حەسەن زەینلعابدین، قایمقامی دوزخورماتوو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه به‌هۆی چه‌ند تۆمه‌تێكه‌وه و له ئێستادا قه‌زاكه‌ی به‌جێهێشتووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی سێ سه‌رچاوه بۆ (كه‌ركوك ناو).
سێشه‌ممه 29ی تشرینی یه‌كه‌م، هێزێكی ئه‌منی له دوزخورماتوو، بۆ ده‌ستگیركردنی حه‌سه‌ن زه‌ینلعابدین ده‌چنه قایمقامیه‌ت و دواتر سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌رده‌كه‌وێت له سنوره‌كه‌دا نه‌ماوه و رویكردۆته به‌غدا.
لێپرسراوێكی باڵای ئه‌منی له دوزخورماتوو بۆ (كه‌ركوك ناو) ئاشكرایكرد، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی قایمقام له‌رێی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی سه‌ڵاحه‌دینه‌وه گه‌یشتووه، كاتێك هێزه ئه‌منییه‌كانیش راسپێردراون بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه، هه‌ریه‌ك له قایمقامیه‌ت و دواتر ماڵه‌كه‌یان پشكنیووه به‌ڵام نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
"قایمقام تۆمه‌تباركراوه به‌پێی مادده‌ی 340ی یاسای سزادانی عیراقی و په‌یوه‌ندی هه‌یه به دۆسیه‌یه‌كی كۆنترهوه، به‌رله‌وه‌ی پۆسته‌كه وه‌ربگرێت" به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
ئه‌و مادده یاساییه تایبه‌ت به سزادانی زیندانی به مه‌رجێك له حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی زیان به ئه‌رك و شوێنی كاره‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دوزخورماتوو –چه‌ند رۆژێكه ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكان به بڕیاری په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه- به (كه‌ركوك ناو)ی وت "قایمقام به‌ر له‌وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین بووه و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی هه‌یه، بۆیه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه".
ئه‌و ئه‌ندامه كه داوایكرد ناوی نه‌هێنرێت، وتیشی "قایمقام تا نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه 28ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌وامی كردووه، به‌ڵام رۆژی دواتر له ده‌وام نه‌بووه كاتێك پۆلیس چۆته قایمقامیه‌ت و ماڵه‌كه‌یشی پشكنیووه".
قایمقامی دوزخورماتوو، ماڵ و خێزانی له به‌غدایه، بۆیه به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، زانیاری هه‌یه بۆ به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌ندامێكی تری ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌یانتوانیووه قایمقام ده‌ستگیربكه‌ن چونكه له ده‌وام و ماڵه‌وه‌ش نه‌بووه، هه‌رچه‌نده تائێستاش به ته‌واوی رون نه‌بۆته‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر چی بووه".
سه‌ره‌تای 2018 ئەنجومەنی قەزای دوزخورماتوو، بە زۆرینەی دەنگ حەسەن زەینلعابدین-ی لە پێكهاتەی توركمان وەكو قایمقامی نوێ هەڵبژارد لە جێگەی شەلال عەبدول له پشكی كورد، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته، له مانگی ئابی هه‌مان ساڵدا ده‌ستبه‌كاربوو.
عه‌لی هاشم حسێنی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی قه‌زای دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "حه‌سه‌ن زینلعابدین تا دووشەممه ده‌وامی كردووه و ئێستا 20 رۆژ مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه، بۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌غدا و چونكه بارودۆخی ئه‌وێ خراپه (به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه)و خێزانه‌كه‌یشی له‌وێیه".
"ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوبونه‌ته‌وه گوایه هێزێك ویستویانه ده‌ستگیری بكه‌ن راست نیه، ماڵه‌كه‌یشی نهپشكنراوه، له ئێستاشدا به‌پێی یاسا به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌یه‌ك كاره‌كانی قایمقامیه‌ت به‌رێده‌كات تا ته‌واوبونی مۆڵه‌ته‌كه‌ی حه‌سه‌ن زه‌ینلعابدین" به‌وته‌ی حسێنی.
قایمقامی دوزخورماتوو، دوای ده‌ستبه‌كاربونی له‌و پۆسته‌دا، تۆمه‌تباركرا به گه‌نده‌ڵی كاتێك به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین بووه له ساڵی 2006دا.
حەسەن زەینلعابدین، ساڵی رابردوو له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانه‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌موو دۆسیه یاساییه‌كانی په‌یوه‌ست بهئهركهكانم وه‌كو به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین به‌ته‌واوی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن دادگای عیراقیه‌وه دوای پێشكه‌شكردنی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پاكی كاره‌كانمان ده‌سه‌لمێنێت".
قەزای دوزخورماتوو، تاكە ناوچەی "جێناكۆك"ی نێوان هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستانە لە پارێزگای سەڵاحەدین، دانیشتوانەكەی لە توركمان، كورد و عەرەب پێكهاتوون.