كۆنفرانسی هەرێمی، ئازادی ئایین و بڕوا له ههرێمی كوردستان، داوادهكات مافی ڤیتۆ بدرێته كهمایهتییهكان لهو بابهتانهی پهیوهستن به مافهكانیانهوه و ناوی وهزارهتی ئهوقاف بگۆڕدرێت، جگه له پێویستی نههێشتنی جیاكاری، رۆڵی و كاریگهرییان له ناوهنده جیاوازهكانی بڕیاردان و بهڕێوهبردندا ههبێت.
ئهو داواكارییانه له چوارچێوهی ژمارهیهك راسپاردهدا هات، دوابهدوای كۆنفرانسێكی تایبهت به ئازادی ئایین و بڕوا، كه 27ی تشرینی یهكهم لهههولێر، تۆڕی هاوپەیمانی كەمایهتییەكان لە عێراق (AIM) ئهنجامیدا بە پشتگیری رێكخراوی پالپشتی میللەتی نەرویجی (NPA).
دهقی راسپاردهكان:
راسپاردەكانی كۆنفرانسی هەرێمی، ئازادی ئایین و بڕوا
لە چوارچێوەی میكانیزمی باشتر پاراستنی مافی كەمایەتيیەكان
لە 27 تشرین یەكەمی 2019
پایتەختی هەرێمی كوردستان/ هەولێر هۆتێلی دێدەمان
27ى تشرینی یەكەم رۆژی جیهانی ئازادی ئایین و بڕوایە، ئەم یادە لە جیهاندا بەرز رادەگیرێت. بەو بۆنەیەوە و چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت، بۆیە بە پێویستمانزانی ئەم بۆنەیە لە هەرێمی كوردستانیش یاد بكەینەوە، بە چاودێری سەرۆكی هەرێم رێزدار نێچیرڤان بارزانی تۆڕی هاوپەیمانی كەمایهتییەكان لە عێراق (AIM) بە پشتگیری رێكخراوی پالپشتی میللەتی نەرویجی (NPA)، لە چوارچێوەی بەرنامەی بەهێزكردنی مافی كەمایهتییەكان و لە ژێر دروشمی میكانیزمی باشتر بۆ پاراستنی مافی كەمایەتییەكان لە هەرێمی كوردستان، كۆنفراسێكی هەرێمی سازدەكات بە بەشداری كەسایەتی فەرمی و نافەرمی لە ئایین و نەتەوە و نەژادە جیاوازەكان.
لەم كۆنفرانسەدا بارودۆخی ئازادی ئایین و باوەڕ لە هەرێمی كوردستان شرۆڤە كرا، كۆمەڵێك پێشنیار و راسپاردە پێشكەشكران، گرنگترینیان پێكهاتوون لە:
لە ئاستی دەسەڵاتی یاسادانان/ پەرلەمانی كوردستان:
یهكهم: بۆ زامنكردنی زیاتری مافە یاساییەكان پێویستە تەواوی جیاكارییەكان لە نێو یاساكانی هەرێمی كوردستان سەرلەنوێ هەمواربكرێتەوە و یەكسانی لە ماف و ئەرك پیادە بكرێت، لە پێشیاندا پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان و بەشداری لە دروستكردنی یاسا و دانی بڕیار.
دووهم: هەمواری یاسای پاراستنی مافی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق یاسای ژمارە (5)ی ساڵی 2015، بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی تێبینییەكانی تایبەت بە چۆنیەتی گونجانی لەگەڵ پرنسیپ و بنەما نێودەوڵەتییەكانی كە لە راگەیاندراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافی ئەوانەی ئینتمایان بۆ كەمایهتییە ئایینی و نەژادی یا نەتەوەیی و زمانەوانی هەیە كە لە ساڵی 1992 دەرچووە.
