عه‌لی نه‌جمه‌دین وه‌ك هه‌ر رۆژێكی تری ئاسایی له زانكۆ بوو، له پڕ كۆكه‌ی توند زۆری بۆ ده‌هێنێت و له‌گه‌ڵیدا خوێنیش دێته ده‌ره‌وه، ده‌چێته كلینیكی زانكۆ و پێیده‌ڵێن هیچ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداری نییه، بۆیه ته‌نیا چه‌ند ده‌رمانێكی ئاسایی دژه‌هه‌وكردنی پێده‌ده‌ن.
ئه‌و رۆژه ده‌كه‌وته نیسانی 2018ـه‌وه، دوای كۆتاییهاتنی وانه‌كانی، عه‌لی كه خوێندكاری قۆناغی سێی به‌شی زمانی كوردی بوو، گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵی خۆیان له گه‌ڕه‌كی له‌یلان له خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوك، جارێكی‌تر بیری له نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌كردووه و سه‌ردانی هیچ پزیشكێكی نه‌كرد. به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ (IOM).
ته‌نانه‌ت عه‌لی هه‌واڵی نه‌خۆشییه‌كه‌ی به خێزانه‌كه‌یشی نه‌وت، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یده‌ویست تووشی دڵه‌ڕاوكێ بن و له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی بارودۆخی ئابوریی، چونكه خانه‌واده‌كه‌ی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تری بژێوییان نه‌بوو جگه له موچه‌ی باوكی كۆچكردووی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عه‌لی گه‌نجێكی وه‌رزشكاری به‌هێز بوو، رۆژانه به‌پێی كات كرێكاری بیناسازی ده‌كرد و قه‌ت هه‌ستی نه‌ده‌كرد ته‌ندروستی باش نییه.
دوای سێ مانگ، به‌یانییه‌ك له خه‌و هه‌ستا و تووشی هه‌ڵامه‌تی توند و كۆكه بوو.
چركه‌ساتێكی زۆر قورس بوو كاتێك زانیم تووشی سیل بوم
"هه‌ستمكرد شتێك له سنگمدایه، به‌په‌له له ژووره‌كه‌م چوومه ده‌ره‌وه و جارێكی‌تر بینیم كۆكهكهم خوێنی له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌م كرد بۆ پشكنین" عه‌لی وای وت.
ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی زوو ده‌رچون، ده‌ركه‌وت عه‌لی تووشی په‌تای سیل بووه.
ساڵانه له عیراق حه‌وت هه‌زار حاڵه‌تی تووشبون به سیل تۆمارده‌كرێن، به‌وهۆیه‌شه‌وه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له رێژه‌یه‌كی به‌رزی ئه‌و نهخۆشییهدایه له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا.
ساڵانێك له شه‌ڕ و سزاكانی ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌كانی رابردوو، رۆڵی هه‌بووه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی سیل له عیراق، بارودۆخه‌كه‌ش دوای 2014 به‌ره‌و خراپی رۆیشت، كاتێك داعش ده‌ستیگرت له‌سه‌ر روبه‌رێكی به‌رفراوان له ناوچه‌كانی وڵاته‌كه و به‌دوای ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه، زیانی زۆری به ژێرخانی ته‌ندروستی حكومی گه‌یاند.
عه‌لی به هه‌واڵی تووشبونی به‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره شۆك بوو.
"چركه‌ساتێكی زۆر قورس بوو كاتێك زانیم تووشی سیل بوم، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر باری ده‌رونیم هه‌بوو، به‌ڵام له كۆتاییدا، هه‌موو شتێك به ده‌ستی خوای گه‌وره و میهره‌بانه".
ئه‌و هه‌واڵه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یشی هه‌بوو، به تایبه‌ت دایكی.
دایكی عه‌لی وتی "رۆژانه ده‌گریام كاتێك زانیم عه‌لی كوڕم تووشی سیل بووه، براكه‌یشی زۆر خه‌مبار بوو، نه‌مانده‌زانی چی بكه‌ین و پاره‌ی هۆكاره‌كانی گواستنهوهیمان نه‌بوو بۆ پزیشك، جگه له تێچوی پشكنین و ده‌رمانی پێویست".
