هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك بۆ توركیا، له مانگی رابردوودا دابه‌زیووه بۆ دوو ملیۆن و 579 هه‌زار به‌رمیل و هه‌ر به‌رمیلێكیش له بازاڕه‌كانی جیهاندا، به 57 دۆلار فرۆشراوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ تشرینی یه‌كه‌می 2019، له‌و مانگه‌دا هه‌نارده گه‌یشتۆته زیاتر له 106 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به داهاتی زیاتر له شه‌ش ملیار دۆلار.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا رونیكردۆته‌وه مانگی رابردوو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه دوو ملیۆن و 579 هه‌زار و 837 به‌رمیل هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه له توركیا، كه رۆژانه ده‌كاته 83 هه‌زار به‌رمیل.
نه‌وتی خاوی عیراق له‌و مانگه‌دا هه‌ر به‌رمیلێكی به 57.153 دۆلار فرۆشراوه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، له ته‌واوی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا، زیاتر له سێ ملیۆن و 166 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كرا، كه هه‌ر به‌رمیلێكی به زیاتر له 59 دۆلار فرۆشرابوو.
پێشتر وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، پلانێكی ئاشكراكرد تا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی پارێزگای كه‌ركوك بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه به‌رزبكاته‌وه.
له ته‌مموزی 2017وه تا مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، هه‌نارده‌ی نه‌وتی پێنج كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه‌ركوك راوستابوو، به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سنوره‌كه و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
لە سنوری پارێزگای كەركوك هەریەك لە كێڵگە نەوتیەكانی ئاڤانا و بای حەسەن لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بوون و رۆژانه 250 به‌رمیلی هه‌نارده ده‌كرا، به‌ڵام له ئێستادا لەگەڵ كیڵگە نەوتیەكانی قوبەی بابا و جمبور و خەبازە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراقیدان.
كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووه‌وه و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكدا بە ناوی سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی، كەوتنە ژێر دەستی حكومەتی ناوەندی دوای كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.
له ساڵی رابردودا و به‌ر له رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، عیراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوكی له‌رێی تانكه‌ره‌وه بۆ ئێران ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش به رۆژانه‌ی 30 تا 60 به‌رمیل نه‌وت.