راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت ئاشكرایده‌كات هێشتا جموجۆڵی شانه نوستوه‌كانی داعش هه‌یه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا، به‌ڵام به گشتی بارودۆخی ئه‌منی شاره‌كه "خراپ نییه".
ئه‌و وتانه‌ی جبوری له لێدوانێكدا هات بۆ (كه‌ركوك ناو) ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك، دوابه‌دوای ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی عیراق.
"بارودۆخی ئه‌منی خراپ نییه، به‌ڵام شانه‌ی نوستوی تیرۆریستی هێشتا چالاكه له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك" راكان جبوری واده‌ڵێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه زیاتر له دوو ساڵه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی داعش هێنراوه له قه‌زای حه‌ویجه و ناوچه‌كانی تری باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك.
پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت وتی "هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ له‌ناوبردنی شانه نوستوه‌كان كه گروپی چه‌كداری بچوكن، ناوبه‌ناو هێزه ئه‌منییه‌كان و مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه ئامانج".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت داواكارییه‌كانیان گه‌یاندۆته فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، تا به‌رده‌وامی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بده‌ن له ناوچه‌كه و له شانه‌ی چه‌كداری پاكیبكه‌نه‌وه.
سه‌رباری كۆتایی داعش هێشتا جموجۆڵی چه‌كداری له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركوك هه‌یه و به‌هۆیه‌وه هه‌فتانه مه‌ده‌نی یان هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج.
له دوایین روبه‌روبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه ئه‌منیه‌كاندا، هێزه سه‌ربازییه‌كانی عیراق، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه قۆناغی شه‌شه‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئیرده‌ی سه‌ركه‌وتنیان ده‌ستپێكرد، كه به‌شێكی تایبه‌ت بوو به قه‌زای حه‌ویجه و ناوچه‌كانی تری باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك.