ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی هه‌زار حوكمدراو ده‌دات بۆ ناوچه‌كانی تری عیراق له نێویاندا به‌غدا، به‌هۆی نه‌بونی شوێنی پێویست و زۆری ژماره‌ی زیندانیكراوانهوه.
به ده‌ستگیركراو، حوكمدراو و دهستبهسهركراوهوه شه‌ش هه‌زار له گرتوخانه‌كانی نه‌ینه‌وادا هه‌ن؛ ئه‌وه‌ش بۆته هۆی قه‌ره‌باڵغی زۆر و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین كێشه له زیندانه‌كاندا.
ئه‌سیل ئاغا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكهێنراوه له‌لایه‌ن وزاره‌ته‌كانی داد و ناوخۆوه، تا خشته‌یه‌ك له ناوی هه‌زار حوكمدراو ئاماده‌بكه‌ن كه له گرتوخانه‌كانی نه‌ینه‌واوه بگوازرێنه‌وه".
نه‌ینه‌وا هیچ گرتوخانه‌یه‌كی بۆ چاكسازی نییه، دوای ئه‌وه‌ی داعش گرتوخانه‌ی بادوشی ته‌قانده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژنان و نه‌وجه‌وانان نییه.
سێ ناوه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن له نه‌ینه‌وا، (تلكێف، فه‌یسه‌ڵییه و ته‌فسیرات)، توانای له خۆگرتنی دوو هه‌زار و 500 كه‌سیان هه‌یه، تا ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ، ژماره‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ركراون له‌و سێ شوێنه گه‌یشتۆته چوار هه‌زار و 500 كه‌س، كه زۆرینه به تۆمه‌تی تیرۆر دهستگیركرابون.
"ئه‌و حوكمدراوانه‌ی له نه‌ینه‌واوه ده‌گوازرێنه‌وه گرتوخانه‌كانی ئه‌بوغرێب و تاجی له به‌غدا" ئه‌سیل ئاغا وای وت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێیوایه بارودۆخی زیندانی له نه‌ینه‌وا ناگونجێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ده‌ركردنی عیراقیش له ئه‌ندامێتی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و كێشانه‌یه به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی له زیندانه‌كاندا هه‌یه.
عیراق له 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی له ده‌ستدا، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه له مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتییهكانیدا.
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، ته‌مموزی ئه‌مساڵ له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه له بەندینخانەکانی تلکێف، ته‌سفیراتی فەیسەڵییە، كه توانای راگرتنی دوو هەزار و 500 کەسیان هەیە، نزیکەی چوار هەزار و 500 کەسیان لەخۆگرتووە، کە هه‌زار و 300 کەسیان دادگا حوكمی داون و سزایان بۆ دیاریکراوە و پێویست بوو بۆ بەندیخانەکانی بەغدا بگوازرێنەوە.
به‌پێی ئاماره‌كانی لێپرسراوانی نه‌ینه‌وا، یه‌كێكی تر له كێشه‌كانی زیندانییه‌كان، نه‌بونی شوێنی تایبه‌ته به ژنان و نه‌وجه‌وانان، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 220 ژن كه 49 كه‌سیان حوكمدراون له هه‌مان ئه‌و زیندانانه‌دا ماونه‌ته‌وه، جگه له هه‌زار و 50 نه‌وجه‌وان كه 244 له‌وانه حوكمدراون.
پێشتر و له تشرینی دوه‌می 2018دا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له دانیشتنێكی ئاسایی‌دا هۆشداریدا له هێواشی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی دادگاییكردنی چه‌كدارانی داعش و زۆربونی ده‌ستگیركراوان له زیندانه‌كاندا، بۆیه داوای له حكومه‌تی ناوه‌ندی كرد گرتوخانه‌ی تر دروستبكات.
ئه‌سیل ئاغا وتی "شوێنی پێویست نییه بۆ زیندانیكراوان، ته‌نانه‌ت ناتوانن به ئیسراحه‌تیش دابنیشن، پارێزه‌ران ناتوانن بچنه زیندانه‌كان و له‌گه‌ڵ بریگرتهكانیاندا قسه بكه‌ن به‌هۆی نه‌بونی شوێنی دیدار و یه‌كتری بینینیه‌وه".
داعش له ناوه‌ڕاستی 2014هو له‌شه‌و و رۆژێكدا زۆرینه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وای كۆنترۆڵكرد و دواتر بۆ ژماره‌یه‌ك پارێزگای تری عیراق په‌لیهاویشت، دوای نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌شه‌ڕ حكومه‌تی ناوه‌ندی كۆتاییهێنانی داعشی له ته‌واوی وڵات‌دا راگه‌یاند و هه‌زاران چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه و لایه‌نگرانیشیان به تایبه‌ت له نه‌ینه‌وا، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران و روبه‌ڕوی دادگا كرانه‌وه.