په‌روه‌رده‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی بنیاتنانی 37 خوێندنگه راده‌گه‌یه‌نێت له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی 2019دا، بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی كه‌می بینا و شوێنی خوێندن.
له سنوری نه‌ینه‌وا، دوو هه‌زار و 47 خوێندنگه بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ به‌روی خوێندكاران‌دا كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش كه‌متره له پێداویستی پارێزگاكه و به‌هۆیه‌وه هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك زیاد له ده‌وامێكی تێدایه.
ئه‌سیل عه‌بادی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پرۆژه‌كانی په‌روه‌رده بنیاتنانی 16 خوێندنگه‌ی 18 پۆلی له خۆده‌گرێت".
خوێندنگه نوێیه‌كان ده‌كه‌ونه گه‌ڕه‌كه‌كانی شه‌یما، سۆمه‌ر، كۆكجهلی، میساق، زه‌هرا، قودس، خه‌زرا، فه‌له‌ستین، قادسهی دوو، عه‌ره‌بی، قاهیره و ئه‌خا له به‌ری چه‌پی موسڵ.
له چه‌ندین ناوچه‌ی موسڵ، ئه‌و خوێندكارانه‌ی زیان به خوێندنگه‌كانیان كه‌وتووه، ناچارن رۆژانه رێگایه‌كی دوورتر ببڕن كه هه‌ندێكجار ده‌گاته دوو كیلۆمه‌تر، تا به‌رده‌وامی به خوێندن بده‌ن له شوێنێكی تر، ئه‌وه‌ش له كه‌شێكی باراناوی و سارددا.
به‌وته‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی په‌روه‌رده پێویسته له چه‌ندین گه‌ره‌كی دیكه‌ی شاره‌كه‌شدا زیاد له حه‌وت به‌ش بۆ خوێندنگه‌كان زیاد بكرێن، چونكه ژێرخانی تایبه‌تی په‌روه‌رده كێشه‌ی باڵهحانهی خوێندنی هه‌یه، زۆرینه‌ی خوێندنگه و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كان له شه‌ڕی داعشدا خاپور بون.
به‌وته‌ی ئه‌سیل عه‌بادی، پرۆژه‌ی بنیاتنانی چه‌ندین خوێندنگه‌ی تر چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له نێویاندا چوار خوێندنگه‌ی 18 پۆلی له گه‌ره‌كه‌كانی ره‌جم حه‌دید، عامل، ههرهمات و نه‌هره‌وان، له‌گه‌ڵ خوێندنگه‌یه‌كی 12 پۆلی بۆ نه‌هره‌وان و دوو هۆڵی وه‌رزشی و هۆڵێكی تاقیكردنه‌وه له به‌ری راستی موسڵ.
هه‌روه‌ها رونیكردهو چاوه‌ڕوانده‌كرێت بنیاتنانی ئه‌و خوێندنگانه رۆڵی باشی هه‌بێت بۆ له خۆگرتنی خوێندكاری زیاتر و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار و نه‌هێشتنی ده‌وامی زیاده له خوێندنگه‌كاندا.
كه‌می خوێندنگه له نه‌ینه‌وا، به‌هۆی نۆژهننهكردنهوهی به‌شێكی زۆر له زیانلێكه‌وتوه‌كان، وایكردووه ده‌وامی چه‌ندین خوێندنگه یه‌كبخرێن.
"له ناحیه‌ی فایده له قه‌زای تلكێف شه‌ش خوێندنگه‌ی شه‌ش پۆلی بنیاتده‌نرێن له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی ته‌ندروستی، جگه له ناوه‌ندی تری خوێندنی شه‌ش پۆلیی بۆ پێنج خوێندنگه ئه‌وانیش باشیكی سه‌ره‌تایی كچان، خواره‌زمی و كۆكجهلی كچان، نهفرییه له ئه‌لقوش" به‌وته‌ی عه‌بادی.
پێشتر (كه‌ركوك ناو) له‌رێی بهدواداچونێكهوه كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی خوێندنی له موسڵ بڵاوكرده‌وه، له سه‌ره‌كیترینیان نه‌بونی خوێندنگه و كه‌می مامۆستا.
سێ ساڵ له شه‌ڕ و ئاڵۆزییه به‌رده‌وامه‌كانی موسڵ، كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی له‌و سنوره‌دا خستۆته به‌رده‌م چه‌ندین ته‌حه‌دی و چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه‌ش به‌بڕوای شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌یی، كاتی ده‌وێت.