانیش ده‌به‌سترێت، به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كارته كۆنه‌دا دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی پێبێت، كه یه‌كێكیان پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆن ده‌ڵێت نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، له ئابی ئه‌مساڵه‌وه له‌رێی 43 بنكه به‌رده‌وامی هه‌بووه، كه 18 بنكه له‌وانه له قه‌زا و ناحیه‌كاندا بون، جگه له نێو فه‌رمانگه‌كانی ره‌گه‌زنامه، دادگا، هاتوچۆ و دادنوس، له‌و ماوه‌یه‌شدا رۆژانه زیاتر له 700 كه‌س تۆماره‌كانیان نوێكراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارتی بایۆمه‌تریش دابه‌شكراوه.
قه‌یس محه‌مه‌د باسی له‌وه‌كرد له نێو كه‌مپی ئاواره‌كاندا سێ بنكه‌یان هه‌بووه، به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌زار و 800 ده‌نگده‌ری نوێ تۆماركراون.
هه‌روه‌ها وتی "یەكشەممەی داهاتوو ده‌ستده‌كه‌ین به دابه‌شكردنی كارتی نوێی دەنگدان به‌و كه‌سانه‌ی یه‌كه‌مجاره دەنگدەدەن و بایۆمەتریان ئەنجامداوە، هەركەسێكیش ئەو كارتەی پێ نەبێت ناتوانێت دەنگ بدات".
بەپێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی كەركوك، زیاتر لە ملیۆنێك و 11 هەزار دەنگدەر له پارێزگاكه‌دا هه‌ن، له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا له 1ی نیسانی 2020دا، ده‌نگده‌ده‌ن بۆ دیاریكردنی 14 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كه كورسییه‌كیان كۆتای كریستیانه.
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانهوه له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك، له نێویاندا تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك.