"دۆشكه و بیكه‌سی هی شه‌ڕی ناو ماڵان نین، ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی كراوه و گوێ به ژیانی مه‌ده‌نی نه‌دراوه"، مامێكی ئه‌و مێردمنداڵه‌ی كه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌كانی دژه تیرۆر و دوو چه‌كداری "داعش"دا له ناحیه‌ی پردێ كوژرا، به‌و شێوه‌یه نیگه‌رانی خۆی له كوشتنی برازاكه‌ی نیشاندا.
موراد زانا (14ساڵ) ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه 27ی ئه‌یلول، له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراق و دوو چه‌كداری "داعش"دا له ناحیه‌ی پردێ كوژرا.
كوژرانی ئه‌و مێردمنداڵه و شێوازی جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه جۆرێك له ناڕه‌زایی دژ به هێزه‌كانی دژه تیرۆری به‌دوادا هات.
یاوه‌ر ئه‌نوه‌ر، مامی موراد، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ناكرێت هێزێكی وه‌ك دژه تیرۆر له‌ناو شار و قه‌ره‌باڵغی دانیشتوواندا به‌و شێوه هه‌ڕه‌مه‌كییه ته‌قه بكات و ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامبدات... دۆشكه و بیكه‌یسی له‌گه‌ڵ وه‌ستان و بینینی چه‌كداره‌كان كه‌وتۆته كار، دۆشكه و بیكه‌یسی كه‌ی هی شه‌ڕی ناو ماڵانن".
ناكرێت هێزێكی وه‌ك دژه تیرۆر له‌ناو شار و قه‌ره‌باڵغی دانیشتوواندا به‌و شێوه هه‌ڕه‌مه‌كییه ته‌قه بكات
موراد زانا (14ساڵ)، كه له‌و كۆگایه‌دا له چه‌قی شار، رۆژانه به 10 هه‌زار دینار كاری كردووه، تاقانه‌یه و باوكی پێشمه‌رگه‌یه.
مامێكی تری موراد كه ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌یه، وتی "ناكرێت بۆ كوشتنی مشكێك ماڵێك وێران بكه‌یت"، زیاتر وتی "ئێمه شه‌ڕی داعشمان كردووه و بینیومانه، جاری وا هه‌بووه ئاماده‌نه‌بوین گوندێكی چۆڵ وێران بكه‌ین له پێناو كوشتنی چه‌كدارێكی داعشدا، رێگه‌مانداوه یه‌ك سه‌عات یان زیاتر ته‌قه بكات دواتر به رێگه‌ی خۆمان كوشتومانه، به‌ڵام ئه‌مان گوێیان به ژیانی ئه‌وه‌انه نه‌داوه له‌ناو كۆگەكه بون یان له ده‌وروبه‌ری".
ده‌زگای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له سه‌ره‌تای روداوه‌كه‌دا بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانیان له ناحیه‌ی پردێ (ئاڵتون كۆپری) روبه‌ڕوی چه‌كدارانی داعش بونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا "دوو چه‌كداریان كوشتووه كه پشتێنی بۆمبڕێژكراویان بەستووە". له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی تر؛ دژه تیرۆر دواتر وێنه‌ی كوژرانی چه‌كداره‌كانی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌و دوو چه‌كداره‌ی كوژراون، چونه‌ته نێو كۆگاكه، كه تایبه‌ت بووه به خۆراك و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی رۆژانه، ئه‌و وتی "پێده‌چێت ویستبێتیان كه‌لوپه‌ل بكڕن". ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی راگه‌یه‌نراوی دژه تیرۆره كه جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی "پشتێنی بۆمبڕێژكراویان بەستووە".
موراد زانا، به‌پێی وته‌ی مامی، له‌پاڵ ره‌فه‌یه‌كی نێو كۆگاكه‌دا خۆی حه‌شارداوه و فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه.
عه‌بدولموته‌لیب نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی پردێ، شه‌وی رابردوو له‌كاتێكدا سه‌ردانی ماڵی موراد زانای كرد، جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی دژه تیرۆر نه‌بووه. ئه‌وه له‌كاتێكدا عه‌بدولموته‌لیب نه‌جمه‌دین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ناحیه‌كه‌یه.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی دژه تیرۆر نه‌بوم
"بۆشایی ئه‌منی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه"، عه‌بدولموته‌لیب نه‌جمه‌دین وای نیشاندا كه هه‌ماهه‌نگی ئیداریی و ئه‌منی باش نییه له ناوچه‌كه.
عه‌بدولموته‌لیب وتیشی "دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پارێزگاری كه‌ركوك پردێكی كرده‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی لێپرسراوانی ناحیه‌كه ئاگاداربكاته‌وه"، زیاتر وتی "له ماوه‌ی رۆژی رابردودا هیچ ئۆتۆمبێلێك كه له‌سه‌ر ئه‌و پرده‌وه هاتۆته ناو پردێوه نه‌پشكێنراوه".
له نیوه‌ڕۆی روداوه‌كه‌وه لانیكه‌م 10 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراق چونه نێو ناحیه‌كه‌وه و هاتوچۆیان سنورداركرد و دواتر ته‌واوی رێگاكانیان داخست، تاوه‌كو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كۆتایی هاتووه.
دەزگای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، له راگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی "ئۆپەراسیۆنەکە بەپێی فەرمانی دادوەر بووه".
به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه زیانی زۆر به ئۆتۆمبێل و بینای هاوڵاتیان كه‌وتووه و له هێزه‌كانی دژه تیرۆریش بریندار هه‌بووه.
محه‌مه‌د سه‌معان، پارێزگاری كه‌ركوك، سه‌ردانی ماڵی موراد زانای كرد و سه‌رخۆشی لێ‌كردن، هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوێكیدا پاڵپشپتی خۆی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان دوپاتكرده‌وه له دژی تیرۆر و "چه‌ته‌كانی تاوانكار"، ئه‌وه‌ش له پێناو خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا داوای هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی زیاتری هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، به‌تایبه‌ت كه "ده‌چینه رۆژه‌كانی سه‌روه‌ری نیشتیمانییه‌وه"، له چه‌ند رۆژی داهاتودا.
ئه‌رشه‌د ساڵحی، په‌رله‌مانتاری به‌ره‌ی توركمانی، له‌باری روداوه‌كه‌وه وتی "پێشتر هۆشداریمانداوه له بونی جوتیاری گوماناوی له سنوری ناحیه‌ی پردێ و ده‌وروبه‌ری"، هه‌روه‌ها داوای له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزە چەکدارەکان كرد "کەرکوک بە هێزی فیدراڵی زیاتر بەهێز بکات و ئاسایش لە تەواوی سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگاکەدا درێژ بکاتەوە".
ئه‌م روداوه له‌كاتێكدایه ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ مه‌راسیمی رۆژه‌كانی سه‌روه‌ری نیشتیمانی له عیراق، كه بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه‌بچێت.