مانگرتوانی عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌ركوك، خێوه‌ته‌كانیان لابرد و كۆتاییان به ناڕه‌زاییه‌كانیان هێنا، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی خۆیان؛ دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكان دێت به پارتی دیموكراتی كوردستان.
بڕیاری رادەستكردنەوەی بارەگاكانی پارتی لە كەركوك بە بڕیاری حكومەتی عیراق، ناڕەزایی ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی عەرەب و توركمانی بەدواداهات، لەبەردەم بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا مانگرتنیان راگه‌یاند و ژماره‌یه‌ك خێوه‌تیان هه‌ڵدا.
محەمەد عه‌لاوی، یەکێک له مانگرتوان دوای كۆتاییهاتنی ناڕه‌زاییه‌كانیان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بۆ سێ رۆژ مانمانگرت و خێوه‌تمان هه‌ڵدا، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكه، خێوه‌ته‌كانمان هه‌ڵگرت و رێگه‌كه‌مان كرده‌وه".
ئه‌و هاوڵاتییه جه‌ختیكرده‌وه "هه‌ركاتێكی تر ئه‌و بڕیاره بدرێت دیسان مانده‌گرین".
ئه‌مشه‌و، 17ی تشرینی یه‌كه‌م، مانگرتوان خێوه‌ته‌كانیان له به‌رده‌م باره‌گایه‌كی پارتی كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی تێدابوو هه‌ڵگرت، په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) چوه شوێنی مانگرتنه‌كه و جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی كۆتایی به ناڕه‌زاییه‌كان هاتووه.
بارەگاكانی پارتی لە دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە لە كەركوك چۆڵكران و بەشێكی زۆریان هێزە ئەمنییەكان لێی نیشتەجێن. لەنێویاندا بارەگای سەركردایەتی له گه‌ڕه‌كی شۆراو.
بورهان مه‌زهه‌ر عاسی، ئەندامی لیژنەی ئەمنی لە ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکوک به (كه‌ركوك ناو)ی وت "حکومەتی ناوه‌ندی عیراق بەدەم داواکاری مانگرتوانەوە ڕۆیشت و بڕیاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆیه خێوه‌ته‌كان هه‌ڵگیران و رێگه‌ی هاتوچۆ به روی خه‌ڵكدا كرایه‌وه".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه تائێستا (كاتژمێر 11ی شه‌و) ئیداره‌ی كه‌ركوك و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و حكومه‌تی ناوه‌ندیش هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمییان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه بڵاونه‌كردۆته‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی وتی "بڕیاری گه‌رانه‌وه‌ی پارتی بۆ ئێمه له ناكاو بوو، چونكه ئه‌وان له شاره‌كه‌دا زۆر خه‌ڵكی عه‌ره‌بیان برینداركرد و هه‌ر ئه‌وانیش دوای جێهێشتنی شاره‌كه ئه‌وانه‌ی مانه‌وه به خیانه‌تكار ناویان برد، ده‌یانوت شاره‌كه داگیركراوه"، هه‌روه‌ها داوایكرد "بارودۆخی كه‌ركوك نه‌گه‌رێته‌وه بۆ پێشتر و ئه‌گه‌ر ئه‌و باره‌گایانه راده‌ستبكرێنه‌وه كێشه دروستده‌بن".
پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە كەركوكی جێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە.
محەمەد خورشید، لێپرسراوی لقی كەركوكی پارتی پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئەوە بڕیاری حکومەتى ناوەندییە و دەبێت بارەگاكانمان چۆڵبکرێت، بەڵام کەسانى توندڕەو دەیانەوێت رێگربن لەئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و دەستكەوتی شەخسی خۆیان مەبەستە".
بڕیاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گا حزبییه‌كان، هاوكات بوو لەگەڵ بەردەوامی دانوستانەكانی هەرێم و ناوەند لەبارەی كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك، لەنێویاندا گەڕانەوەی پارتی.