ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوك، گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا بۆ پاڵپشتی خۆپیشانده‌رانی به‌غدا و داواشیانكرد، به‌ر له ئاڵۆزتربونی بارودۆخه‌كه وه‌ڵامی خه‌ڵك بدرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی تشرینی یه‌كه‌م له به‌رده‌م سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عیراق، ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند گردبونه‌وه بۆ جهختیكردنهوه له‌و داواكارییانه‌ی خه‌ڵكی به‌غدا و چه‌ند شارێكی تر هه‌یانه، له نێویاندا روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
نه‌دا عه‌سكه‌ر، هونەرمەندی شێوەكار به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هۆكارێكی گردبونهوهكهمان رێزگرتنه لە شەهیدانی خۆپیشانده‌ر، كه خۆیان كرده قوربانی له پێناو ئێمه و رزگاركردنی عیراق له چەتە و گەندەڵكاران".
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عیراق، مانگێكه به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌هۆی بارگرژییهكانیشهوه، زیاتر له 250 كه‌س كوژراون و هه‌زاران كه‌سی تر برینداربون.
قاسم غه‌مگین، هونه‌رمه‌ندی شانۆكار به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پاڵپشتی له داواكاریی خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌كه‌ین له به‌غدا، ئێمه ئه‌و داواكارییانهمان هه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان خۆپیشاندان بكن و حكومه‌ت به ده‌م داواكانیانه‌وه بچێت، ئه‌گه‌رنا بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت".
له پارێزگای كه‌ركوك، ته‌نیا چه‌ند جارێك گردبونه‌وه‌ی كورتخایه‌ن هه‌بووه بۆ پاڵپشتی خۆپیشانده‌رانی به‌غدا.
خۆپیشانده‌رانی به‌غدا و شاره‌كانی تر، جگه له داوای هه‌لیكار و خزمه‌تگوزاری، جه‌خت له گۆڕانكاریی له سیسته‌می سیاسی و رۆیشتنی حكومه‌تی ئێستا ده‌كه‌نه‌وه.