منداڵ و خوێندكارانی موسڵ، به نێو خۆڵ و خاشاكدا ده‌گه‌نه خوێندنگه، ئه‌وه‌ش روبه‌ڕوی دوو گرفتی كردونه‌ته‌وه؛ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی و فێربونیش هه‌یه.
ئه‌و شاره‌ی دوو ساڵه له ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، هێشتا به‌ده‌ست زیانه‌كانی شه‌ڕه‌وه ده‌ناڵێت، له وێرانبونی مه‌رتی گشتی و خوێندنگه‌كان، جگه له‌وه‌ش، داروپه‌ردوی خانووه روخاوه‌كان و خاشاك هه‌روا كه‌ڵه‌كه ده‌بن.
یه‌ك ملیۆن خوێندكار له نه‌ینه‌وا هه‌یه، خوێندنی ئه‌وان له زۆر شوێنی تری عیراق جیاوازه، خوێندنگه و ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش بێ خزمه‌ته.
"ده‌ترسم منداڵه‌كانم له قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تیدا توشی نه‌خۆشی ببنه‌وه یان له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵی به‌ره‌ڵاوه زیانیان پێبگات كه له نزیك خۆڵ و خاشاكه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كه‌ی خوێندنگه‌كه‌یاندایه له گه‌ڕه‌كی حه‌دبا له به‌ری چه‌پی موسڵ" ئه‌حمه‌د عه‌بدولعه‌زیز وای وت.
ئه‌حمه‌د، باوكی سێ منداڵی خوێندكاره و بۆ (كه‌ركوك ناو) ده‌ڵێت خۆڵ و خاشاكی زۆر له ده‌وروبه‌ری خوێندنگه‌كه كۆبۆته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه منداڵه‌كانی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه بچنه‌وه خوێندنگه، به‌هۆی بۆنی ناخۆشی خاشاك و دیمه‌نه ناشرینه‌كه‌ی.
له چوارده‌وری خاشاكه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كه، سه‌گ و پشیله و چه‌ندین جۆر مێروو هه‌یه، "ته‌نانه‌ت كه‌سێكی گه‌وره‌ش ده‌ترسێت نه‌ك منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ"، ئه‌حمه‌د عه‌بدولعه‌زیز.
دوو هه‌زار و 47 خوێندنگه له ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وادا ئاماده‌كراون بۆ خوێندن، له نێویاندا هه‌زار و 446 خوێندنگه‌ی بنه‌ڕه‌تی، 538 خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی، 14 خوێندنگه‌ی پیشه‌یی، دوو په‌یمانگه و 47 باخچه‌ی منداڵان، به‌پێی ئاماره‌كانی په‌روه‌رده بۆ (كه‌ركوك ناو).
"گڕتێبه‌ردانی خاشاك له نزیكی خوێندنگه‌كان له كاره خراپه‌كانه و مه‌ترسییه له‌سه‌ر ژیانی مامۆستا و خوێندكاران" نه‌دا ناسری، مامۆستا له موسڵ واده‌ڵێت.
"خاشاكی كۆبۆوه له نزیكی خوێندنگه‌كان دوای ده‌وامی ره‌سمی یان له كاتی ده‌وامدا ده‌سوتێنرێن، به‌وه‌ش دوكه‌ڵه‌كه‌ی ده‌چێته نێو خوێندنگه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی خوێندكاره‌كان دروستده‌كات".
نه‌دا باسی له‌وه‌كرد چی له مه‌ترسی ته‌ندروستی، گڕتێبه‌ردانی خاشاكه‌كه، ترس و ده‌ڵه‌راوكێ له نێو خوێندنگه‌كاندا دروستده‌كات، له‌وه‌ی ئاگره‌كه بگاته خوێندنگه‌ش.
خه‌ڵكی موسڵ یاده‌وه‌ری خراپیان له‌گه‌ڵ زیان و كاولكاریدا هه‌یه؛ له شه‌ڕی دژ به داعش، دوو هه‌زار و 464 خوێندنگه زیانیان به‌ركه‌وت، كه به‌شێكیان دواتر و له‌رێی رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه نۆژه‌نكرانه‌وه.
