سه‌دان جوتیاری شنگال له‌سه‌ر خه‌رجی خۆیان بنه‌تۆوی گه‌نم ده‌كڕن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراقییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاریدا بنه‌تۆو نه‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌وییه‌كانیان به ئاوی باران ده‌به‌ستێت.
وه‌رزی چاندن له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی شنگال ده‌ستیپێكردووه و له ئێستاشه‌وه بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ ئه‌و وه‌رزه ناڕه‌زایی لێكه‌وتۆته‌وه.
رەشۆ خەڵەف، جوتیارێکی شنگالە و زه‌وییه‌كی 30 دۆنمی هه‌یه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بیری ئاو لەناو زەوییەکەمدا نییە، تەنیا پشت بە ئاوی باران دەبەستین، بۆ ئه‌مساڵ دەیانجار چومه‌ته فەرمانگەی چاندن به‌ڵام بنەتۆویان پێنه‌داوم".
فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی شنگال جوتیارانی سنوره‌كه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه بۆ ئه‌مساڵ بنه‌تۆو ناداته ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌وییه‌كانیان پشت به ئاوی باران ده‌به‌ستن.
"بۆ ئه‌مساڵ ناچاربوم یه‌ك ملیۆن دینار بده‌م به بنه‌تۆوی گه‌نم، بۆ ئه‌وه قه‌رزمكردووه، غه‌درێكی گه‌وره له ئێمه كراوه و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕوات كه‌رتی چاندن له ناوچه‌كه زۆر پاشه‌كشێ ده‌كات" ره‌شۆ وای وت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه روبه‌رێكی به‌رفراوان له زه‌وییه كشتوكالییه‌كانی شنگال سوتان له وه‌رزی گه‌رمای رابردودا و هێشتا جوتیاران قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه.
شه‌ره‌ف نایف، لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوو جۆر زه‌وی هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌و زه‌وییانه‌ی بیری ئاو و ئامیره‌كانی ڕه‌شاندنی ئاویان تێدایه، دووه‌م ئه‌و زه‌وییانه‌ی پشت به ئاوی باران ده‌به‌ستن، به‌هۆكارێكی نادیار وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌مساڵ بڕیاریداوه ته‌نها بنه‌تۆوی گه‌نم بداته ئه‌وانه‌ی پشت به بیری ئاو یان ئامێری ره‌شاندنی ئاو ده‌به‌ستن".
له سنوری قه‌زای شنگال، زیاتر له 300 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی هه‌یه و له‌سه‌دا 70ی ئه‌و زه‌وییانه‌ش پشت به ئاوی باران ده‌به‌ستن.
"به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه سه‌دان جوتیارانی شنگال بێبه‌شده‌كرێن له بنه‌تۆوی گه‌نم، ناچارده‌بن خۆیان بیكڕن كه ئێستا یه‌ك كیلۆی له‌نێوان 400 بۆ 500 دیناردایه".
نایف پێیوایه ده‌بوو ئه‌و بڕیاره بۆ شنگال جێبه‌جێنه‌كرایه، چونكه سورشتی ناوچه‌كه جیاوازه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وان به ئاوی باران ده‌توانن كشتوكاڵ بكه‌ن، ته‌نیا له چه‌ند رۆژی رابردودا 40ملم باران باریووه، بۆیه پێویستیان به بیری ئاو و ئامێری تر نییه.
لێپرسراوه‌كه‌ی كشتوكاڵی شنگال ده‌ڵێت زیاد له جارێك ناڕه‌زایی جوتیارانی سنوره‌كه‌یان بۆ سه‌روی خۆیان به‌رزكردۆته‌وه به‌ڵام هیچ ده‌ره‌نجامێكی نه‌بووه.