ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی دورخراوه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكور، له گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییدا داوایانكرد جارێكی‌تر بخرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی مانگرتنی درێژخایه‌ن ئه‌نجامده‌ده‌ن.
گردبونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 4ی تشرینی دووه‌م به‌رێوه‌چوو له كه‌ركوك، به به‌شداری ده‌یان فه‌رمانبه‌ری پێشوی كۆمپانیای نه‌وتی باكور.
"ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵه له كارەكانمان دورخراوینەتەوە،.. تائێستا كەسێك پرسیاری نەكردوین، لەكاتێكدا تاكە سەرچاوەی بژێویی ژیانی زۆرینەمان ئه‌و كاره بوو، بۆیه ئه‌مڕۆ بۆ جاری هه‌شته‌م گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییمان ئه‌نجامدا" یوسف عه‌بدوڵا بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
به‌ر له شه‌ڕی داعش و له ساڵی 2014دا، سه‌دان فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكور به پاساوی نه‌بونی بودجه‌ی پێویسته‌وه دورخرانه‌وه، كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست كاریانده‌كرد.
رێبوار عوبێد، یەكێك تر لەو فەرمانبەرانەی ناڕەزایەتی ده‌رده‌بڕی له به‌رده‌م كۆمپانیای نه‌وتی باكور له عه‌ره‌فه‌ی كه‌ركوك، ده‌ڵێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره دورخراوهكانیشدا جیاكاری هه‌بووه، چونكه به‌شێكیان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و به‌شێكی تری ماوه سه‌رباری چه‌ندین ناڕه‌زایی، گوێیان لێنه‌گیراوه.
به‌وته‌ی به‌شداربوانی گردبونه‌وه‌كه، پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گرێبه‌ستی كاركردنی 625 كه‌س له كۆمپانیای نه‌وتی باكور هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر و له 2017دا به بڕیارێك 400 كه‌س له‌وانه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه سه‌ركار، ئه‌وانیتر چاره‌نوسی كاره‌كه‌یان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
"ئه‌مه بەلای ئێمەشهوە جێگای سەرسوڕمان بوو، بۆچی ئێمە ناگەڕێیننەوە سەر كارەكانمان هاوشێوەی ئەوان" رێبوار عوبێد ده‌ڵێت له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیاندا، به‌ڵێنیان پێدراوه له داهاتوودا بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ركار، "به‌ڵام نه ئیداره‌ی پێشوو نه ئێستاش گوێبیستمان نابن و بەدەممانەوە نایەن".
فه‌رمانبه‌رانی دورخراوه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكور، مۆڵه‌تی هه‌فته‌یه‌كیان دایه لێپرسراوانی ئه‌و كۆمپانیایه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه، بڕیاریانداوه له‌به‌رده‌م كۆمپانیادا مانگرتن رابگه‌یه‌نن.