به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، راگرتنی پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی تر ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت كاتی زۆری پێویسته، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی دواكه‌وتنی راگه‌یاندنی ناوه‌كانه‌وه؛ ده‌نگۆ و دڵه‌ڕاوكێی له نێو ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكاندا دروستكرد.
له ته‌واوی سنوری پارێزگای كه‌ركوك، نزیكه‌ی 80 هه‌زار كه‌س فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییان پڕكردۆته‌وه بۆ دامه‌زراندن له سلكی په‌روه‌رده‌دا، هه‌رچه‌نده بڕیاربوو دوای وردبینی و بڕیاری به‌غدا له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ناوه‌كان بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا واده‌ی كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه دیارنییه.
چیا مەجید (31 ساڵ)، یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندنی پڕكردۆته‌وه وه‌ك ده‌رچویه‌كی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ری به‌شی مێژووی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی كه‌ركوك، ئه‌وه‌نده له چاوه‌ڕوانییدا ماوه‌ته‌وه ئێستا له دودڵیدایه، "دوو مانگ له واده‌ی ناوتۆماركردن تێپه‌ڕیووه و هیچ ئاسۆیەك دیار نیە، نازانین لێپرسراوانی پەروەردە سەرقاڵی چین و كەی پڕۆسەكە بەكۆتا دەگەیەنن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به (كه‌ركوك ناو) وت ترسی هه‌یه پرۆسه‌كه ئه‌وه‌نده دوابكه‌وێت، تا ته‌مه‌نی زیاتر هه‌ڵده‌كشێت، ئه‌وكاتیش به پاساوی زۆری ته‌مه‌نه‌وه له دامه‌زراندن بێبهشبكرێت.
نازانین لێپرسراوانی پەروەردە سەرقاڵی چین و كەی پڕۆسەكە بەكۆتا دەگەیەنن
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له 27ی ئاب به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر، تا 15ی ئه‌یلول پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو.
ئایدن موراد (35 ساڵ)، كه بۆ كارگوزاری فۆڕمی په‌روه‌رده‌ی پڕكردۆته‌وه، ئێستا رۆژانه كاری كۆكردنه‌وه‌ی قوتوی بیبسی و فرۆشتنه‌وه‌یه‌تی، بۆیه ئومێدێكی به‌وه‌یه له‌رێی دامه‌زراندنیه‌وه چیتر ناچاری چوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان نه‌بێت و له خوێندنگه‌یه‌كدا به كارگوزاری بژێوی خێزانه‌كه‌ی دابینبكات.
""دەترسم ئەم ناڕەزایەتییانەی عیراق بەشێكی زۆر لەژیان بوەستێنێت و ئەو بڕیارانەی لەشێوەی دامەزراندن دراون جێبەجێنەكرێن" ئایدن بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایی به‌غدا و چه‌ند شارێكی تر، كه مانگێكه به‌رده‌وامی هه‌یه و زیاتر له 300 كوژراوی لێكه‌وتۆته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌زاران بریندار، نه‌گه‌یشتۆته كه‌ركوك.
عومەر قادر، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەرورەدەی كەركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دڵنیایی دەدەینە دەرچوان پڕۆسەكە رانەگیراوە و بەردەوامە، نە دۆخی هەستیاری ئێستای عیراق و نە حكومەتی ناوەندیش رارا نییە لەو پڕۆسەیەدا، بۆیه لەئایندەدا ناوی پاڵێوراوه‌كان دەنێردرێته بەغدا تا فه‌رمانی ئیداری‌یان بۆ دەربكرێت".
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده، لیژنه‌یه‌ك له سێ پێكهاته‌ی كه‌ركوك پێكهێنراوه، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیار له لیستی ناوه پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ دامه‌زراندن، له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كی تری لاوه‌كی.
ژمارەی فۆڕمە پێشكەشكراوەكان زۆر زۆرە و ئەگەر بتەوێت هەقی كەسی تیا نەوفەوتێت دەبێت وردبینی تەواوی تیا بكرێت
"هێشتا پڕۆسەی جیاكردنەوەی فۆڕمەكان و بهراوركردنیان بە مەرجەكان تەواو نەبون، پڕۆسەكە زۆر ئالۆزە، چونكە ژمارەی فۆڕمە پێشكەشكراوەكان زۆر زۆرە و خۆی لە 80 هەزار فۆڕم دەدات، تۆ ئەگەر بتەوێت هەقی كەسی تیا نەوفەوتێت دەبێت وردبینی تەواوی تیا بكرێت، ئەوكات ناوەكان وەك موڕەشەح بنێردرێت بۆ بەغدا" به‌وته‌ی عومه‌ر قادر.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه وردبینییەكان بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سێك فۆڕمی پێشكەشكردووە؛ بڕوانامەكەی لەچ ئاستێكدایە، تێكڕای نمره‌ی ده‌رچوون، كۆی خاڵەكانی چه‌ندن.
له دامه‌زراندنه‌كه‌ی كه‌ركوكدا، ناوه‌كان له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما یه‌كلاییده‌كرێنه‌وه و به‌پێی زۆرترین خاڵ؛ خاڵه‌كانیش دابه‌شبون بۆ ساڵی ده‌رچوون له په‌یمانگا یان زانكۆ، كۆنمره‌ی ده‌رچوون، باری خێزانی و ژماره‌ی منداڵ.
هه‌ر به‌پێی رێكاره‌كانی په‌روه‌رده كه‌سوكاری پله‌یه‌كی شه‌هید، پێنج نمره‌ی بۆ هه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌وانه‌یشی وانه‌بێژ بون بۆ هه‌ر ساڵێكی خزمه‌ت یه‌ك نمره‌ی پێده‌درێت.
له ساڵی 2013وه، په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك ده‌رچوانی كۆلێژ و په‌یمانگاكانی دانه‌مه‌زراندووه، له ئێستاشدا هه‌زاران كه‌س چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن و ده‌یانجار ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه، ئه‌وه‌ش له هه‌موو به‌شه‌كانی خوێندنی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی و سریانی.