له ئه‌نجامی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای سیل له عیراق، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێستا 19 ناوه‌ندی هه‌یه بۆ به‌رنامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیل (NTP) له ته‌واوی وڵات‌دا، رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیش به پاڵپشتی دارایی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌كات، به ئامانجی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سیل و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانییه‌كه له‌سه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستی، ئه‌وه‌ش له‌رێی كڕینی ده‌رمان و پێداویسته‌كانی تاقیگه‌وه، له‌گه‌ڵ راهێنانی فه‌رمانبه‌رانی به‌رنامه‌ی نیشتمانی و هه‌ماهه‌نگی تیمی پزیشكی گه‌ڕۆك كه له حه‌وت پارێزگای زیانمه‌ندی ململانێیه‌كاندا كارده‌كه‌ن.
عه‌لی سه‌ردانی به‌رنامه‌ی نیشتمانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سیلی كرد له كه‌ركوك، له‌وێ پشكنینی بۆ كرا و چاره‌سه‌ری وه‌رگرت.
ده‌ستی به خواردنی ده‌رمانی كرد، به‌ڵام له چه‌ند مانگێكی كه‌مدا بارودۆخی ته‌ندروستی خراپتر بوو، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی زۆر و مه‌ترسیداری كێش، ئه‌وكات عه‌لی زانی هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه، ره‌نگه ده‌رمانه‌كانی هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بێت.
رۆژانه ده‌گریام كاتێك زانیم عه‌لی كوڕم تووشی سیل بووه
"نه‌خۆشی سیل كاریگه‌ری زۆری دانا له‌سه‌ر ته‌ندروستی عه‌لی، شه‌كه‌تی و ماندوێتی پێوه ده‌ركه‌وت، وه‌ك كه‌سێكی نیمچهمردووی لێهاتبوو، به‌رده‌وام پاڵده‌كه‌وت و نه‌یده‌توانی هیچ بكات" دایكی عه‌لی وای وت، "منیش به ته‌نیشتیه‌وه راده‌كشام و دهستمدهدا له‌و ناوچه‌وانی كه وه‌ك ئاگر گه‌رم داده‌هات به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شیه‌وه".
به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژیانی عه‌لییه‌وه، خێزانه‌كه‌ی هه‌وڵیانده‌دا بگه‌نه هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت هاوكارییان بكات، یه‌كێك له هاوڕێیه‌كانی ده‌یانگه‌یه‌نێت به تیمی گه‌ڕۆكی پزیشكی سه‌ر به رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ له كه‌ركوك، ئه‌وانیش سه‌ردانی عه‌لی ده‌كه‌ن له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، به هه‌ماهه‌نگی به‌رنامه‌ی نیشتمانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سیل، بۆیاندهردهكهوێت عه‌لی ده‌رمانی هه‌ڵه‌ی خواردووه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر رێنمایی پزیشكێك كه پسپۆڕ نه‌بووه له نه‌خۆشی سیل.
عه‌بدولجه‌لیل، یه‌كێك له لێپرسراوانی تیمی پزیشكی گه‌ڕۆك سه‌ر به رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ له كه‌ركوك وتی "ئه‌و رویداوه زۆر مه‌ترسیداره، چونكه به‌كارهێنانی به هه‌ڵه‌ی ده‌رمانی سیل ره‌نگه ببێته هۆی خراپتربونی نه‌خۆشییه‌كه".
تیمی پزیشكی عه‌لی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوه‌ندی به‌رنامه‌ی نیشتمانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سیل، تا پشكنینی زیاتری بۆ بكه‌ن، له ئه‌نجامه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت حاڵه‌ته‌كه‌ی كه سه‌ره‌تا "نه‌خۆشی سیل – ئه‌رێنی" بووه، ئێستا بارودۆخی خراپتره و به‌رگری هه‌یه بۆ ده‌رمانه جیاوازه‌كان (MDR)، واته له قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیداردا بوو به‌هۆی به‌هه‌ڵه خواردنی ده‌رمانی سیل.