سێیهم: وەكو بنەما (كۆتا) بۆ كەمایەتییەكان لە هەرێمی كوردستان دابینكراوە لە ئاستی هەرێم و پارێزگاكاندا، بەڵام دواكاری هەیە كە لەلایەك تەواوی كەمایهتییەكان بەشداربن بەپێی یاسای پاراستنی مافی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق یاسای ژمارە (5)ی ساڵی 2015، لەلایەكی تر شێواز و میكانیزمی هەلبژاردنیان پێویستی بە چاوپێخشاندنەوە هەیە كە ببێتە هۆی زیاتر رەنگدانەوەی خواستی كەمایەتییەكان.
چوارهم: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لیژنەی تایبەت بە مافی كەمایەتییەكان/ پێكهاتەكان پێكبهێنرێت و ببێتە لێژنەیەكی سەرەكی لە لیژنە ناوخۆییهكانی پەرلەمان.
پێنجهم: بۆ ئەوەی لە هەرێمی كوردستان كەمایەتییەكان لە بەشداری روكەشی بگۆڕدرێت بۆ بەشداری كردەیی و كارا پێویستە بیرۆكەی ڤیتۆ بهێنرێتە پێشەوە و كاری پێبكرێت، بە تایبەت لەو بابەتانەی كە پەیوەستە بە كەمایهتییەكان.
لە ئاستی دەسەڵاتی جێبەجێكردن/ سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی هەرێمی كوردستان:
یهكهم: پێكهێنانی لیژنەیەكی راوێژكاری لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، تایبەت بە ماف و كاروباری كەمایهتییەكان و راوێژ پێشكەش بە دامەزراوەی سەرۆكایەتی بكات.
دووهم: پێكهێنانی نوسینگەی كاروباری كەمایەتییەكان/ پێكهاتەكان لە ئەنجومەنی وەزیران بەرپرسیاربێت لە جێبەجێكردنی لائیحەی مافەكانی نەتەوەیی و ئایینی و نەژادی لە هەرێمی كوردستان كە لە ساڵی 2003 لە ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە، هەروەها یاسای پاراستنی مافی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق یاسای ژمارە (5)ی ساڵی 2015.
سێیهم: هەمواری یاسای وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بكرێتەوە، ناوی وەزارەت ببێتە وەزارەتی پێكەوەژیانی ئایینەكان، ڕاو و سەرنجی شارەزایان لە تەواوی ئایینەكان وەربگرن.
چوارهم: لە ئاستی وەزارەتی پەروەردە گرنگی بە خویندنی تەواوی ئایینەكان بدرێت لە چوارچێوەی زانستی ئایینەكان و تەواوی ئایینەكان بگرێتەوە، پێویستە لە پرۆگرامەكان جگە لە خوێندن بە زمانی دایك دیرۆك و فەرهەنگ و بەشدارییان لە دەسكەوتەكانی هەرێمی كوردستان باسبكرێت.
لە ئاستی حكومەتی خۆجێیەتی:
یهكهم: هەمان راسپاردەكانی لە ئاستی هەرێم بۆ دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن لە ئاستی حكومەتی خۆجێیەتی جێبەجێبكرێت.
دووهم: ئەو ناوچانەی كە زۆرینەی كەمایهتییەكان تیادا دەژین خۆیەتی بەڕێوەبەری (اڵادارە الزاتیة) پێكبهێنرێـت و تایبەتمەندی ناوچەكان رەچاو بكرێت و هەوڵی پاراستنی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە بدرێـت.
سێیهم: گرنگی بدرێت بە مەزار و كڵێسا و دێر و پهرستگا و ئاتاژگا و ماڵی ئایینی كە مرۆڤ بتوانێت بە ئارامی و ئازادی نەریتە ئایینییەكان ئەنجامبدەن.
چوارهم: دامەزراندنی راوێژكاری تایبەت بۆ كەمایەتییەكان لەسەر ئاستی حكومەتی خۆجێیەتی و بەرێوبەرایەتییە گشتییەكان و ناوەندە دبلۆماتكارییەكان.