په‌رله‌مانتارانی عیراق، به‌بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ شاره‌كانی خۆیان تا پێشوازی له خۆپیشانده‌رانی ناڕازی بكه‌ن و داوای ئه‌وه‌ش له حكومه‌تی ناوه‌ندی كراوه، له‌و رۆژه‌دا هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌كاردابن وه‌ك مافێكی خه‌ڵك.
ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، هاوكاته له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی به‌رفراوان، كه بڕیاره هه‌ینی 25ی تشرینی یه‌كه‌م به‌غدا و چه‌ندین پارێزگای دیكه‌ش بگرێته‌وه.
ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عیراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی "ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا ئەندامانی ئەنجومەن لە شارەكانی خۆیان بمێنەوە بۆ پێشوازیكردن لە خۆپیشاندەران و بەدەم داواكاریەكانیانەوە بچن".
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ساڵحی كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌كه‌م له شاری كه‌ركوك به‌رێوه‌چوو.
"داوامان لە وەزارەتی گەیاندن و حكومەتی عیراقی كردوە لە رۆژانی خۆپیشاندان بە هیچ شێوەیەك هێڵه‌كانی ئینتەرنێت نەبڕن، لەبەرئەوەی مافی هاوڵاتیانە ئاگاداری بارودۆخەكە ببن، ئەگەرنا بارودۆخەكە وای لێدێت خۆپیشاندان لە نێو گەرەك و كۆڵانەكانیش دروست دەبێت" به‌وته‌ی ئه‌رشه‌د ساڵحی.
له خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، به بڕیاری حكومه‌تی ناوه‌ندی، بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له پارێزگاكانی عیراق راگیران، له نێویاندا كه‌ركوك.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی حكومی و ئه‌منی، ده‌ركه‌وتووه له خۆپیشاندانه‌كانی رابردودا 149 كه‌س كوژران له‌گه‌ڵ برینداربونی چوار هه‌زار و 207 كه‌س، ئه‌وه‌ش به چه‌ك و قه‌ناس و گازی فرمێسك‌ڕێژ.
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له به‌غداوه ده‌ستیپێكرد و چه‌ندین پارێزگای تری گرته‌وه، دواتر بارگرژی لێكهوتهوه و حكومه‌ت له‌رێی چه‌ندین بڕیاری به‌په‌له‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، توانی ده‌نگی ناڕه‌زایی كپبكاته‌وه.
بانگه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقی خستۆته ئاماده‌باشییه‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بڕیاریداوه سبه‌ی پێنجشه‌ممه وتارێك بۆ خه‌لكی وڵاته‌كه‌ی بدات و له‌و رێیه‌وه، چه‌ندین رێكاری چاكسازی ئاشكرابكات.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌و رێكارانه‌دا بڕیارده‌درێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله‌باڵاكان بۆ نیوه، به مه‌رجێك هیچ موچه‌یه‌ك له عیراق له 10 ملیۆن دینار تێنه‌په‌ڕێت، له‌گه‌ڵ چه‌ندین هه‌نگاوی تری بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و باشكردنی بارودۆخی خه‌ڵك، به‌پێی به‌یاننامه‌كه.
ئاماده‌كاری بۆ خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ینی، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بارگرژی لێده‌كرێت، بۆیه له ئێستاوه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، له نێویاندا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داواده‌كرێت هێزه ئه‌منییه‌كان به چه‌ك روبه‌ڕوی خه‌ڵك نه‌بنه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆمار و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فایه‌ق زیدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا جه‌ختیانكردۆته‌وه له "گرنگی جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران لە ماوەیەکی دیاریکراودا، کە خۆی لە چاکسازی و بنەبڕکردنی گەندەڵی دەبینێتەوە"، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.