فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا، هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتنی گشتی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر موچه‌كانیان به ته‌واوه‌تی بۆ خه‌رجنه‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند مانگێك راگیرا.
پێشتر و له ناوه‌ڕاستی تشرینی یه‌كه‌مدا، فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا مانیانگرت به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كان له مانگی ئه‌یلوله‌وه، جگه له راگرتنی موچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی حوزه‌یرانی 2014 كه لای حكومه‌تی ناوه‌ندییه.
له‌و مانگرتنه‌دا كه دواتر و به‌هۆی خه‌رجكردنی موچه‌ی ئه‌یلوله‌وه كۆتاییهات، نزیكه‌ی 50 هه‌زار ته‌ندروستكار ئه‌ركه‌كانیان له نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كاندا راگرت، له ئێستاشدا هه‌ره‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مانگرتن ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌واوی موچه‌كانیان پێنه‌درێت.
"موچه‌ی ئه‌یلول خه‌رجكراوه به‌ڵام بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م چاوه‌ڕێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ده‌كه‌ین" به‌وته‌ی جاسم ئیبراهیم مه‌عماری، به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به (كه‌ركوك ناو) وت كه كێشه داراییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان پێویسته له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ر بكرێت و پارێزگاری بكرێت له بارودۆخی ته‌ندروستی له پارێزگاكه‌دا.
مه‌عماری جه‌ختیكرده‌وه موچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی حوزه‌یرانی 2014 لای حكومه‌ته و خه‌رجده‌كرێت، بۆیه هیچ كێشه‌یه‌ك له‌و دۆسیه‌یه‌دا نییه.
موچه‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی نه‌ینه‌وا بۆ مانگی حوه‌زیرانی 2014 له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئه‌وكات پاشه‌كه‌وتكرا، به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه، له‌دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، موچه‌كه بۆ هه‌ندێك فه‌رمانگه خهرجكرایهوه به‌ڵام هێشتا ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا پێیانهدراوه.
پێویسته سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق تێبگه‌ن فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی مافه‌كانیان دزراوه
ریم خه‌لیل (36 ساڵ)، فه‌رمانبه‌ری ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و موچه‌یه مافی خۆمانه له‌به‌رانبه‌ر ئهركهكانماندا، پێویسته سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق تێبگه‌ن فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی مافه‌كانیان دزراوه".
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره جه‌ختیكرده‌وه له مانگرتنی گشتی و به‌رده‌وام به زوترین كات موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌میشیان خه‌رجنه‌كرێت.
موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا له سه‌ره‌تای تشرینی دووه‌مدا خه‌رجكراوه، به‌هۆی كورتهێنانه‌وه له بودجه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌دا.
"حه‌وت هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بۆ ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا دامه‌زرێنراون له ساڵانی رابردودا به‌بێ ته‌رخانكردنی بودجه بۆ موچه‌كانیان، بۆیه موچه‌یان له بودجه‌ی به‌كاربردن و دڵنیایی پێده‌درا، ئه‌وه‌ش وایكرد كورتهێنانی گه‌وره روبه‌ڕوی فه‌رمانگه‌كه ببیته‌وه" ئه‌وه‌ش به‌پێی زانیارییه‌كانی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا بۆ (كه‌ركوك ناو).
حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا، به‌ڵێنی خه‌رجكردنی موچه‌ی ته‌ندروستكارانی نه‌ینه‌وا داوه، ئه‌وه‌ش له‌رێی تۆرهان موفتی سكرتێری ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكانه‌وه.
خه‌لیل مولی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له پشكی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت؛ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نوسراوێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له بودجه‌كه‌ی ته‌ندروستی نهینهودا هه‌یه، له 2013وه تائێستا بڕی كورتهێنانه‌كه‌ی گه‌یشتۆته 114 ملیار دینار.
بۆ ته‌رخانكردنی شایسته‌ی دارایی، پێویسته هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی نوسراوێك بداته پارێزگار و دوای په‌سه‌ندكردنی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت، تا له‌وێوه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت.
عه‌لی عه‌بدوڵا (47 ساڵ)، فه‌رمانبه‌رێكی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وایه و ده‌ڵێت مانگرتنی ئه‌مجاره‌یان گشتگیر و به‌رده‌وامی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت درێژه بدات به را‌گرتن و دواخستنی موچه‌كانیان، وتیشی "ئه‌و كورتهێنانه‌ی له بودجه‌ی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وادا هه‌یه به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی ناوه‌ندی و ده‌بێت ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ن".