كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق، جه‌ختده‌كاته‌وه له به‌رده‌وامی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له واده‌ی خۆیدا، سه‌رباری ئاڵۆزیی و خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایی.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، به كه‌ركوكیشه‌وه، بڕیاره له 1ی نیسانی 2020دا ئه‌نجامبدرێت.
رزگار حاجی حەمە، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمە بەردەوامین لە کارەکانمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا، تائێستا لەسه‌دا 70ی کارەکان و ئامادەکارییەکان بەکۆتا گەیشتوون".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌شێك له خۆپیشانده‌رانی ناڕازی، مانگێكه داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و گۆڕانكاری له یاسای ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیشدا ده‌كه‌ن، جگه له گۆڕینی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌وته‌ی رزگار حاجی حه‌مه، جگه له به‌رده‌وامی ئاماده‌كارییه‌كان، گرێبه‌ستیشیان ئه‌نجامداوه بۆ هێنانی ئامار و پێداویستیه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆیه "خۆپیشاندان کاریگەری لەسەر کارەکانی کۆمسۆن نەبووە" وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت.
مانگی رابردوش وه‌ك به ده‌مه‌وه‌چونی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران، په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
ریاز به‌دران، وته‌بێژ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمسیۆن جه‌ختیكرده‌وه له به‌رده‌وامی كاره‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌نگاوی گرنگیان تێپه‌ڕاندووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمسیۆن.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا وته‌بێژی كۆمسیۆن جارێكی‌تر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانی لیست و حزبه‌كان، له 31ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه بۆ 17ی تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ، لیستی ناوی كاندیده‌كانیش پێویسته تا 20ی تشرینی دووه‌م راده‌ستی كۆمسیۆن بكرێن.
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنهبوو، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانهوه.