وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، بڕیاریدا به وه‌رگرتنی 533 خوێندكاری كه‌ركوكی له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له خوێندنی 2019-2020دا، بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى خوێندکارانى هەرێم ده‌رچوانی ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوكیش وه‌رگیراون.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتی "کارئاسانى تەواو كراوه بۆ وەرگرتنى خوێندکارانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەى لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن".
دوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگا پێشكه‌شكردنی بۆ خوێندكارانی خوێندنی كوردی له ناوچه‌كانی جێناكۆك، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت، له رێگه‌ی نوسینگه‌ی كه‌ركوكه‌وه ژماره‌یه‌ك له ده‌رچوان داواكارییان پێشكه‌شكرد و دوای وردبینی ره‌زامه‌ندی نیشاندراوه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی 533 ده‌رچوی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگاكان.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا داوای لە خوێندکارانى وەرگیراو كردووه سەردانى نوسینگەى کەرکوک-ى وەزارەته‌كه بكه‌ن راییكردنی مامەڵەى وەرگرتن لە زانکۆ و په‌یمانگاكاندا.
پێشتر و له پێنج ساڵی رابردودا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم نزیكه‌ی پێنج هەزار خوێندکارى كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆكی وه‌رگرتوو له زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.