نه‌شوان شاكر، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شێك به‌رپرسیارێتی كه‌ڵه‌كه‌بونی خاشاك له نزیكی خوێندنگه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی هاوڵاتیان و به‌شێكی دیكه‌شی پێیوایه له كه‌مته‌رخه‌می فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانییه.
شاكر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێویسته هاوڵاتیان هۆشیاربكرێنه‌وه خاشاك له نزیكی خوێندنگه‌كاندا فڕێ نه‌ده‌ن، فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانیش هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك و له‌ناوبردنی".
زه‌وی چوارده‌ور و نزیكی خوێندنگه‌كان، كه زۆرجار چۆڵه‌وانییه، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌كارده‌هێنرێت بۆ شوێنی فڕدانی خۆڵ و خاشاك، له بری ئه‌وه‌ی پاشماوه‌كان بكه‌نه حاوییه‌وه.
"شاره‌وانی موسڵ ده‌بێت به‌رپرسیارێتی كه‌ڵه‌كه‌بونی خاشاكی ده‌وروبه‌ری خوێندنگه، مزگه‌وت و شوێنه گشتییه‌كان هه‌ڵبگرێت" ئیسماعیل سه‌لام، هاوڵاتییه‌كی دانیشتوی موسڵه و ده‌ڵێت كارگوزارانی شاره‌وانی ناچنه نێو كۆڵانه‌وه، بۆیه پڕده‌بن له خۆڵ و خاشاك، دواتر خه‌ڵك ده‌یانبه‌ت تا له زه‌وییه چۆڵه‌وانییه‌كاندا فڕێیان بده‌ن.
به‌شێكی خۆڵ و خاشاك، له شوێنی كه‌ڵه‌كه‌بونیاندا ده‌سوتێنرێن، به‌هۆیه‌وه دوكه‌ڵی پیسی خاشاكه‌كه تێكه‌ڵ به هه‌وا ده‌بێت و خه‌ڵك هه‌ڵیده‌مژن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستی هاوڵاتیان دروستكردووه.
رائید حه‌تاب، پزیشكێكی موسڵاوییه و هۆشداری له كاره‌ساتێكی ته‌ندروستی ده‌دات به‌وهۆیه‌وه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "خۆڵ و خاشاكی كه‌ڵه‌كه‌بوو له هه‌موو شوێنێكی موسڵ هه‌یه، له به‌رده‌می حكومه‌تی خۆجێیدایه و له نزیكی خوێندنگه‌كانیش ده‌بێته كاره‌ساتی ته‌ندروستی".
ئه‌و پزیشكه باسی له هه‌بونی چه‌ندین مادده كرد له خاشاك و پاشماوه‌كاندا، كه له هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی دڵ، شێرپه‌نجه، نه‌خۆشییه‌كانی تری پێست، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و چه‌ند گرفتی تری ته‌ندروستییه، زۆرێك له‌و مه‌ترسییانه‌ش له‌گه‌ڵ سوتاندنی خاشاكه‌كه‌دا له نزیكی خوێندنگه‌كاندا دروستده‌بن.
له موسڵ، پاشماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداری، ته‌قه‌مه‌نی، موشه‌ك و باروت له‌پاڵ خاشاكه‌كه‌دا مه‌ترسییه‌كی تری به‌رده‌وامه به‌سه‌ر ته‌ندروستی خه‌ڵكه‌وه.
ره‌زوان شه‌هوانی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی موسڵ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كه‌می به‌نزین و ده‌ستی كار و ئامێری پێویست وایكردووه نه‌توانین ئه‌ركه‌كانی خۆمان به‌جێبهێنین له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی بڵاوبونه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك له شاره‌كه‌دا".
كه‌ڵه‌كه‌بونی خاشاك، به‌لای شاره‌وانییه‌وه كێشه‌یه‌كی "زۆر گه‌وره‌یه"، بۆیه پێویستی به هاوكاری خه‌ڵك هه‌یه، تا له‌گه‌ڵ كادیره‌كانی پاككه‌ره‌وه‌دا پێكه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه بكه‌ن.