عه‌لی دوای پشكنیهكان ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راوێژ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ست بوو به به‌كارهێنانی چه‌ند ده‌رمانێكه‌وه كه له كه‌ركوك نه‌بوون، له‌وه به‌دواوه، تیمی پزیشكی گه‌ڕۆكی رێكخراوی كۆچ مانگانه عه‌لی ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی به‌رنامه‌ی نیشتمانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سیل ده‌كرد، بۆ چاودێری بارودۆخی ته‌ندروستی و ئه‌نجامدانی پشكنین، بۆ دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راست له‌سه‌ر چاره‌سه‌ره‌كانی ده‌ڕوات.
عه‌بدولجه‌لیل وتی "به هه‌ماهه‌نگی ناوه‌ندی به‌رنامه‌ی نیشتمانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سیل، چه‌ند ده‌رمانێكمان بۆ عه‌لی دانا و رۆژانه‌ش چاودێری بارودۆخی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین تا له به‌كارهێنانی شێوازی راستی ده‌رمانه‌كان دڵنیابینه‌وه و كاردانه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ره‌كان وه‌ربگرین".
"ئه‌گه‌ر ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌كرایه چاك نه‌ده‌بووه‌وه"، دایكی عه‌لی وای ت. باسی له‌وه‌شكرد "ئه‌وكاته‌ی باری ته‌ندروستی زۆر خراپ بوو، ئومێدمان نه‌ما به چاره‌سه‌ری، به‌ڵام خوا بۆ ئێمه‌ی گه‌ڕانده‌وه".
تیمی پزیشكی به‌شه خۆراكیان به عه‌لی دا تا به‌هێزبێته‌وه و كێشی زیادبكاتهوه له كاتی به‌كارهێنانی دهرمانهكانیدا، له نێویاندا خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به پرۆتین كه توشبوانی سیل پێویستیانه تا هێزیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، له‌وانه‌ش ماسی تونه، گۆشتی مانگا، سنگی مریشك، شیر، فاسۆلیا، دانه‌وێڵه، په‌نیر و زه‌یتی زه‌یتون.
ئێستا زۆر هه‌ست به باشی ده‌كه‌م، هێزم بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه؛ هه‌ڵده‌ستم، ده‌گه‌ڕێم و ده‌رده‌چم له ماڵ، جاربه‌جار یاری دووگۆڵیش ده‌كه‌م
عه‌لی سه‌ختی و ئازاری زۆری جه‌سته‌یی و ده‌رونی چه‌شت، به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راست ده‌رمانی وه‌رگرت، هیوایه‌كی نوێی بۆ گه‌ڕایه‌وه، له تشرینی یه‌كه‌می 2019وه، عه‌لی به‌خێرایی به‌ره‌و چاكبونه‌وه رۆیشت و توانی به‌رده‌وامی به خوێندنهكهیشی بدات له زانكۆ.
دوابه‌دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له مه‌ینه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌دا، عه‌لی وتی "ئێستا زۆر هه‌ست به باشی ده‌كه‌م، كۆكهكهم راوه‌ستاوه و به باشی نان ده‌خۆم، به جۆرێك خه‌ریكه كێشه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه باری جاران، ئێستا كێشم 69 كیلۆگرامه، ئه‌وه‌تا هێزم بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ڵده‌ستم، ده‌گه‌ڕێم و ده‌رده‌چم له ماڵ؛ جاربه‌جار له‌گه‌ڵ براكانم و هاوڕێیه‌كانم یاری دووگۆڵی ده‌كه‌ین، هه‌ستده‌كه‌م له‌رووی ده‌رونییه‌وه به‌هێزم".
دایكی عه‌لی هه‌مان ئه‌و بۆچونانه‌ی كوڕه‌كه‌ی هه‌بوو.
"به‌مزوانه بوكێكیشی بۆ ده‌دۆزینه‌وه تا هاوسه‌رگیری بكات" دایكی وای وت، هه‌موان به‌و قسه‌یه دایانه پێكه‌نین.